عەدنان کەریم

گۆرانیبێژی دیاری کورد


عەدنان کەریم ڕەشید (لەدایکبووی ١٩٦٣ کەرکووک) گۆرانیبێژێکی کوردە، بە کردنی ھۆنراوە کلاسیکییە کوردییەکان بۆ گۆرانی ناسراوە. ناوبراو کاری نیگارکێشیش دەکات.

عەدنان کەریم

MSc.[١]
عەدنان کەریم لە کۆنسێرتێک لەگەڵ ئۆرکێسترای سیمفۆنیای نێوەنەتەوەییی عێراق
لەدایکبوون
عەدنان کەریم ڕشید

١٩٦٣ (تەمەن ٦٠–٦١)
شارۆمەندێتیعێراق و سوێد[٢]
خوێندنگەپەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی
پیشە
  • گۆرانیبێژ
  • مۆسیقادانەر
  • مۆسیقاژەن
  • نیگارکێش
تەلەڤیزیۆنکورد ئایدڵ
کار
مناڵ(ەکان)٣[٣]
پیشەی مۆسیقی
بنەچەکەرکووک
چەشنەکانمۆسیقای کوردی، مۆسیقای کلاسیکی
ئامێرەکانعوود
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٩–ئێستا
بابەتە پەیوەندیدارەکانکامکاران
وێبگەwww.adnankarim.net

عەدنان کەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، و لە بنچینەدا خەڵکی گوندی ژاژڵەی سەر بە ناوچەی شارباژێڕە. بەھۆی سیاسەتی ڕاگواستن و بەعەرەبکردنی ڕژێمی بەعسەوە چوونەتە سلێمانی و ھەر لەوێ ماونەتەوە. ساڵی ١٩٨٥ بەشی وێنەکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٩١دا کوردستانی جێھێشتووە.

کاری ھونەری و بەرھەمەکان

دەستکاری

سەرەتای کاری ھونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی بە گۆرانیی دەسماڵێ. پاشان لە ساڵی ١٩٨٠دا، گۆرانیی کازیوەی لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی تۆمار کرد بۆ شانۆگەریی زەلکاو، کە بەرھەمێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕەوی کوردی بوو لە سلێمانی. ئەم گورانییە کە لە ئامادەکردنی دلێر ئیبراھیم و ئاوازی ئارام خاچەتووریان بوو، سەرەتایەکی باش بوو بۆ ناسینەوەی دەنگی خۆی و تایبەتمەندێتی ھەڵبژاردنی ڕەوتی ھونەری.

ساڵی ١٩٨٣، گۆرانیی شەوی تاریک و بێدەنگی تۆمار دەکات لە ئامادە کردنی ئەنوەر قەرەداغی. لە ھەمان ساڵدا پەیوەندی کردووە بە تیپی مۆسیقای نەورۆزەوە کە سەر بە تیپی موسیقای سلێمانی بوو و عوسمان محەممەد سەرپەرشتی دەکرد.

ساڵی ١٩٨٤ بە ھاوکاری تیپی موسیقای پیرەمێرد سەر بە تیپی موسیقای سلێمانی کە سەڵاح رەئووف سەرپەرشتی دەکرد، ئەم گۆرانیانەی تۆمار کرد:

پاشان لەگەڵ تیپی موسیقای پەیمانگای ھونەرەجوانەکان ئەم گۆرانیانە تۆمار دەکات:

لە ساڵی ١٩٨٩ دا لەگەڵ ھەندێ ھونەرمەندی تردا تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکان دادەمزرێنن. لە ساڵی ١٩٩١ دا لە کۆڕەوە گەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوتە ڕێ و لە شاری مھاباد بۆ ماوەیەک جێگیر بوو. لەو ماوەیەدا چەندین کاری ھونەری لەگەڵ ھونەرمەندانی موسیقی ناوچەی موکریان دا ئەنجام دا وەک عود ژەن و چەندین بەرھەمی ھونەری یان بۆ ھونەرمەندانی وەک محەممەد ماملێ، محەممەد دانش، ئەحمەد ئیسلامی، ئیسماعیل شاھی و ھەندێک ھونەرمەندی تر. لە ساڵی ١٩٩٢ دەگاتە وڵاتی سوید و درێژە ئەدا بەکاری ھونەری و یەکەم بەرھەمی لە دەرەوەی کوردستان کاسێتی بیرتان دەکەم بوو کە لە شاری لیل ی فەرەنسی تۆمار کرا و حەوت گۆرانی لە خۆ گرتبوو. لەوانە چوار گۆرانیان ئاوازی ھونەرمەند ڕزگار ئیسماعیل و گۆرانییەکانی ھەڵەبجە، کۆچ، ئازادی لە ئاوازی عەدنان کەریم خۆی بوو.

لە ساڵی ١٩٩٤–١٩٩٥ لە سوید دەچێتە بەر خوێندن و بۆ ماوەی ساڵێک کۆرسی تەکنیکیی تۆمارکردنی دەنگ و موسیقا تەواو دەکات و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی بەرھەمە ھونەرییەکانی بە دەستی خۆی تۆمار بکات. ساڵی ١٩٩٥ بەرھەمی ڕاز لە سەر کاسێت دەردەکات.

ساڵی ١٩٩٦ یەکەم بەرھەمی خۆی لەسەر سیدی بەناوی شەوی یەڵدا بڵاو دەکاتەوە کە مۆسیقای ئەم بەرھەمە لە سلێمانێ لە لایەن تیپی موسیقای کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکان ئامادە کرا و پاشان لە سوید ھونەرمەند عەدنان کەریم دەنگی خۆی لە سەر تۆمار دەکات.

لە ساڵی ١٩٩٩ دا ئەلبۆمی ئەڕۆی ئۆغر دێنێتە بەرھەم و غەمگین فەرەج ئەرکی دابەشکردنی دەگرێتە ئەستۆ.

لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆنسێرتێکی تایبەت لە ھۆڵی کۆنسێرت ھاوسی شاری ستۆکھۆلم پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٢ دوو کۆنسێرت لە شاری یۆتۆبۆری و شاری سوتۆکھۆڵم پێشکەش دەکات بە ھاوکاری گرووپی "ئاگری زیندوو"، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبۆمی «شنەی با» بڵاو دەکاتەوە کە گۆران کامیل و فەرھاد محەممەد و غەمگین فەرەج دابەشکردنی موسیقایان بۆ ئەنجام داوە.

لە ساڵی ٢٠٠٤ کۆنسێرتی شاری لەندەن لە ھۆڵی شازادە ئێلیسابێت پێشکەش دەکات ھەر لە ھەمان ساڵدا لە وڵاتی ھۆڵەند کۆنسێرتێکی تر پیشکەشدەکات. ساڵی ٢٠٠٥ لە شاری سنە لە ھۆڵی زانکۆی کوردستان کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات. ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبۆمی تاڤگەیەک لە عیشق بڵاو دەکاتەوە. ئەم بەرھەمە بە سەرپەرشتی گۆران کامیل و ھونەرمەند حسێن زەھاوی ئەنجام درا و لە ستودیۆ بێل تۆمارکرا و بڵاو بۆوە. ھەر لە ھەمان ساڵدا لە فێستیڤاڵی ئومەد لە لەندەن لەگەڵ گرووپی ئاگری زیندوودا بەشداری دەکات. ھەر لە ساڵی ٢٠٠٥ بەشدار دەبێ لە فەستیڤالی «رێ ئۆریانتال» کە ساڵانە لە شاری ستۆکھۆڵم بە بەشداری چەندین ھونەرمەندانی نەتەوەکانی دنیا ئەم فێستیڤاڵە نمایش دەکرێ.

لە ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ گروپی کامکاران ئەلبۆمی ئەمشەو بڵاو دەکاتەوە کە ئەم ئەلبۆمە لە تاران تۆمار کراوە. لە بەھاری ٢٠٠٧ دا لەگەڵ تارا جاف کۆنسێرتێک لە لەندەن پێشکەش دەکات. لە ھاوینی ٢٠٠٧ لەگەڵ گرووپی کامکاران چوار کۆنسێرت لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و سێ کۆنسێرت لە تاران پێشکەش دەکات.

لە مانگی شوباتی ٢٠٠٨ بەشداری دەکا لە فێستیڤاڵی بانگھێشتن بۆ ئاو لە وڵاتی کێنیا. لە مانگی مایس ٢٠٠٨ لەگەڵ تارا جاف کۆنسێرتێک لە کتێبخانەی شاژنی وڵاتی دانمارک لە شاری کۆپنھاگن پێ بە سەرپەرشتی تی ڤی کوردان پێشکەش دەکەن. ھەمان ساڵ لەگەڵ ھونەرمەند تارا جاف کۆنسێرتێک لە مانجیستەر پێشکەس دەکەن. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ کۆنسێرت. لە کەنەدا بە سەرپەرشتی ئوستاتد شاملو.

ئەلبۆمەکان

دەستکاری
 
عەدنان کەریم لە کۆنسێرتێکی هەولێر، حوزەیرانی ٢٠٢٢.
ئەلبۆم ساڵ گۆرانییەکان
بیرتان ئەکەم ١٩٩٣ دیاری، هەڵەبجە، پایز، گەرومیشوومە، سەبری، بیرتان ئەکەم، کۆچ، نەرمێ، خۆشەویستەکەم، بەرەو ئازادی
ڕاز ١٩٩٥ ڕاز، هەستێک، لەنجە، نیگا، بەرەو ئاسۆ، دەفتەری سینە، گوڵاڵە سوورە، کوردستان، بۆ دڵ
شەوی یەڵدا ١٩٩٦ دزە نیگا، شەوی یەڵدا، هەی نارێ، خوە دەرخە، یادەکانت، تکا، حاڵی دەردم، یادیان وەخێر، کۆچێکی ناوەخت
ئەڕۆی ئۆغر ١٩٩٩ چاوی مەخمووری، ئەڕۆی ئۆغر، باخچەی گوڵان، ماهی من، وێستگەی غەریبی، با، چەهچەهەی بولبول، ئامینێ
کۆنسێرتی سوید ٢٠٠٢ دەسماڵێ، بۆ دڵ، دەف ژەنین (لەگەڵ حسەین زەهاوی)، نارین، زەمانە، بایادمکە، زولفی تاری، زارا، چاوی مەخمووری، لەسەر چڵان
شنەی با ٢٠٠٢ وەک ڕۆژ، شنەی با، پەیامی من، ئەستێرەی ئاوات، لە غوربەتا، بەگریانم، نمەی باران، دڵی سەوزم، حەنایی کردووە، لە کەشتی عەقڵدا، سازی ئاوارە
ئەمشەو (لەگەڵ کامکاران) ٢٠٠٦ بای نەسیم، دڵی من، نازداران، چاوەڕوانی، ئەمشەو، کە ئەو جوانە، گیان گیان، بەلەنجە، نەکی
تاڤگەیەک لە عیشق ٢٠٠٦-٢٠١٠ مەیگێڕ، تاڤگەیەک لە عیشق، سۆزی دڵ، زەمانە، کنێ، ناری فیراق، زوڵفی تاری، هەوری بەهار، زارا، نەورۆز، دەسماڵێ
وەفایی ٢٠١٠ ڕیشەی دڵ، خەندەی گوڵ، هیجری تۆ، لەرزانێ، ناڵەی بولبول، ئەم دڵەم، یادی جاران، نەشئەی بادە
خاتوون ٢٠١١ خاتوون، لەبەر دەرگە، دارستانی سووتاو، دەگەران، جوانیت، ئاواتێک، چاوەڕوانیت
بادەی گوڵڕەنگ ٢٠١٢ ئەو شار، ساقی، خورشیدی، حیجاز، ئەڵڵا وەیسی، چوارگا، ئای ئای، خاوکەر (قەتار)
گوڵی نازدار ٢٠١٣ کزەی دەروون، چاوەکەم، ئارامی دڵ، ئاگری عەشق، من عاشق، ئاهـ و ناڵە، کچی بەیان، خەمی تۆمە، فەسڵی گوڵان
بادەی گوڵڕەنگ ٢ ٢٠١٥ بەیات، سوخمەی کۆن، دەشتی، بە زولف و ڕوخسار، ڕەست، تۆزە تۆزە، هۆمایون، بەرەو ئاسۆ، سەفەر، نووری بادە
حەبیبە ٢٠١٧ مانگی ڕوخسار، نەسیمی ئاوەن، حەبیبە، مەست، دڵی خەمبار، ڕۆحی ڕەوان، ڕۆژی تەرەب، کێ دڵی نیشتمانی شکاند
شەوبا ٢٠١٩ گریانی نیوەی شەو، عیشق و ئازادی، عەزیزم-گۆمی خوێن


پەراوێز

دەستکاری
  1. ^ «Adnan Karim - Academic Profile». University if Sulaymaniyah. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری gelawej نەدراوە
  3. ^ «عەدنان کەریم». Kurdpedia. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری