ئەحمەد سالار (بە ئینگلیزی: Ahmed Salar) هونەرمەندێکی بواری شانۆیە کە لە ساڵی ١٩٤٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووە. پاشان کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووە. لە بواری هونەریدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە لەوانە دامەزراندنی هەردوو تیپی هونەری پێشڕەو و سالار. لە ساڵی ١٩٧٧ لە ڤیستیفاڵی هونەری عێراق خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرتووە.

ئەحمەد سالار

لەدایکبوون١٩٤٧
نەتەوەکورد
پیشەشانۆکار، ئەکتەر

بەرهەمەکانی دەستکاری

- ٢٤ کتێبی لەسەر بواری شانۆ نووسیوە.

٣٩ شانۆنامەی نووسیوە کە بەشێکی زۆری زیاد لە جارێک نمایش کراوە کۆی بەرهەمە هونەریەکانی بە نووسین و دەرهێنان و نواندنەوە دەگاتە ٢٠٠ بەرهەم


سەرچاوە دەستکاری