ئۆرکێسترا بە کۆمەڵێک لە مۆسیقاژەن و ئامێری مۆسیقایی دەوترێت کە بەیەکەوە خەریکی نواندن و ژەنینی مۆسیقا دەبن. ھەر ئۆرکێسترایەک بە پێی چەند و چۆنی جێگرتنی ئامێرەکانی مۆسیقا نێوی بۆ دادەنرێت. بۆ نموونە: ئۆرکێستر سەمفۆنی، کە وەکوو گەورەترین جۆری ئۆرکێستر دەناسرێ، بەم مانایە کە تێیدا لە ھەموو جۆرێکی ساز و ئامێر کەڵک وەرگیراوە و ھەموو ئامێرەکانی مۆسیقای کلاسیکی ڕۆژاوایی تێدایە. ئۆرکێسترە بچووک ترەکان، کە بەشێک لە ئامێرەکانی مۆسیقای کلاسیکیان تێدایە، بە ناوی تر وەکوو ئۆرکێستری دیوەخانی نێو دەبرێت. ھەندێک جار ناوگەلێک بۆ ئرکێسترەکان بەکار دێت کە ئاماژە دەکات بە جۆری ئەم ساز و ئامێرانەی لە ناویان دایە یانیش دەکرێت ئەم ئامێرەشی تێدا بەکار نەھاتبێت و بۆ ناسینەوەی ئۆرکێسترەکا لە شار یان ناوچەیەک دا بەم ناوە ناودەنرێت. بۆ نموونە: ئۆرکێستری فیلارمۆنیک، زۆرتر لە لایەن ئەنجومەنی لایەنگرانی مۆسیقا لە ھەر شارێک پشتیوانی ماڵی لێ دەکرێت و و لەم ئۆرکێستانە زیاتر ژەنینکارانی ناوازە و گرینگی شارەکە بەکار دێن. لە ئۆرکێستەکان دا ڕێبەری ئۆرکێست گرینگترین ڕۆڵ و لە ڕاستیدا دڵی ئۆرکێشتەکە ھەژمار دەکرێت.

ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی دۆبلین
ئۆرکێستری وۆلفگانگ ئامدیۆسی مۆتسارتی ڤیەننا
ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی ژالیسکۆ
تابلۆی کۆنسێرتۆی شمشاڵ، ئەدۆڵف مێنتسێل

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکی فارسی

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری