خۆبەدەستەودان یان تەسلیم بوون لە ڕووی سەربازییەوە، وازهێنانە لە کۆنترۆڵی خاک، قەڵا، کەشتی یان چەک و تەقەمەنی بۆ زلهێزێکی دیکە. ڕەنگە تەسلیمبوون بە شێوەیەکی ئاشتیانە یان لە ئەنجامی شکست لە شەڕدا ئەنجام بدرێت. دەوڵەتێکی خاوەن سەروەر دەتوانێت دوای شکست لە شەڕێکدا خۆی ڕادەست بکات کە ئەمەش ڕوودەدات بەزۆری بە واژۆکردنی پەیماننامەی ئاشتی یان ڕێککەوتنی تەسلیمبوون.[١] تەسلیمبوون لە مەیدانی شەڕ یان لەلایەن تاکەکانەوە یان کاتێک فەرمان لەلایەن ئەفسەرەکانەوە دەدرێت ئەمانە دەبێتە هۆی ئەوەی ببنە دیلی شەڕ.

لەدەستدانی قودس و تەسلیمبوونی فەرمانڕەوا گای ئۆرشەلیم بە سەڵاحەدینی ئەییووبی، دوای شەڕی حەتین لە ساڵی ١١٨٧ی زایینی.[٢][٣]
دوایین پاشای گرانادا، ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەدی دوازدەهەم گرانادا کە دوا قەڵای موسڵمانان بوو لە ئەندەلوس ڕادەستی پاشای کاتۆلیکی فێردیناند دووەم کرد.
تەسلیمبوونی فەرماندەیەکی ئیسرائیلی بە هێزەکانی میسر لە ساڵی ١٩٧٣




سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «DefinedMeaning:1195670 - capitulation - OmegaWiki: Multilingual Dictionary». www.omegawiki.org. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Tahsine، Said. «Latin Surrender to Saladin, 1187 CE». World History Encyclopedia (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Surrender of Jerusalem 1187». Helena P. Schrader (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.