لەکی شێوەزارێکی کوردییە. زمانناسان لەکی وەک بنشێوەزارێکی کوردیی باشووری ھەژمار دەکەن.[٢] [٣] [٤] [٥] [٦] [٧] [٨] مهرداد ئیزه‌دی مێژووزان و نووسەر و کوردناسی به‌ناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارد و ھەروەھا مامۆستای زانکۆی کۆڵومبیا له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شێوەزاری لەکی و ھەروەھا شێوەزاری ھەورامی به بەشێک له شێوەزاری سه‌ره‌کی کوردی گۆرانی دەناسێنێت.

لەکی
قسەی پێدەکرێ لە کوردستان
 ئێران
 عێراق
ناوچەزاگرۆسی ناوەندی
ژمارەی ئاخێوەران١/٥ میلیۆن(2000)  (ڕێکەوت نەدراوە)
بنەماڵەی زمان
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3lki
Linguasphere58-AAC-aac

سەجاد جەھانفەرد لە توێژینەوەیەکدا زمانی کوردی وەک شەش شیوەزار پۆلێن دەکات کە شیوەزار لەکی یەکێکە لەو شەش شێوەزارە‌یه : کورمانجیی ژووروو، کورمانجیی ناوەڕاست، کورمانجیی خواروو، لەکی، ھەورامی، زازاکی. بە پێی ئەم توێژینەوەیە بنزارەکانی شێوەزاری لەکی ئەمانەی خوارەوەن:

  • بنزاری ناوەندی شێوەزاری لەکی (یا بنزاری کاکەوەنی)
  • بنشێوەزاری ھەرسینی
  • بنزاری کوودەشتی

ھەروەھا شوێنی ئاخێوەرانی ئەم شێوەزارە وەک دڵفان(نووراوا)، کوودەشت، ئەلشتر، بەشێک لە خوڕەماوا، بەشێک لە برووجرد، بەشێک لە نەھاوەند، ھلێران و بەشێکی بچووک لە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام و لە پارێزگای کرماشان، شاری ھەرسین و بەشێکی بچووک لە کەنگاوەر و دەوروبەری سەحنە باس دەکات.[٩]

ھەروەھا عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) دانەر و نووسەری گەورەترین فەرھەنگی کوردیی باشووری لە وتارێکدا بە ناوی ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی پاش تێڕوانین لە بیردۆزە پێشینەکاندا پۆلێنکردنی خۆی پێشکەش دەکات کە زمانی کوردی وەک حەفت شێوەزار دەناسێنێت کە بریتین لە:

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Atlas of the Languages of Iran A working classification». Languages of Iran. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ دایرە المعارف بزرگ اسلامی، جلد دھم، تھران، ١٣٨٠ ، س. 548-549
  3. ^ Rüdiger Schmitt: Die iranischen Sprachen in Gegenwart und Geschichte. Wiesbaden (Reichert) 2000.
  4. ^ Rüdiger Schmitt (Hg.): Compendium Linguarum Iranicarum. Wiesbaden (Reichert) 1989
  5. ^ Kurdish language - Britannica Online Encyclopedia
  6. ^ آیت محمدی. سیری در تاریخ سیاسی کرد. انتشارات پرسمان. 1382
  7. ^ Ethnologue report for language code:lki
  8. ^ فرھنگ کردی کرمانشاھی، علی اشرف درویشیان، (کردی بە فارسی)، نشر سھند، تھران، ١٣٧٥
  9. ^ «زمانی کوردی و شێوەزارەکانی». وێبگەی ھسارە. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 10ی ئایاری 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  10. ^ «ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی». وێبگەی ھسارە. وێبگەی ھسارە. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 10ی ئایاری 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)