جەمال ھیدایەت عوبدوڵڵا (١٩٣١ لە ھەولێر - ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ھەولێر)، ھونەرمەندی ژەنیاری کوردی باشووری کوردستان بوو کە ئامێری عوودی لێدەدا.[١]

جەمال ھیدایەت
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٣١
ھەولێر، باشووری کوردستان
مردووی٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤
ھەولێر، باشووری کوردستان
پیشە(کان)ژەنیار

ژیان دەستکاری

جەمال ھیدایەت عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٩٣١ لە شاری ھەولێر لەدایک بوو. لە سەردەمی گەنجیدا حەزی بە ئامێری عوود بوو و وەکوو یەکەمین عودژەن لە شاری ھەولێر لە ساڵی ١٩٥٢ لە ژێر دەستی دوو مامۆستای بە ئەزموونی فەلەستینی و میسری فێری مۆسیقا و ئامێری عود بوو. دواتر بۆ خوێندنی مۆسیقا چوو بۆ پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بەغدا و لە ١٩٥٥ لەوی بڕوانامەی وەرگرت. بەدوای کۆتایی ھاتنی خوێندنەکەی، گەڕاو بۆ ھەولێر و لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ ١٩٥٩ یەکەمین گرووپی مۆسیقیی لە ھەولێر بە ناوی «تیپی مۆسیقای دەرسیم» دامەزراندەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩٥٩ ھەتا ١٩٧٠ وەکوو ژەنیاری عوود لە ڤیستیڤاڵە ھونەرییەکانی ھەولێر بەشدار بوو. ھەروەھا ئەندامی دامەزرێنەری «تیپی ھونەریی ھەولێر» بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی تیپەکە بوو.[١]

جەمال ھیدایەت لە ساڵی ١٩٧٥ وەکوو ئەندامی دامەزرێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی ھەولێر لە دامەزراندنی ئەو سەندیکایە ڕۆڵی ھەبوو. دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ بوو بە سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی ئۆرکسترای کوردستان. ھەروەھا بۆ چەند ساڵێکیش سەرپەرشتیاری پەروەردەی سروود و مۆسیقای قوتابخانەکانی سەرەتایی بوو.[١]

کۆچی دوایی دەستکاری

جەمال ھیدایەت لە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ بەھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری