ڕۆژھەڵاتی کوردستان

پارچەیەکی کوردستان
(لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)

  ئەم وتارە سەبارەت بە ڕۆژھەڵاتی کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).

ڕۆژھەڵاتی کوردستان، خۆرھەڵاتی کوردستان یان کوردستانی ئێران ناوێکی نافەرمییە بۆ پارچەیەک لە خاکی کوردستان کە ئێستا بەشێک لە سنوورەکانی ئێرانە. زۆربەی دانیشتووانی لە کوردەکان پێکدێن و سنووری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، عێراق، تورکیا و کۆماری نەخچیڤان ھەیە. پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام بەشێوەیەکی فەرمی بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانن. ھەروەھا پارێزگاکانی لوڕستان، ھەمەدان، خووزستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری و کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد بەشێوەیەکی نافەرمی لەخۆدەگرێت.[٣]

ڕۆژھەڵاتی کوردستان
کوردستانی ئێران
کیشوەرئاسیا
ھەرێمڕۆژھەڵاتی ناوین
وڵاتئێران
پارێزگاکانورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام (فەرمی)
ھەمەدان، لوڕستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، خووزستان، خۆراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزەوی (نافەرمی)
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٦٩٬٤٤٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٤٬٠٣٥ میلی چوارگۆشە)
 (ڕووبەری ناوچە کوردییەکانی پارێزگای خۆراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزەوی ھەژمار نەکراون)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٨ ھەتا ١٠ ملیۆن[١]
١٠ ھەتا ١٢ ملیۆن[٢]
زمانەکان و ئایینەکان
 • زمانەکانکوردی (ناوەندی، باکووری، باشووری، لەکی، ھەورامی)
ھەروەھا فارسی، ئازەری و لوڕی
 • ئایینەکانئیسلام (سوننە، شیعەیارسان، جوولەکە، بەھایی
نەخشەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە قاھیرە لەلایەن ئێلیاس پرێسی مۆدێرنەوە دروست کراوە و بە زمانی فەرەنسی لێی لکێنراوە

کوردانی خۆراسان پێکھاتەیەکن کە ژمارەیان نزیکەی ١٫٧ ملیۆن کەسە و لە ماوەی سەدەی ١٦ ھەتا ١٨ لە لایەن دەسەڵاتدارانی فارسەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەروە باکووری خۆراسان (باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران) گواسترانەوە و ئێستا لە پارێزگاکانی خۆراسانی باکوور و بەشێک لە خۆراسانی ڕەزەوی دەژین.[٤][٥]

مێژووی کۆن

زمانی کوردی سەر بە گرووپی زمانە ئێرانییەکانی باکووری ڕۆژاوایە، کە ڕەنگە لە سەدەکانی سەرەتای زایینەوە لە شێوەزارەکانی ئێرانیی ناوەندی جیا بووبێتەوە. مێژووی زمانی کوردی دەگەڕێندرێتەوە بۆ دەورووبەری سەدەی ١٠–١٦یەم و بە زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان ھەژمار دەکرێت. وا ھەژمار دەکرێت کە کوردەکان نەتەوەیەکی ناھاوچەشن بن[٦][٧][٨] و تێکەڵەیەکی کۆمەڵێک ھۆز بن، وەک ھۆزە لۆلۆبی،[٩] گۆتی[٩] و کیرتی[١٠] و کاردۆخییەکان.[١٠][١١][١٢]

ئەو زانیارییانەی لەسەر کوردەکان ھەیە وا دەکات بە شێوەیەکی نزیککراوەی سنووری ئەو شوێنانە دیاری بکرێت کە نەژادی ڕەسەنی کوردەکان سەری لێ ھەڵداوە، بە تایبەت ئەو گرووپەی بە شێوەزارەکانی کوردیی ھاوچەرخ قسەیان کردووە. بەناوبانگترین بیردۆزە کە ئەم بابەتە دەوروژێنێت لێکدانەوەکانی دی. ئێن. مەککەنزین کە لە سەرەتای ١٩٦٠ەکاندا پێشنیاری کردووە.[١٣] بە ڕەچاوکردنی نزیکیی ھونەری فۆنەتیک و گۆییی ھەر سێ زمانی فارسی و کوردی بەلۆچی، مەککەنزی بەو دەرەنجامە گەیشت کە ئەوانەی بەم سێ زمانە دواون کۆمەڵەیەکی یەکگرتووی سەر بە زمانە ئێرانییەکانی باکووری خۆراوان. بەپێی ئەم بیردۆزە، فارسەکان لە پارێزگای فارس ژیاون لە بەشی باشووری ڕۆژاوا، بەلۆچییەکان لە ناوچەکانی ناوەڕاست بوون و کوردەکانیش لە لوڕستان و پارێزگای ئەسفەھان ژیاون لە باکووری خۆراوا.[١٤]

میرنشینە کۆنەکان

ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی ٥ میرنشینە کوردەکان بوون.

لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٠دا، ٥ میرنشینی کوردی ھەبوون: لە باکوورەوە میرنشینی شەدادی (٩٥١–١١٧٤) کە کەتبووە نێوان ئەرمەنستان و ئەرانەوە، لەگەڵ ڕەوەندی (٩٥٥–١٢٢١) لە تەورێز و مەراغە؛ لە بەشی ڕۆژھەڵاتەوە میرنشینی حەسنەویان (٩٥٩–١٠١٥) و ئەنازیان (٩٩٠–١١١٧) لە کرماشان و خانەقین ھەبوون، ھەروەھا لە بەشی ڕۆژاواشدا میرنشینی مەروانی (٩٩٠–١٠٩٦) ھەبوو، کە لە ناوچەی دیاربەکر بوو. دواتر لە سەدەی ١٢دا، میرنشینی ھەزارئەسپیان دامەزرا[١٥] و کۆنترۆڵی باشووری زاگرۆس و لوڕستانیان کرد و لە سەدەی ١٣دا دەستیان بەسەر پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، خووزستان، و گولپایگانیان کرد و لە سەدەی ١٤دا ناوچەکانی شووشتەر و ھۆوەیزە و بەسرەیان خستە سەر خاکەکەی خۆیان.

ئەگەر لەبەر شەپۆلی داگیرکەران و کۆچبەرانی ئاسیای ناوەندی نەبووایە، یەکێک لەم میرنشینانە دەیتوانی دەسەڵاتی فراوان بکات و خۆی بەسەر ھێزەکانی ناوچەکەدا بسەپێنێت و دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دابمەزرێنێت. لەم سەردەمەدا سەلجوقییەکان ئێرانیان داگیر کرد و دەسەڵاتیان بەسەر بەغداددا سەپاند. دواتر، یەک یەک میرنشینە کوردییەکانیان ڕووخاند و ناوچەکانی ژێر دەستیان داگیر کردەوە. لە دەورووبەری ١١٥٠دا، ئەحمەد سنجار، کۆتا خەلیفەی سەلجوقییەکان، ھەرێمێکی لەو ناوچانەی داگیری کردبوون دروست کرد و ناوی نا کوردستان. دێی بەھار بووە پایتەختی ھەرێمەکە، کە لە نزیک ھەمەدانی کۆنەوە بوو.[١٦]

دوای سەردەمی مەغۆلەکان، کوردەکان چەند میرنشین و ھەرێمێکی سەربەخۆیان دامەزراند. بەپێی ئەو مێژووەی ماوەتەوە، بەھێزترینی ھەموو ئەم میرنشینانە ئەردەڵان بووە، کە لە سەرەتاکانی سەدەی ١٤ دامەزراوە. میرنشینی ئەردەڵان ناوچەکانی قەرەداغ، خانەقین، کەرکووک، کفری و ھەورامانی کۆنترۆڵ کردبوو. یەکەم جار، پایتەختی میرنشینەکە شارەزووری باشووری کوردستانی ئێستا بوو،[١٧][١٨] بەڵام دواتر گوێزرایەوە بۆ سنە. میرنشینی ئەردەڵان بە ھاوکاریی دەسەڵاتەکانی تری ناوچەکە، بە تایبەتی دەسەڵاتە ئێرانییەکان، دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرتبوو و بەڕێوەی دەبرد، تاکوو ئەو کاتەی دەسەڵاتیان لەلایەن قاجاڕەکان لە ساڵی ١٨٦٧ کۆتایی پێ ھێنرا. یارسان ئایینی فەرمیی مرینشینی ئەردەڵان بوو، لەبەر ئەوەی ئایینەکە بە شێوەزاری ھەورامییەوە دەبەسترایەوە، زۆر شیعر و پەخشانیان ھەبووە کە بە شێوەزاری ھەورامی نووسرابوونەوە.

سەفەوییەکان

 
کوردستان لە دەوروبەری ساڵەکانی ١٧٠٠ ھەتا ١٧٢٠

لەو کاتەوەی شا ئیسماعیلی یەکەم دەوڵەتی سەفەویی شیعەی دامەزراند و سوڵتان سەلیمی یەکەم لە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانیی سوننە دەسەڵاتی گرتە دەست، بۆ چەندین سەدە، کوردەکان کەوتبوونە نێوان ململانێ و شەڕی نێوان ئەم دوو ھێزەوە. لەلایەکەوە دەوڵەت و ھێزە جیاوازەکانی سەفەوییەکان و لەلایەکیشەوە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانییەکان، کە ھەردوولا دوژمنی سەرسەختی یەکتری بوون. کوردەکان کە زۆربەیان پەیڕەوی مەزھەبی سوننە بوون بەھۆی بیروڕای ئایینییەوە کێشەیان لەگەڵ سەفەوییەکان ھەبوو و بەو ھۆیەوە چەندین شەڕ لە نێویاندا ڕوویداوە، لەوانە شەڕی دمدم کە لە ساڵی ١٦٠٩–١٦١٠ لە نێوان سەفەوییەکان و کوردەکاندا ڕوویدا. شەڕەکە لە دەوروبەری قەڵایەک بە ناوی دمدم کرا لە ناوچەی برادۆستی نزیک دەریاچەی ئورمییە لە باکووری خۆراوای ئێران. بەھۆی شەڕەکەوە، قەڵاکە داڕمابوو، بەڵام لە ١٦٠٩دا، لەلایەن میری برادۆست ئەمیرخانی لەپزێڕینەوە نۆژەن کرایەوە. ئەمیرخانی لەپزێڕین خواستی پاراستنی سەربەخۆییی میرنشینەکەی ھەبوو و دەیویست ڕووبەڕووی دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی ببێتەوە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی. سەفەوییەکان نۆژەنکردنەوەی قەڵای دمدمیان وەک ھەڕەشەیەک بۆسەر دەوڵەتەکەیان دەبینی، لەبەر ئەوە سەفەوییەکان بڕیاریان دا بە سەرکردایەتیی حاتم بەگ ھێرشێکی خوێناوی بکەنە سەر میرنشینی برادۆست. زۆرێک لە کوردەکان، بە تایبەت ئەوانەی نیشتەجێی پیرانشار و مەھاباد بوون، شانبەشانی میرنشینەکە شەڕیان کرد. شەڕەکە لە ١٦٠٩–١٦١٠ درێژەی کێشا، لە کۆتاییدا قەڵای دمدم گیرا و ھەموو ئەوانەی پارێزگارییان لە قەڵاکە دەکرد، کوژران. شا عەباس فرمانی کۆمەڵکوژیی برادۆست و موکریانییەکانی کرد، دوابەدوای ئەمە، سەفەوییەکان دەستیان کرد بە پاکتاوکردن و دەرکردنی کوردەکان بۆ ناوچەی خۆراسان و دانانی ھۆزی ئەفشار لە جێیان. لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا چیرۆک سەبارەت بە دمدم ھەیە. یەکەم تۆماری وێژەییی ئەم ڕووداوە لەلایەن فەقێ تەیرانەوە نووسراوەتەوە.[١٩][٢٠][٢١]

مێژووی مۆدێرن

لە ئێستادا کوردەکان دەوروبەری ١٠٪ی دانیشتووانی ئێران پێکدێنن و ژمارەیان ٩ بۆ ١٠ ملیۆن بەراورد دەکرێت کە زۆربەیان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەژین.[٢٢][٢٣] بەپێچەوانەوەی ناوچەکانی دیکە، پەیوەندییەکی باشی ھونەری و کولتووری لە نێوان گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێرانیدا ھەیە. بەشێک لە خێزان و خانەدانە نوێیەکانی وەک سەفەوی و زەندییەکان خۆیان بە کوردی ڕەسەن دەزانن. وێژەی کوردی (لە نێویاندا سۆرانی، کورمانجی و گۆرانی) بەدرێژایی مێژوو لەناو سنوورەکانی ئێران پەرەی سەندووە و بەچڕی کەوتووەتە بەر کاریگەری زمانی فارسی. بەھۆی پتەوی لە پەیوەندی مێژوویی و کولتووری لە نێوان کورد و گەلانی ئێرانی، ئەوا ئەوە بەیەکێک لە ھۆکارەکان دازانرێت کە بەشێک لە سەرکردە کوردەکان دەوڵەتێکی جیایان بۆ کورد نەویستووە.[٢٤][٢٥] ھەمیشە حکوومەتەکانی ئێران لەدژی ھەر نیشانەیەک، بیرۆکە و بزاڤێک بوونە بۆ سەربەخۆیی یان خۆبەڕیوەبەریی کوردستانی ئێران.

جەنگی جیھانیی یەکەم

لەکاتی جەنگی جیھانیی یەکەم و ماوەیەکی کورت دوای جەنگەکە، حکوومەتی ئێران چالاکی و ھێزی بەسەر چەند ناوچەیەکی کوردی و ھۆزە کوردییەکان نەما، ئەمەش وایکرد سەرۆک ھۆزەکان بتوانن دەسەڵاتی ناوچەکەیان بگرنە دەست و ناوچەیەکی گەورە بخەنە ژێر کۆنتڕۆلی خۆیان.[٢٤] لە ھەمان کاتدا شەپۆڵێکی نەتەوەیی بەھۆی جیابوونەوەیان لە دەوڵەتی عوسمانی بەشێوەیەک کاریگەریان لەسەر ھۆز و ناوچەکانی سەر سنوور ھەبوو، ئەم ڕەوتە خۆیان وەک ڕێبەری نەتەوەیی کوردی دەبینی.[٢٤] لەو سەردەمە جیاوازی و ناکۆکی مەزھەبی شیعە و سووننە لە دەوڵەتی ئێران و عوسمانی زاڵبوو، ئێران وەک دەوڵەتێکی زۆرینە شیعە ناسراوبوو،[٢٥][٢٦] لەبەرامبەردا کورد وەک ستوونێکی پێنجەمی عوسمانی بە موسڵمانێکی سوننە مەزھەب لەناوچەکە سەیر دەکرا.[٢٧]

شۆڕشی سمکۆ لە دژی دەسەڵات

لەکۆتایی دەیەی ١٩١٠ و سەرەتای دەیەی ١٩٢٠، شۆڕشگێکی ھۆزگەرایی بە سەرکردایەتی سمکۆی شکاک کوردستانی ئێرانی گرتەوە. وێڕای ئەوەی توخمەکانی کوردایەتی لەناو بزووتنەوەکەی سمکۆدا ھەبوو، بەڵام مێژوونووسان لەسەر ئەوە کۆکن کە سمکۆ و بزووتنەوەکەی تەواو پشتیان بەھۆز و خێلەکان دەبەست.[٢٤] لەوکاتەدا نەک تەنیا ھێزەکانی حکوومەت و دانیشتووانە ناکوردەکان ھێرشیان دەکرایە سەر، بەڵکوو ھێرش و دزی دەکرایە سەر کوردەکانیش.[٢٤][٢٨] شەڕکەرەکان ھیچ ھەست و بیرکردنەوەکەیان لەبارەی یەکێتیی کوردبوون و بەیەکەوە جەنگانی کوردەکانیان نەبوو.[٢٤] دوای ناکۆکییەکی زۆر لە نێوان تاران و ئەنقەرە، شەڕ و پێکدادانی سەربازی لەناوچە سنوورییەکانی ھەردوو وڵات ڕوویدا. ھەردوو دەوڵەت، ھۆزە کوردەکانییان وەک ئامرازێکی سیاسیی بەکاردەھێنا، تورکیا یارمەتی سەربازی بەخشییە بزووتنەوە دژە ئێرانییەکان لەناویاندا یارمەتی بزووتنەوەکەی سمکۆیان دا لە ساڵانی ١٩١٨ بۆ ١٩٢٢،[٢٩] ھاوکات ئێرانیش ھەمان کاری کردەوە بەیارمەتیدانی شۆڕشی ئارارات لە ساڵی ١٩٣٠. لە دەرەنجامی سیستەمی زۆرداری حکوومەتی ئێرانی لە پڕۆسەی لەناوبردنی شوناسی خێلەکان و دەسەڵاتی خۆجێی لە ناوچەکە ئەوا بووە ھۆی دروست بوونی چەندین شۆڕش لە دەیەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئازەربایجانی ئێران و لورستان.[٣٠] ئەم ڕێکارانەی حکوومەت بەدیاریکراوی وایکرد کە کورد چەند شۆڕشێکی خێلەکی ڕێکبخات.[٢٤]

کۆماری کوردستان

 
وێنەی قازی محەممەد و کۆمەڵێک سەکردەی تری کۆماری کوردستان لەوانە مەلا مەلا مستەفا بارزانی کە لە پێشەوە وەستاوە

کۆماری کوردستان یان کۆماری مەھاباد لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە شاری مەھاباد لەسەر دەستی حیزبی دێموکراتی کوردستان دامەزرێنرا و قازی محەممەد وەکوو سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد. پایتەختی کۆمار شاری مەھاباد بوو و تەنیا ناوچەی موکریان و دەوروبەری وەکوو شارەکانی بۆکان، شنۆ، پیرانشار، سەردەشتی دەگرتەوە.[٣١][٣٢] کۆماری کوردستان دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو و کەمتر لە یازدە مانگی دواتر و لە ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦، لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرایەوە. دامەزران و لەناوچوونی کۆمار بەشێک لە قەیرانی ئێران و ململانێیەی نێوان ئەمریکا و سۆڤییەت بوو کە شەڕی ساردی لێکەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینەی کوردەکان دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان بوو.


سەردەمی پەھلەویی دووەم

پەھلەوییەکان سیستمی ناسیۆنالیزمی ئێرانییان چەسپاند،[٢٦] کە تێیدا کوردیان وەک بەشێک لە نەتەوەی ئێران دەبینی.[٢٥] محەممەد ڕەزا پەھلەوی بەسەر کوردی ھەڵدەدا و بە ئێرانییەکی بنەڕەتی دایدەنان یانیش بە یەکێک لە ڕێزلێگیراوترین نەتەوەکانی ئێرانی ھەژماری دەکردن.[٣٣]

سەردەمی کۆماری ئیسلامی

لە ساڵانی ١٩٦٧، ١٩٧٩، ١٩٨٩–١٩٩٦ چەند جووڵەیەک و شۆڕشی مارکسییانە لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەنجامدران، بەڵام کاریگەری ئەم ھێزە چەکدارییانە بەقەد کاریگەری پەکەکە نەبووە لە تورکیا، ھەروەھا لەو سەردەمە بەقەد ئەوان سوور نەبوون لەسەر دەوڵەتی کوردی.[٢٤][٣٤][٣٥][٣٦] سەرباری ئەوانەش، سەکردە دیارەکان وەکوو عەبدولڕەحمان قاسملوو و سادق شەرەفکەندی لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە تیرۆر کران. لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق، حکوومەتی ئێرانی ھاوکاری پشتگیری کوردەکانی عێراقی دەکرد، لە نێویاندا حیزبەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، ئەمەش لە پێناو زیان گەیاندن بوو بە دەوڵەتی عێراقی ھەروەھا ئێران ١٫٤ ملیۆن کوردی عێراقی وەک پەنابەر لە خۆیگرت کە لە ترسی ھێرشەکانی سەددام حوسێن ماڵ و شوێنی خۆیان جێھیشت بوو. وێڕای ئەوەی کە گرووپ و حیزبە مارکسییەکانی کورد لە ئێران قەدەغە و پەرتەوازەکران لەدوای ھەڵوەشتاندنەوەی سۆڤیەت، ئەوا لە ساڵی ٢٠٠٤ حیزبێکی نوێ دامەزرا بەناوی پژاک، کە وەک ھاوپەیمانێکی سەربەخۆی پەکەکە لەناوچەکە دەستی بە چالاکی سەربازی کرد.[٣٧] پژاک لەلایەن ئێران، تورکیا و ئەمریکا بە گرووپێکی تیرۆریستی تۆمارکراوە.[٣٧] ھەندێ لە شیکەرەوەکان پژاک وەک مەترسی دانانێن بۆ حکوومەتی ئێران.[٣٨] لە ئەیلوولی ٢٠١١، ئاگربەستێک لەنێوان پژاک و ئێران دروست بوو، بەڵام چەند جارێکیش گرژی و ڕووبەڕووبوونەوە کەوتووەتە نێوان پژاک و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.[٣٩]

لەلایەن حکوومەتە جیاوازەکانی ئێران، کوردیش لە ژیانی سیاسیی ئێراندا بەشداری پێدەکرێت.[٢٤] سەرباری ئەوەش زۆر کاتان گوشار خراوەتە سەر چالاکوانە کوردەکان و مامۆستایانی زمانی کوردی.[٤٠] حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چالاکیی و پەیوەندییە سیاسییەکانی قەدەغەکردووە کە لە دژی بیری ئەو وڵاتەن، بەم ھۆیەوەشەوە ساڵانە چەندین چالاکوانی کورد زیندانی دەکرین و لەسێدارە دەدرێن.[٤١][٤٢][٤٣]

شۆڕشی ژینا

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران کە ھەروەھا بە شۆڕشی ژینا[٤٤] ناسراوە، زنجیرەیەک لە خۆپیشاندانە ناڕەزایییەکان بوو کە سەرەتا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕوویدا و دواتر زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتەوە. ئەم خۆپیشاندانانە لەدوای کوژرانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی سەقزی ڕوویدا کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان لەلایەن پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا. ئەو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بەبۆنەی باش نەبەستنی حیجاب لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی تارانەوە دەستبەسەر کرابوو.[٤٥] خۆپیشاندەران خوازیاری ڕووخان و گۆڕانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بوون و لە بەرامبەریشدا حکوومەت بە سەرکوتکردنی بەرفراوان وەڵامی خۆپیشاندەرانی دایەوە. سەرەکیترین دروشمی خۆپیشاندانەکان، ژن، ژیان، ئازادی بوو کە یەکەم جار لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و دواتر لە تەوای ئێران بەکاربردرا.[٤٦] ئەو خۆپیشاندانانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی تری ئێران بووبە ھۆی کوژرانی سەدان کەس، برینداربوونی ھەزاران کەس و دەستبەسەرکردنی دەیان ھەزار کەس.[٤٧][٤٨][٤٩][٥٠][٥١][٥٢] [٥٣] [٥٤] [٥٥] ھەروەھا بە سەدان کەسی سەر بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیش کوژران و بریندار بوون.[٤٧][٥٦]

ژمارەی دانیشتووان

ژمارەی کوردەکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بە ١٠ ملیۆن کەس بەراورد دەکرێت. ژمارەیەک لە کوردەکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران لە پارێزگاکانی خۆراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزەوی دەژین کە ئەو بەشە بە خاکی کوردستان ھەژمار ناکرێت. شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەپێی ژمارەی دانیشتووان بریتین لە: کرماشان، ورمێ، سنە، ئیلام، بۆکان، مەھاباد، سەقز، مەریوان، بانە، پیرانشار، ئارووناوا، نەغەدە، قوروە، کامیاران، جوانڕۆ، بیجاڕ، تیکاب، سەردەشت، سەرپێڵ و ساینقەڵا. ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاوی کورد لە شارەکانی تاران، مەشھەد، کەرەج، بوژنۆرد، قۆچان، شیرڤان و شارەکانی تری ئێران دەژین.

شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەپێی دانیشتوو لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦دا بە ئەم شێوازە بوون:

ڕێزبەندی ناوی شار پارێزگا ژمارەی دانیشتووانی شار ژمارەی دانیشتووانی شارستان جێگەی لە پارێزگادا
١ کرماشان پارێزگای کرماشان ٩٤٦٬٦٥١ ١٬٠٨٣٬٨٣٣ ١
٢ ورمێ پارێزگای ورمێ ٧٣٦٬٢٢٤ ١٬٠٤٠٬٥٦٥ ١
٣ سنە پارێزگای کوردستان ٤١٢٬٧٦٧ ٥٠١٬٤٠٢ ١
٤ خورەماوە پارێزگای لوڕستان ٣٧٣٬٤١٦ ٥٠٦٬٤٧١ ١
٥ بوژنۆرد پارێزگای خۆراسانی باکوور ٢٢٨٬٩٣١ ٣٦٥٬٨٩٦ ١
٦ ئیلام پارێزگای ئیلام ١٩٤٬٠٣٠ ٢٣٥٬١٤٤ ١
٧ بۆکان پارێزگای ورمێ ١٩٣٬٥٠١ ٢٥١٬٤٠٩ ٣
٨ مەھاباد پارێزگای ورمێ ١٦٨٬٣٩٣ ٢٣٦٬٨٤٩ ٤
٩ سەقز پارێزگای کوردستان ١٦٥٬٢٥٨ ٢٣٦٬٤٥١ ٢
١٠ مەریوان پارێزگای کوردستان ١٣٦،٦٥٤ ١٩٥،٢٦٣ ٣

کەسایەتییە دیارەکان

حیزبەکان

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ A rough estimate by the CIA Factbook has populations of 14.5 million in Turkey, 6 million in Iran, about 5 to 6 million in Iraq, and less than 2 million in Syria, which adds up to close to 28 million Kurds living in these countries (i.e. in Kurdistan proper and in other parts of the states comprising the area taken together). CIA Factbook estimates as of 2014; Turkey: "Kurdish 18% [of 81.6 million]", Iran: "Kurd 10% [of 80.8 million]", Iraq: "Kurdish 15%-20% [of 32.6 million]" Syria: "Kurds, Armenians, and other 9.7% [of 18 million]".
  2. ^ «The Kurdish population». Fondation-Institut kurde de Paris. ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ The Kurds and Kurdistan: a selective and annotated bibliography By Lokman I. Meho, Page 1, ABC-CLIO, 1997
  4. ^ Izady, Mehrdad R., The Kurds: A Concise Handbook, Taylor & Francis, Washington, D.C., 1992
  5. ^ For a map of these areas see 2016-02-03 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Izady، Mehrdad R (1992). The Kurds: A concise handbook. Taylor & Francis. p. 74. ISBN 978-0-8448-1727-9.
  7. ^ M. Van Bruinessen, Agha, Shaikh and State, 373 pp. , Zed Books, 1992. p. 122:
  8. ^ «Excerpt 1: Bois, Th. ; Minorsky, V. ; Bois, Th. ; Bois, Th. ; MacKenzie, D. N. ; Bois, Th. "Kurds, Kurdistan". Encyclopaedia of Islam. Edited by: P. Bearman , Th. Bianquis , C. E. Bosworth , E. van Donzel and W. P. Heinrichs. Brill, 2009. Brill Online». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  9. ^ ئ ا Thomas Bois, The Kurds, 159 pp. , 1966. (see p. 10)
  10. ^ ئ ا Encyclopedia Iranica, "Carduchi" by M. Dandamayev
  11. ^ Ilya Gershevitch, William Bayne Fisher, The Cambridge History of Iran: The Median and Achamenian Periods, 964 pp. , Cambridge University Press, 1985, ISBN 978-0-521-20091-2, (see footnote of p. 257)
  12. ^ David McDowall, A modern history of the Kurds, 515 pp. , I.B. Tauris, 2004, ISBN 978-1-85043-416-0 (see p. 9)
  13. ^ David N. Mackenzie, "The Origin of Kurdish", Transactions of Philological Society, 1961
  14. ^ Professor Garnik Asatrian (Yerevan University) (2009). "Prolegomena to the Study of the Kurds", Iran and the Caucasus, Vol. 13, pp. 1–58, 2009.
  15. ^ «HAZĀRASPIDS». www.iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Encyclopædia Iranica. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە. HAZĀRASPIDS, a local dynasty of Kurdish origin which ruled in the Zagros mountains region of southwestern Persia,... {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  16. ^ «Who Are the Kurds?». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  17. ^ Oberling 1988, pp. 693–694.
  18. ^ Frye 1960, p. 626.
  19. ^ DIMDIM 11 October 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ Eskandar Beg Monshi (1979). History of Shah Abbas the Great History of Shah Abbas the Great. Mazda. ISBN 978-0-89158-296-0.
  21. ^ O. Dzh. Dzhalilov, Kurdski geroicheski epos "Zlatoruki Khan" (The Kurdish heroic epic "Gold-hand Khan"), Moscow, 1967, pp. 5–26, 37–39, 206.
  22. ^ Brown، Sara E. (2021). The Routledge Handbook of Religion, Mass Atrocity, and Genocide. Routledge. p. 345.
  23. ^ The Kurds: An Encyclopedia of Life, Culture, and Society. 2018. p. xii.
  24. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ Kreyenbroek، Philip G. (1992). The Kurds: A Contemporary Overview. London; New York: Routledge. pp. 138–141. ISBN 978-0-415-07265-6. OCLC 24247652.
  25. ^ ئ ا ب Banuazizi، Ali (1986). The State, Religion, and Ethnic Politics: Afghanistan, Iran, and Pakistan. Syracuse, N.Y.: Syracuse University Press. pp. 186–187. ISBN 978-0-8156-2385-4. OCLC 13762196.
  26. ^ ئ ا Ashraf، Ahmad (15 December 2006). «Iranian Identity iv. 19th–20th Centuries». Encyclopædia Iranica. New York: Columbia University. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 17 August 2013 ھێنراوە. {{cite encyclopedia}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  27. ^ Abrahamian، Ervand (1982). Iran Between Two Revolutions. Princeton, New Jersey: Princeton University Press. p. 32. ISBN 978-0-691-05342-4. OCLC 7975938.
  28. ^ Entessar، Nader (2010). Kurdish Politics in the Middle East. Lanham: Lexington Books. p. 17. ISBN 978-0-7391-4039-0. OCLC 430736528.
  29. ^ Allen، William Edward David (1953). Caucasian battlefields: A History of the Wars on the Turco-Caucasian border, 1828–1921. Cambridge: Cambridge University Press. p. 296. OCLC 1102813.
  30. ^ Bayat، Kaveh (2003). «Chapter 12: Riza Shah and the Tribes». لە Cronin، Stephanie (ed.). The Making of Modern Iran: State and Society Under Riza Shah 1921–1941. BIPS Persian Studies Series. London; New York: Routledge Taylor & Francis Group. pp. 224–230. ISBN 978-0-203-42314-1. OCLC 54059369.
  31. ^ McDowall 2004, pp. 244–245.
  32. ^ Vali، Abbas (2014). Kurds and the State in Iran: The Making of Kurdish Identity. Bloomsbury Publishing. p. 43.
  33. ^ Izady، Mehrdad (1992). The Kurds: A Concise Handbook. Washington: Crane Russak. p. 198. ISBN 978-0-8448-1729-3. OCLC 25409394.
  34. ^ Romano، David (2006). The Kurdish Nationalist Movement: Opportunity, Mobilization and Identity. Cambridge Middle East studies, 22. Cambridge, UK; New York: Cambridge University Press. p. 240. ISBN 978-0-521-85041-4. OCLC 61425259.
  35. ^ Abrahamian، Ervand (1982). Iran Between Two Revolutions. Princeton, New Jersey: Princeton University Press. p. 453. ISBN 978-0-691-05342-4. OCLC 7975938.
  36. ^ Yodfat، Aryeh (1984). The Soviet Union and Revolutionary Iran. New York: St. Martin's Press. ISBN 978-0-312-74910-1. OCLC 9282694.
  37. ^ ئ ا Katzman، Kenneth (2009). Iraq: Post-Saddam Governance and Security. New York: Nova Science Publishers. p. 32. ISBN 978-1-61470-116-3. OCLC 756496931.
  38. ^ Habeeb، William Mark (2012). The Middle East in Turmoil: Conflict, Revolution, and Change. Santa Barbara: Greenwood Publishing Group. p. 46. ISBN 978-0-313-33914-1. OCLC 753913763.
  39. ^ Elling، Rasmus Christian (2013). Minorities in Iran: Nationalism and Ethnicity after Khomeini. New York: Palgrave Macmillan. p. 312. ISBN 978-0-230-11584-2. OCLC 714725127.
  40. ^ زارا محەممەدی.. نموونەی تواندنەوەی زمانی کوردی لە ئێراندا ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوەماڵپەڕی ڕووداو، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  41. ^ ڕژێمی ئێران سزای سێدارە بەسەر زیندانییەکی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەسەپێنێت ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژ نیوس، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  42. ^ زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی سنە لە سێدارە درا ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردپا، ١١ی گەلاوێژی ٢٧١٧ی کوردی بڵاوکراوەتەوە.
  43. ^ کۆماری سێدارە لە ئێران،سامان نەسیمی و پێنج لاوی تری لەسێدارەدا ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی چاوی گەل، ١٢ی شوباتی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
  44. ^ لەگەڵ ڕووداوەکاندا: شۆڕشی ژینا (بە کوردی)، لە 2022-11-05 ھێنراوە
  45. ^ «EU concern over woman who died after being stopped by morality police». euronews (بە ئینگلیزی).
  46. ^ «دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لە زانکۆکانی کوردستان و ئێران بەرز و بەرزتر دەبێتەوە». کوردستان میدیا. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  47. ^ ئ ا «Iran hangs two men accused of killing security agent during protests». Reuters. 7 January 2022. لە 17 January 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  48. ^ «گزارش تحقیقی: دست‌کم ۱۵ معترض در بازداشت کشته شده‌اند؛ فشار و «شکنجه» برای گرفتن اعتراف» (بە فارسی). صدای آمریکا. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  49. ^ «هشدار نهاد حقوق بشری: ۱۰۹ معترض ایرانی در خطر اعدام هستند» (بە فارسی). صدای آمریکا. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  50. ^ «شمار کشته‌های خیزش سراسری علیه جمهوری اسلامی به ۲۲۴ نفر رسید» (بە فارسی). ایندیپندنت فارسی.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  51. ^ شیوا محبوبی: حداقل ۶۰ هزار نفر تا کنون در کل ایران دستگیر شده‌اند (بە فارسی)، لە 2022-11-29 ھێنراوە
  52. ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لە-سەر-ناڕەزایەتییەکانی-کوردستان-کوژراو-و-بریندار
  53. ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتێک-لەسەر-کوژرانی-هاووڵاتی-کورد-لە-ناڕەزایەتییەکانی-چلەی-ماتەمینی-ژینا-ەمینی
  54. ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لەسەر-خۆپیشاندان-و-ناڕەزایەتییەکانی-شارەکانی-کوردستان-کوژراو-و-زیاتر-لە-هەزار-بریندار
  55. ^ https://hengaw.net/so/news/2022/12/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لەسەر-خۆپیشاندان-و-ناڕەزایەتییەکانی-شارەکانی-کوردستان-کوژراو-و-زیاتر-لە-هەزار-بریندار
  56. ^ «اعلام آمار رسمی تعداد مجروحان و شهدای پلیس در ناآرامی‌های اخیر» (بە فارسی). انصاف‌نیوز.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)