کوردیی زەنگنەیی ناوی یەکێک لە بنزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە کە بەشێک لە کوردەکانی زەنگنە قسەی پێ دەکەن. کوردیی زەنگنەیی ئەوەندە بە بنزاری کوردیی سنجاوی نزیکە کە زۆر جار بە ناوی بنزاراوەی سنجاوی-زەنگنەیی دەناسرێتەوە. ھەروەھا ئەم بنزارە لەگەڵ بنزاری سنجاوی، نزیکترین بنزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشووری بە کوردیی لەکی و کوردیی گۆرانی بە ئەژمار دێن. ئێستاکە ھەربەتەنیا گوندی ھەرەسەم بەم بنزارە دەئاخێوێت.[١]

ناو دەستکاری

"زەنگنە" ناوی عەشیرەتی کوردە لە رۆژھەڵات و باشووری کوردستان کە لە پارێزگاکانی جیاجیا لە ئێران و عێراق دەژێن، بەڵام نیشتەجێیە سەرەکیەکەیان کرماشان و کەرکووکە. زەنگنەکان لەئەسلەوە بە دیالێکتی ھەورامیەوە دەئاخێوێنن، بەڵام لە پارێزگای کرماشان زارەکانی دیکە وەکوو کوردیی لەکی و کوردیی کەڵھوڕییش لەنێوانیان بابە. کوردیی زەنگنەیی جگە لە ھەورامیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ جلیلیان، ئاکو و مرادی، محمدرئوف، گنجینه گویش‌های ایرانی (استان کرمانشاه) گویش‌های: کلهری، گورانی، سنجابی، کولیایی، زنگنه‌ای، جلالوندی، زوله‌ای، کاکاوندی، هوزمانوندی، تهران: فرهنگستان زبان و ادب فارسی، ١٣٩٦.