چۆپی شاکیر فەتاح[٣] (لەدایکبووی ١٠ی حوزەیرانی ١٩٨٣ لە کەرکووک)[٤] گۆرانیبێژێکی کوردە. ئەو لە جۆرەکانی مۆسیقاکانی کوردی، جیھانی و فۆلکلۆر بەھەمەکانی بڵاو کردووەتەوە. ھەروەھا زۆربەی گۆرانییەکانی چۆپی بە زمانی کوردین.

چۆپی فەتاح

لەدایکبوون
چۆپی شاکیر فەتاح

(١٩٨٣-٠٦-١٠) ١٠ی حوزەیرانی ١٩٨٣ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
نەتەوەکورد
پیشە
  • گۆرانیبێژ-گۆرانینووس
  • پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆن
ھاوسەرچەتۆ فەدۆ مەخمووری (ھاوسەرگیری ٢٠١٧)[١]
مناڵ(ەکان)لیڤیا و لیانا[٢]
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکانمۆسیقای کوردی، جیھانی، فۆلکلۆر
ئامێرەکانگۆرانیبێژی
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠–ئێستا
بابەتە پەیوەندیدارەکان
  • کاروان کامیل
  • ئابا کەریب
وێبگەhttp://www.chopy.krd/

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە. لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشت، پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن و ژیانی لەگەڵ دوو برای و دایک و باوکی درێژە پێدەدا. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەچێتە گرووپێکی کۆراڵ لە ھۆڵەندا، لەگەڵ ئەم گرووپەدا کە زیاتر لە ٢٠ منداڵ دەبن، بە سەرپەرشتیی مامۆستایەکی ھۆڵەندی فێری گڕوگاڵی مۆسیقا و گۆرانیوتن دەبێت.

لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دەچێتە قوتابخانەی دەنگ لە ھۆڵەندا بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی زانستییانە شارەزایی لەو بووارەدا پەیدا بکات، لەوێ زیاتر لە ھەوڵی ئەوەدا دەبێت کە تۆنەکانی پاک بکاتەوە و ھەندێک لە سەرەتاکانی ئەو زانستە فێر بێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو قوتابخانەیەدا بەردەوام دەبێت و پاشان ساڵێک دەرسی مۆزیک (کیبۆرد) دەخوێنێ.

لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە ڕێگەی جواد میرانەوە کە سترانبێژێکی کوردستانی باکوورە لەگەڵ کۆما بەرخۆدان ئاشنا دەبێ و دواییش دەچێتە ئەکادیمێی کوردی لە ئەڵمانیا و ھەر لەوێش بە مامۆستا وریا ئەحمەد ئاشنا دەبێت و یارمەتی زۆر دەدرێت تا دەچێتە مەدیا تیڤی بۆ یەکەم جار لە پڕۆگرامی شانشین بەشداری دەکات کە بەرزان شاسوار پێشکەشی دەکرد لە ئێستادا لە کەناڵی ڕووداو بەرنامەی چۆپی و چارا پێشکەدەکات.

ژیانی کەسی دەستکاری

چۆپی فەتاح دوو جاران ھاوسەرگیریی کردووە. یەکەمین جار بەبێدەنگی ھاوسەرگیریی کرد و دواتر لە ھاوسەری یەکەمی جیا بووە. جاری دووەم لە ساڵی ٢٠١٧ دا ھاوسەرگیریی کرد و لەو ھاوسەرەی خاوەنی دوو کچە بە ناوەکانی لیڤیا و لیانا.[٢]

بەرھەمەکان دەستکاری

چۆپی پێشتر سترانەکانی گۆرانیبێژە گەورەکانی دووبارە دەخوێندەوە بەڵام ئێستا خاوەنی چەند ئەلبۆمە. یەکەم جار بە ھاندانی ھونەرمەندی ئاوازدانەر بورھان موفتیزادە دەکەوێتە سەر ئەو بیرەی کە ئەلبۆمێک دەربکات. تا ئێستا ئەم ئەلبۆمانەی ساز کردووە:

  • ٢٠٠٤: چیت ناوبنێم؟، کە ٩ تراک لە خۆ دەگرێت ئەو شاعیر و ئاوازدانەرانەی کاریان لەم ئەلبومەدا کردووە بریتین لە شاعیرەکان (مۆفەق کەمال، گۆران، سەرکەوت ڕەسوڵ، بێوەیی، مەدھۆش، ئاشنا، فۆلکلۆر) و ئاوازدانەرەکان (بورھان موفتی زادە، ئاکۆ عەزیز، وریا ئەحمەد، فۆلکلۆر)
  • ٢٠٠٧: ناوت دەنێم ژینۆ، کە لە ١٣ تراک پێک ھاتووە لە ئاوازەکانی بورھان موفتی زادە و زیاد ئەسعەد. چەند ئاوازدانەرێکی دیکە، دابەشکردنی میوزیک:گۆران کامیل
  • ٢٠١٠: کریستاڵ، کە لە ٨ تراک پێک ھاتووە
  • ٢٠١١: شارا، کە لە ١٢ تراک پێک ھاتووە کە مەقامی کوردین
  • ٢٠١٢: باران ١٠ تراکی پۆپ ڕۆکە بە شێوەزاری ناوەندی.

سەڕەڕای ئەو دوو بەرھەمەی، چوپی زیاتر لە ٧٠ گۆرانی لە تەلەڤزێۆنە کوردییەکان تۆمارکردووە. چۆپی فەتاح ژمارەیەک گۆرانیشی کردووە بە کلیپ.

کۆنسێرتەکان دەستکاری

کۆنسێرت و فیستیڤاڵەکانی چۆپی تەنھا لە چوارچێوەی ھۆڵەندادا نەماوەتەوە، چۆپی بۆ گێڕانی کۆنسێرت سەردانی ئەمریکا و کەنەدا و سوێد و فینلەندا و دانیمارک و نەرویج و ئەڵمانیا و نەمسا و سویسرا و ئوکراینا و بەلجیکا و یۆنان و ھتد کردووە.

چۆپی تاکوو ئێستا بۆ سازدانی کۆنسێرت، سەردانی کوردستانی باکووری کردووە بۆ شاری باتمان و دوو جار گەڕاوەتەوە کوردستانی ڕۆژاوا بۆ شاری قامیشلۆ و لە کوردستانی باشووریش کۆنسێرتی لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "چۆپی: بە خۆشەویستی شووم کردووە، ناوی هاوسەرەکەی کردووە بە چی؟". Xelk. 13 July 2020.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ ئ ا وێنە.. چۆپی دوای بوون بە دایک بۆجاری دووەم وێنەیەکی خێزانی بڵاوکردەوە. سپی میدیا (لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢٤.
  3. ^ "Albuma nû ya Çopî: Binar". Rûdaw (بە کوردی). Retrieved 25 December 2019.
  4. ^ "وێنە: بۆیەکەم جار چۆپی فەتاح وێنەیەکی هاوسەر و منداڵەکەی بڵاودەکاتەوە". Archived from the original on 12 August 2020. Retrieved 25 December 2019. ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری