کوردیی کەڵھوڕی
شێوەزارێکی ئاخاوتنی کوردییە
کەڵھوڕی یان کەلڕی ناوی یەکێک لە زارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە و خێڵی کەلھوڕ بەم زارە کە بەشێک لە دیالێکتی کوردیی باشوورییە قسە دەکەن.
شێوەزارەکانی کوردیی باشووریدەستکاری
کوردیی باشووری لەم وەچە زارانە پێکھاتووە:
کەڵھوڕی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە شارەکانی وەک شاباد (ئارووناوا)، گیەڵان، قەسر، کرمانشان، ئاسماوە، ئەیوان، سەرپێڵ زەھاو، کرن، و لە باشووری کوردستاندا لە شارەکانی وەک خانەقین، کەلار، مەندەلی و ناوچەی گەرمیان بە گشتی ھەیە.
ناودەستکاری
"کەڵھوڕ" ناوی گەورەترین عەشیرەتی کوردە لە رۆژھەڵاتی کوردستان. ھەروەھا سەرچاوە ئێرانیەکانیش دەڵێن کە عەشیرەتی کەڵھوڕ گەورەترین عەشیرەتە لە دوای قەشقایی.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ عەلی سایە، نیعمەت، ڕێزمانی کوردی: زاری کەلھوڕی، (چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤)، لل٦-٥، حکومەتی ھەرێمی کوردستان: وەزارەتی ڕۆشنبیری.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |