عوود
عوود(بە عەرەبی: عود)[١][٢][٣] ئامێرێکی ژێدارە کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و وڵاتانی عەرەبیدا زۆر باوە و بە کۆنترین سازی ڕۆژھەڵاتی دەناسرێت.
لە سەر ئاخێزگە و شوێنی ھەڵدانی ئەم سازە بیر و بۆچوونی جیاواز لە ئارادایە. بڕێک بە ھی ھیندی دەزانن و بڕێکیش پێیان وایە لە بەڵخەوە سەری ھەڵداوە، بڵاو بوونەوەی ئەم سازە لە ئێراندا، ناسنامەیەکی ئێرانیشی پێ بەخشیوە.[٤]
مێژووی عوود
دەستکاریلە ڕاستیدا شوێن پێی ئەم سازە ھەتا سەردەمی سوومێرییەکانی کەونارا دیارە.
پێکھاتەی عوود
دەستکاریئەم سازە سکێکی زل و دەسکێکی کورتی ھەیە؛ بە جۆرێ کە زۆرترین بەشی تاڵە ژێکان لە سەر سکیدایە. ڕووکاری سک لە چێو چێکراوە و دەلاقەی تۆڕینەی تێ کراوە. عوود دە تاڵ یا پێنج جووتەتاڵ ژێی ھەیە، ھەڵبەت بڕێجار مامۆستایانی ئەم بوارە ڕچەیان شکاندووە و یەک - دوو تاڵیان لە ژێر ژێی «دۆ» زیاد کردووە کە ئەم ژێیانە «فا» ژێرکۆک دەبن. ژێ جووتەکان پێکەوە ھاودەنگ (کۆک) دەبن.
عوود بۆڵترین ئامێری ژێدارە، بە کلیلی «سۆل» نۆتەکانی دەنووسرێت. سەرجەم دوو ئۆکتاڤە، ئۆکتاڤی بۆڵتر لە نۆتی نووسراو بەرھەم دێت. لە بنەڕەتدا عوود دەبێ بە کلیلی «فا» بژەنرێت، واتە دەنگی سەرەکی عوود یەک ئۆکتاڤ خوارتر لەوەیە کە ئەمڕۆکە باوە.
پێژەنی عوود لە پەڕی مریشک (یا پەڕی تاووس و شاپەڕی ھەڵۆ) دروست دەکرێت. ژەنیارانی ئەمڕۆکە لە پێژەنی پلاستیکیش کەڵک وەردەگرن.
دەنگی عوود بۆڵ، نەرم، گەرم و دڵنشینە. ئەم سازە دەتوانێ دەوری تاکژەن و ھاوژەن بگێڕێت. پەردە بەندی مووسیقای کوردی و ئێرانی بە باشی لە سەر ئەم سازە بەڕێوە دەچێت.
جۆرەکان
دەستکاریعوودی عەرەبی، عوودی تورکی، بەربەتی ئیرانی
دەستکاریعوود لە ڕۆژگاری نوێ دادەبەزێت بۆ سێ جۆر عەرەبی، تورکی و ئیرانی، کە ھەروەھا لە ئیران خۆماڵیانە بە بەربەت دەناسرێت.[٥]
ژەنیارانی عوود
دەستکاریئامێری عوود لە سەد ساڵی ڕابردوودا مڵکی عەرەبەکان، بە تایبەت میسرییەکان بووە. لە ژەنیارانی بەناوبانگی ئەم سازە مونیر بەشیر ی عیراقییە. ھەر وەھا دەتوانین ئاماژە بکەین بۆ: فەریدەل ئوتروش، ناسر شەمەو ئەنوەر براھێم.
عوودژەنانی بەناوبانگی کورد
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «The Arab World». 1971.
- ^ «Arab Perspectives». 1984.
- ^ «oud - Definition of oud in English by Oxford Dictionaries». Oxford Dictionaries - English. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 12ی شوباتی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ Dumbrill, Richard J. (2005). The archaeomusicology of the Ancient Near East. Victoria, B.C.: Trafford. p. 308. ISBN 978-1-4120-5538-3. OCLC 62430171.
- ^ «Majnuun Music & Dance | Persian Oud – Barbat» (بە ئینگلیزی). ١٦ی ئابی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 12ی شوباتی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی ئازەربایجان
- دەروازەی ئەرمەنستان
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی سووریا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عوود تێدایە. |