فیلیپ پێتێن
فیلیپ پێتێن (٢٤ی نیسانی ١٨٥٦ - ٢٣ی تەممووزی ١٩٥١)، سەرباز و پیاوی دەوڵەتی فەڕەنسا بووە، ساڵی ١٩١٨ نازناوی مارشاڵیان لێناوە، لە ساڵی ١٩٤٠ بۆ ١٩٤٤ سەرۆکی دەوڵەتی فەڕەنسا بووە، ساڵی ١٩٤٠ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا بووە، ساڵی ١٩٣٤ وەزیری جەنگ بووە.
فیلیپ پێتێن | |
---|---|
Henri Philippe Pétain | |
لەدایکبوون | Henri Philippe Bénoni Omer Joseph Pétain ٢٤ی نیسانی ١٨٥٦ Cauchy-à-la-Tour (ئیمپراتۆریەتیی دووەمی فەڕەنسا) |
مەرگ | ٢٣ی تەممووزی ١٩٥١ (٩٥ ساڵ ژیاوە) Port-Joinville |
گۆڕ | tomb of Philippe Pétain |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات، ئەفسەری سەربازی، کارمەندانی سەربازی |
ھاوسەر | Annie Pétain |
باوان | |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | Head of State of Vichy France (١٩٤٠–١٩٤٤) |
Rank | divisional general، brigadier general، colonel، lieutenant-colonel، Battalion Chief، capitaine، marshall lieutenant، second lieutenant، Marshal of France |
لق | French Armed Forces |
فیلیب بیتان لە ٢٤ی نیسانی ١٨٥٦ لەدایکبووە، نازناوی سەرکەوتووی فیردانیان لێناوە چونکە لە جەنگی فردان توانیوێتی ھێرشی ئەڵمانییەکان تێکبشکێنێ کە لە شووباتی ١٩١٦ تاکو کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵ بەردەوام بووە، دواتر لە ساڵی ١٩١٧ کراوە بە سەرکردەی سووپای فەڕەنسا و ئەو ھەڵمەتەی سەرکوتکردووە کە لەناو سووپادا بەرپابوو بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بەبەزەیی بووە لەگەڵیاندا و ھەوڵی داوە بارودۆخی ئابووریان باش بکات سەربازەکان زۆر ڕێزیان لێگرتووە.
دوای دۆڕاندنی فەرەنسا ساڵی ١٩٤٠ لە فیشی بووەتە سەرۆکی دەوڵەت و تەنھا سەرۆکێکی ڕواڵەتی بووە، بەڵام وشەی کۆماری لابردووە و بەتەنھا دەوڵەتی فەڕەنسی بەکارھێناوە، بەپێی سیاسەتەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا نازی ھاوکاریکردووە و پۆلیسی نێودەوڵەتی فەڕەنسا ژمارەیەکی زۆری جولەکەیان دەستگیرکردووە و ڕەوانەی سەربازگەکانی کۆمەڵکوژی ئەڵمانیایان کردووە.
فیلیب بیتان لەجەنگی جیھانی یەکەمدا نەیھێشتووە ئەڵمانییەکان لەفەردان بەولاوە بێنە ناو خاکی فەڕەنساوە، ھەموو سەرکەوتنەکانی ھەڵمەتی فەرەنسا و ئیسپانیا لەدژی عەبدولکەریم خەتتابی لە ساڵی ١٩٢٦ بەسەرکردایەتی ئەم بووە، لە ساڵی ١٩٣٩ بۆ ١٩٤٠ بەباڵیۆز لە ئیسپانیا دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٤٠ ئاگربەستی لەگەڵ ئەڵمانیا واژۆکردووە، دوا بەدوای جەنگی جیھانی دووەم بەتۆمەتی ناپاکیی گەورە ساڵی ١٩٤٥ سزای مردنی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام دواتر سزاکەی گۆڕدراوە بۆ زیندانی ھەتاھەتایی، لە ٢٣ی تەممووزی ١٩٥١ لەتەمەنی ٩٥ ساڵیدا لەزینداندا مردووە.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیلیپ پێتێن تێدایە. |