پەیمانی ئاشتی ڕێککەوتنێکی ناوبەری دوو لایەنی تێکھەڵچووە (زۆربەی جاران دوو وڵات) کە بەشێوەی فەرمی شەڕ یان تێکھەڵچوونی چەکدارانە کۆتایی دێنێ. پەیمانی ئاشتی نە خۆبەدەستەوەدانە و نە ئاگربەست و چەکسەکناندن. لە ئاگربەستدا، ھەر دوو لا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان لە دەڤەرێکی دیاریکراودا شەڕ ڕادەگرن. لە چەکسەکناندنیشدا، ھەر دوو لا شەڕ ڕادەگرن تا دانوستان بۆ ڕێککەوتن دەست پێ بکەن. بەڵام، لە خۆبەدەستەوەداندا، لەشکری لایەنێک یان حکوومەتی ئەو وڵاتە چەک دادەنێ و خۆی دەخاتە بەر بەزەییی لایەنی سەرکەوتوو.