مەھاباد قەرەداغی (لەدایکبووی ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ لە کفری، عێراق[١] – مردووی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠[٢]) نووسەر، شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو. یەکەم کۆکراوەی شیعرەکانی لە ١٩٨٠دا بڵاوکرایەوە. لەماوەی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨١ لەلایەن ڕژێمی بەعس بەند کرا و دواییش وەک پەنابەرێک پەنای بردە وڵاتی سوێد. دواتر بووە بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان.[٣]

مەھاباد قەرەداغی

لەدایکبوون٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦
مەرگ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-١٠-٠٩) (٥٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگکۆڤید ١٩
نەتەوەکورد
ڕێکخراویەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٧٨، مەھاباد دەستی کرد بە نووسینی شیعر، یەکەم شیعریشی لە ڕۆژنامەی ھاوکاری لە ساڵی ١٩٨٠ بڵاوکرایەوە. دواتر بەھۆی شیعرە نەتەوەیییەکانییەوە لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨١ دەستگیرکراوە لەلایەن حیزبی بەعس.[٤] مەھاباد بەشێک لە شیعرەکانی بەناوی خۆی و بەشێکی دیکەشی بە ناوە خوازراوەکانی «ھەتاو گەرمیانی، ژاڵە، بەردەوام، ئاڵا» بڵاوکردووەتەوە.[٥] لە ساڵی ١٩٨٢، چووەتە ناو کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٥، یەکەم کۆڕی شیعری لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی پێشکەش کرد.

لە ساڵی ١٩٩٣، مەھاباد چووەتە سوێد.[٤] لە ساڵی ١٩٩٨، لە کەناڵی تەلەفزیۆنی میدیا بەرنامەی پانۆرامای پێشکەش کردووە. لە سوێد لە بەشی پەروەردە خوێندنی تەواوکردووە لە ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥، دەگەڕێتەوە کوردستان و دەبێتە ڕاوێژکاری پرسی ژنان بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٣، مەھاباد بەشی ئینگلیزی لەزانکۆی سابیس تەواوکرد.[٥]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

مەھاباد لەگەڵ نووسەر و شاعیر مستەفا گەرمیان ھاوسەرگیری کردووە لە ساڵی ١٩٩٢. لە ساڵی ١٩٩٩، کچێکیان بوو بەناوی شاکار.[١]

مردن دەستکاری

لە ڕۆژی ھەینی، لە دوانیوەڕۆی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا بە کۆڤید ١٩ کۆچی دواییی کرد.[٢]

بەرھەمەکان دەستکاری

شیعر[١] دەستکاری

  • نەخشەی دواڕۆژ، ١٩٩١
  • پانۆراما، ١٩٩٣
  • شاخ کێڵگەی گەنمەشامییە، ١٩٩٤
  • میدالیا، ١٩٩٥
  • ھاژەی ڕۆح، ١٩٩٧
  • باڵندە بەفرەکان، ١٩٩٨ (بە زمانی سوێدی)
  • دیوانی مەھاباد قەرەداغی، ٢٠١٣

ڕۆمان، چیڕۆک و بیرەوەری[١] دەستکاری

  • کۆچ، ١٩٩٣ (ڕۆمان)
  • ئەڤین ئاوی ژیانە، ١٩٩٦ (ڕۆمانە شیعر)
  • سوید و کوردستان. مەرگی مرۆڤ و نیوێک، کورتە چیڕۆک (٢٠٠٤)
  • ساڵێک لە دۆزەخ- بیرەوەری زیندان، ٢٠٠٥ (بیرەوەری)
  • چلچرا، ٢٠٠٦ (بیرەوەری)
  • زەنگدانەوە، ٢٠٠٧ (ڕۆمان)
  • لەتێ پیاو، ٢٠٢٠ (کورتەچیڕۆک)
  • فاتیلا، ٢٠١٧ (ڕۆمان)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ مھاباد قەرەداغی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ ئ ا "نوسەر و شاعیر مەھاباد قەرەداغی کۆچی دوایی کرد". www.zamenpress.com. Retrieved 9ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)[بەستەری مردوو]
  3. ^ "مەھاباد قەرەداغی بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان: پێویستە ئافرەت کاتێک بەشداری فیعلی سیاسەت دەکات، خۆی بۆ ئەو پۆستە تەرخان بکات". gulan-media.com. Retrieved 9ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا مەھاباد قەرەداغی بەکۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، ماڵپەڕی ئاوێنە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ ئ ا مەھاباد قەرەداغی نووسەر و شاعیر و چالاکوانی کورد کۆچی دوایی کرد، ماڵپەڕی باسنیوز، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.