تارا جاف
ئەم وتارە سەبارەت بە تارا جاف نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جاف (ڕوونکردنەوە).
تارا جاف (لەدایکبووی ١٩٥٨) گۆرانیبێژ و مۆسێقازانی کوردی شارەزا لە ھارپ (چەنگ)ە.[١] تارا جاف چەن ئەلبۆمێکی ھەیە و کۆنسێرتیشی لە وڵاتە جۆربەجۆرەکان ھەبووە. ئێستا لە بریتانیا لە چەند جێگەیەک بە چەنگ مۆسیقای ئارام دەژەنێ بۆ نەخۆشەکان.
تارا جاف | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٨ |
پیشە | گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن |
ژیان دەستکاری
لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری بەغدا لەدایک بووە. بنەماڵەکەی لە جافەکانی خەڵکی ھەڵەبجەن. لە بەغدا فێری مۆسیقای کلاسیک و پیانۆ بووە. ساڵی ١٩٧٦ ڕۆشتووە بۆ بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەستی کردووە بە ژەندنی چەنگ. پێش چەنگ، پیانۆ و گیتاری لێ داوە. زۆربەی زانستی مۆسیقاییەکەی خۆی بە دەستی ھێناوە و وانەی مووزیکی نەخوێندووە.[١]
بەرهەمەکان دەستکاری
دڵەی دێوانەم دەستکاری
- دەنگ: تارا جاف
- شێعر: بێسارانی، مەولەوی، نەورۆز عەباس، فۆلکلۆر
گۆرانییەکان دەستکاری
- یاران
- ڕۆحی ڕەوان
- جەژنانە
- دڵی دێوانەم
- هەورەمان
- سەمفۆنیای گومان
ئاسەوار (وتووێژی چەنگ و نەی) دەستکاری
- نەی: فەردین لاھوورپوور
- چەنگ: تارا جاف
تەمبوور و چەنگ دەستکاری
- چەنگ: تارا جاف
- تەمبوور: جەمیل قۆچگری
- دەنگ: تارا جاف، جەمیل قۆچگری و ئاینور دۆغان
- شێعر: بێسارانی، فەقێ تەیران، عەلی ئەشرەف عەزیززادە، فۆلکلۆر[٢]
بەستەری دەرەکی دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا تارا جاف لە ڕادیۆی بی بی سی
- ^ Jaff, T. and Qochgiri, J.(2015). [Liner notes]. Tembur & Harp [CD]. Turkey: Sony Music.