پەڕەی سەرەکی بکەرەوە

یۆتۆبۆری (بە ئینگلیزی: / ɡɒθənbɜːrɡ /. بەسوێدی: Göteborg یۆتۆبۆری، خویندنەوەی [jœtɛbɔrj], دووەم گەورە شاری سوێدە وە پێنجەم گەورە شاری ئەسکەندەنافیایە، دەکەوێتە کەناراوەکانی خۆرئاوای سوێد. یۆتۆبۆری دروست کراوە لەلایەن شا گۆستاف ئەدۆڵفوس لەساڵی ١٦٢١ھەروەک چۆن لە یاداشتە پاشاییەکەی داھاتوە، یۆتۆبۆری خاوەنی گەورەترین بەندەرە لەئاستی ھەموو شارەکانی وڵاتانی ئەسکەندەنافیاوە.

گۆتنبێرگ
Göteborg
City
دیارترین پەیکەر و باڵەخانەکانی شارەکە.
دیارترین پەیکەر و باڵەخانەکانی شارەکە.
Coat of arms of گۆتنبێرگ
Coat of arms
Country سوید
ProvinceVästergötland and Bohuslän
CountyVästra Götaland County
MunicipalityGothenburg Municipality
Charter١٦٢١
ڕووبەر[١]
 • City٤٤٧٫٧٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧٢٫٨٨ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو١٤٫٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٫٦ میلی چوارگۆشە)  ٣٫٢%
 • شاری٢٠٣٫٦٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٨٫٦٤ میلی چوارگۆشە)
 • Metro٣٦٩٤٫٨٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٤٢٦٫٥٩ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی١٢ مەتر (٣٩ فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)[١][٤]
 • City٥٧٢٬٧٧٩
 • چڕی١٬٣٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٣٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری٥٨١٬٨٢١[٣]
 • Metro١٬٠١٥٬٩٧٤[٢]
سەرناوی دانیشتووگۆتنبێرگی
ناوچەی کاتیکاتی ناوەندی ئەوڕوپا ‪(UTC+١)
 • ھاوین (DST)کاتەکانی ھاوینی ناوەندی ئەوڕوپا ‪(UTC+٢)
پۆستاڵ کۆد40xxx – 41xxx – 421xx – 427xx
کۆدی تەلەفۆن(+٤٦) ٣١
وێبگە

ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٤٩٧٨٩ کەسە، گەنجان زۆرینەی ئەم ژمارەیە پێک دێنن. ئەم شارە شاری خوێندکارانە کە دوو زانکۆ لەخۆدەژرێت، زانکۆی یۆتۆبۆری لەگەڵ زانکۆی کالمێرس بۆتەکنەلۆژیا، ھاوبەشگای ڤاڵڤۆ بۆ ئۆتۆمبێل بۆیەکەم جار لەم شارە دامەزرا لەساڵی ١٩٢٧. ئەم شارە فڕۆکەخانەیەکی ھەی بەناوی یۆتۆبۆری لاندڤێتتێر کە لەدوری٣٠ کم لە باشوری خۆڕھەھەڵاتی شارەکەیە، فرۆکەخانەیەکی بچوکیشی ھەبوو کە ١٥ کم لەناوشاری یۆتۆبۆری دووربوو بەڵام بەھۆی قەڕەباڵغیەوە لە ساڵی ٢٠١٥ داخرا. 

ساڵانە لەم شارە میھرەجانی گەورە سازدەکرێت کە لەھیچ شارێکی تری ئەسکەندەنافیا بەوگەورەییە نناکرێت، وەک میھرەجانی یۆتۆبۆری، کە لە ناوەڕاستی یەنایەر تاوەکو ناوەڕاستی کانونی دووەمی ھەموو ساڵێک بەردەوام دەبێت، ئەم میھرەجانە بۆیەکەم جار لەساڵی ١٩٧٩ ئەنجام درا کە میھرەجانێکی سینەمایی بوو، ساڵانە زیاتر لە ١٥٥،٠٠٠ کەس بۆ ئەم میھرەجانە سەردانی ئەم شارە دەکەن،

پێرست

ناودەستکاری

ناونانی ئەم شارە بۆ ھۆزەکانی گۆتی دەگەڕێتەوە، کە پێشتر لەم ناوچەیەو تەواوی باشوری سوێد ژیاون،(Götar یان Geatas، Gautar) کە بەواتای ژۆتیەکان دێت، بێرگ یان بێری بەواتای قوللە یاخود قەڵا دێت، یۆتۆبۆری بە مانای قەڵای گۆتیەکان دێت ھەروەک لە فەرھەنگە سوێدیەکان تۆمارکراوە.

مێژوودەستکاری

 
یۆتۆبۆری لەساڵی١٧٠٠

لەسەرەتاکانی سەدەی ھاوچەرخ، یۆتۆبۆری بوە دەروازەیەکی گرنگ لەبەردەم سوێد ڕووبەڕوو بە ئاوەکانی دەریای باکور و زەریای ئەتڵەسی، ئەمیش بەھۆی گرنگی پێگە جوگرافیەکەیەوە کە کەوتۆتە سەرکەناراوەکانی خۆرئاوای سوێد بەرامبەر ھەریەکە لە نەرویژ لەباکور و دانماڕک لە باشوری، زۆر ھەوڵ دراوە بۆ بنیات نانی شارێک لەم شوێنە بەڵام ھەموو ھەوڵەکان شکستیان ھێناوە تا دواھەمین ھەوڵ لە ١٦٢١ لەلایەن گۆستاف ئەدۆلفوس سەرکەوت و شارەکە دروست بوو. ب

یەکەم یاڵاخانە لەم شارە تەلاری کڵێسای یۆتۆبۆری بوو، بەڵام دواتر لەناوبردرا لەلایان ھێرش بەرە دانماڕکیەکانەوە، پاشان پردی Älvsborg  لە نزیک باخچەی Färjenäs لەبەشی باکوری شارەکە لەگەڵ کڵێسایەک دروست کرانەوە لەساڵی ١٦٠٣ بەڵام دواتر لە ١٦١١ خاپور کرانەوە لەلایان دانماڕکیەکانەوە، ئەم شارە کاریگەری زۆری ئەڵمانەکان و نێزەرلاندیەکان و سکۆتلەندیەکانی لەسەرە، چونکە نەخشەی بناغەو ئاوەڕۆ و شەقامەکانی ئەم شارە لەلایان ئەندازیارە نێزەرلاندیەکانەوە کێشراوە، ھەربۆیە وەک شارێکی نێزەرلاندی خۆی نیشان دەدا، وەک ئەمستەردام و مانھاتن و جاکارتا و سەرجەم ئەو شارانەی نێزەرلاندیەکان دروستیان کردبوو. نێزەرلاندیەکان لەسەرتای کاری دەسەلاتداریان سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست ھێنا تاوەکو ١٦٥٢ ئەمیش بەھۆی کۆچی دوایی ڕامکار و بیرمەندی گەورەی نێزەرلاندیەکان لە ئەنجومەنی شارەکە، دواتر سوێدیەکان دەسەڵاتی شارەکەیان گرتەوە دەست بەڵام لەژێر دەستی نێزەرلاندیەکانەوە کە یاساو زمانی نێزەرلاندیان بەسەردا سەپاندن، لەسەدەی حەڤدەھەم ١٨٠٧ دیواری گەورەی یۆتۆبۆریان دروست کرد. 

شانبەشانی نێزەرلاندیەکان و ھاتنی سکۆت لەندیەکان ڕۆژبەڕۆژ شارەکە گەورەبوو و ژمارەی دانیشتوانی زیادی کرد، چاڵمێرز کە کوری پەنابەرێکی  سکۆت لەندی بوو لەساڵی ١٨٤١ بەردی بناغەی زانکۆی چاڵمێرزی بۆ تەکنەلۆژیا دانا، پاشان پەنابەرێکی تری سکۆت لەندی بەناوی جێمس بەندەری  Keiller ی دروست کرد بۆ دروستکردنی کەشتی لەبواری بازرگانی کە تاوەکو ساڵی ١٩٨٩ بەردەوام بوو، ئەم بەندەرە لەساڵی ١٩٠٦ وەک خەڵاتێک پێش کەش بەشارەکەی کرد.

سوێدیەکان دروشمی شێر لەگەڵ سێ کڕۆن وەک ھێمایەک بۆبەڕگڕی شارەکەیان بەرامبەر دوژمن بەکاریان ھێناوە لەسەر ئاڵاکەیان.

 
سوێدیەکان لە ڕێگای یۆتۆبۆریەوە بەرەو ئەمریکا کۆچ دەکەن.

لە پەیماننامەی ڕۆسکیلد (١٦٥٨) ھەریەکە لە دانمارک و نەرویژدەستبەرداری بەشەکەیان بوون لەناوچەکانی  ھاڵاندو بۆھاس، بەمە یۆتۆبۆری کەمترین مەترسی لەسەر مایەوە، کە بوە ھۆی پێشکەوتنی لەبوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی دەریاوانی و بەندەری کراوە، چونکە تاکە شارە بەھۆی پێگەکەی کە جموجۆڵی بازرگانی لێ ئەنجام دەدرێت. 

 
١٨٨٨ نەخشەی یۆتۆبۆری.

لەسەدەی ھەژدەخەم، ماسی گری گرنگترین پیشەسازی بوو، لەگەڵ ئەمەی ھاوبەشگای سوێندی ھیندی لە ساڵی ١٧٣١ دامەزرا و شارەکە بوو بە شارێکی کراوە بەدەم جیھان کە گەشتی ئەنجام دەدا بۆ چین و ئەوپەڕی ئاسیا.

بەندەری یۆتۆبۆری بەجیھان ناسێندرا بەتایبەت لەکاتی کۆچی بەکۆمەڵی سوێدیەکان بۆ ڕۆژاوا، بەمە یۆتۆبۆری بوە خاڵی دەستپێکی گەشتیارانی سوێد، لەبرامبەریش لەبەری ئەمریکا سوێدیەکان بەندەری نێبڕاسکایان دروست کرد کەتەواوی دانیشتوانی ناوچەکە سوێدی بوون.

لەگەڵ ھاتنی سەدەی نۆزدەھەم، یۆتۆبۆری گۆڕدرا بۆشارێکی پیشەسازی گەورە تاوەکو سەدەی بیستەم، کە ژمارەی دانیشتوانی بۆ دە بەرامبەر زیادی کرد، لەساڵی ١٨٠٠ بۆ ١٩٠٠ لە ١٣٠٠٠ کەس بۆ ١٣٠٠٠٠ کەس زیادی کرد، لەسەدەی بیستەم چەندین ھاوبەشگای گەورەی پیشەسازی لێ دامەزرا وەک SKF و Volvo.

 
وێنەیەک لەشەقامی گۆستاف ئەدۆڵپوس، یۆتۆبۆری.

جوگرافیادەستکاری

یۆتۆبۆری دەکەوێتە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سوێد، لەنێوان پایتەختەکانی دانماڕک و نەرویژ، وە دەڕوانێتە سەردەریای باکور ئەمە ھۆکاری دامەزراندن تەشەنەکردنی شارەکەبوو، وەبەھۆی کاریگەری دەریاکە پلەی گەرماکەی جێگیرەو ڕێژەی باران بارینی بەرزە، وە دووەم گەورە شاری سوێدە دوای ستۆکھۆڵم.

 
دیمەنێک لەسەرپردی ئێلڤسبۆری.

ناوەندی شاری یۆتۆبۆری  ٨١٦٩٣١ کەسی تێدا دەژیت، کە دابەش کراون بەسەر چەند یەکەیەکی شارەوانی.

کەش و ھەوادەستکاری

یۆتۆبۆری کەش و ھەوایەکی زەریایی ھەیە بەھۆی نزیکی لەدەریاوە، جگەلەوەی کەوتۆتەسەرھێڵی پانی باکور، پلەی گەرمای جێگیرەو گەرمترە لە زۆر شوێنی تر تەنانەت لە ستۆکھۆڵمیش، ئەمیش بەھۆی بورانەکانی دەریاوەیەبەتایبەت لە وەرزی ھاوین، کە ماوەی خۆڕھەڵاتنی دەگاتە ١٨ کاژێرو ٥ خولەک، لەزستانیش کەم دەبێتەوە بۆ ٦ کاژێر و ٣٢ خولەک، لەماوەی ئەم ساڵانانەی دوایی دا پلەی گەرما زۆبەرزبۆتەوە ئەمیش بەھۆی گۆڕانی پلەی گەرمی زەوی بەگشتی.

باخچەکان و سروشتەکەیدەستکاری

 
باخچەی ڕوەکی یۆتۆبۆری.

تەلارسازیدەستکاری

 
ھەندێ لەتەلارە کۆنەکانی لەشی ھەرەکۆنی شارەکە.

لەنگەرە تایبەتیەکانیدەستکاری

 
Skanskaskrapan
 
Feskekôrka

کەلەپوردەستکاری

 
پەیکەری پۆسیدۆن، دروشمی کەلتور و ڕۆشەنبیری شارەکەیە

مۆزەخانەکانیدەستکاری

خۆشگوزەرانیدەستکاری

 
باخی شار
 
ناوچەی لاھای.

پێشانگاو نمایشگاکانیدەستکاری

 
بەردەم پێشانگا و شوێنی کۆنگرەکانی شارەکە.

مۆسیقادەستکاری

 
پڕوپاگەندەیەکی نمایشی مۆسیقایی.

وەرزشەکاندەستکاری

 
ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆندیالی گۆتیا.

ئابوریدەستکاری

گواستنەوەی گشتیدەستکاری

کەسایەتیە بەناوبانگەکانیدەستکاری

  1. ^ ی ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری scb نەدراوە
  2. ^ "Folkmängd i riket, län och kommuner 31 mars 2018 och befolkningsförändringar 1 januari–31 mars 2018". Statistiska Centralbyrån. 
  3. ^ "Population in localities increased by 120 000". Statistiska Centralbyrån (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 15 November 2017. لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  4. ^ "Kvartal 2 2014". Statistiska Centralbyrån. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 14 August 2014.