مەم و زین چیرۆکی ئەوینداریی دڵتەزێنی کوڕێک بە ناوی مەم و کچێک بە ناوی زینە کە ئەحمەدی خانی شاعیری کورد[١][٢][٣] لە ساڵی ١٦٩٢ لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستیدا بە شێوەزاری کورمانجی کردوویەتی بە مەسنەوییەکی بەنرخ و درێژ. خانی ڕوداوەکانی ناو داستانەکەی سەر لەنوو بەزیاتر لە (٢٥٥٠) دێر ھۆنراوە داڕشتەوە. مەم و زینی ئەحمەدی خانی یەکێک لە بەرھەمە گرینگەکانی وێژەی کلاسیکی زمانی کوردییە. یەکەم جار لە ١٩١٩ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە. ھەژار شاعیر و نووسەری کورد، ھەر بە ھۆنراوە وەریگێڕاوەتەوە بۆ زاری موکریانی.[٤]

مەم و زین
گۆڕی مەم و زین لە جزیرەی بۆتان، ٢٠٠٨.
نووسەرئەحمەدی خانی
زمانکوردی
چەشنمێژوویی، ڕۆمانسی، تراژیدی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٦٩٢
جۆری کتێبچاپ (ھاردباک و پەیپەرباک) و کتێبی دەنگی

لە ئێستادا گۆڕ و مەزارگەی مەم و زین لە بۆتان بۆتە شوێنێکی دیاری گەشتیاری لەو شارە.[٥]

ساڵی ١٩٩١ لە تورکیا فیلمێک لەم چیرۆکە دروست کرا کە دەرھێنەری Ümit Elçi بوو[٦] و بەھۆی قەدەغە بوونی بەکارھێنانی کوردی لەو سەردەمەدا بە زمانی تورکی دروستکرا. ئەم فیلمە بە نیشاندانی ئێوارەیەکی نەورۆزەوە دەست پێدەکات کە پیرەپیاوێکی کورد خەریکە چیرۆکی مەم و زین دەگێڕێتەوە بۆ لاوانی گوندەکە. پاشان فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی ڕوودانی چیرۆکەکە. ئەم فیلمە لە دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن لە ساڵی ٢٠٠٢ بەشداریی کرد.[٧]

لە ساڵی ٢٠٠٢، لە کەناڵی کوردستان تیڤی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی مەمی ئالان پەخشکرا کە لە چیرۆکی مەم و زین وەرگیرابوو، زنجیرەکە لەلایەن ناسر حەسەن کاری دەرھێنانی بۆ کرا.[٨]

لە ساڵی ٢٠٢١ تیمی ئەنیمەیشن هێڵی بەرهەمهێنانی فیلمی سێ ڕەهەندی مەم و زەین لەژێر دەرهێنانی: فەردین زارعی _ دەرهێنەری هونەر: دەلیر مەلەکی _ بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان: خێ بات کەریمی بە کەڵک وەرگرتن لە بەرزترین تەکنەلۆجیای جیهان لە شاری سنە (سانێ) دەخەنە بازاڕەوە. ، پایتەختی پارێزگای کوردستان ئێران دەستی کردووە بە ناساندن و ناردنی ئەم بەرهەمە ئەدەبییە مەزنەی کوردی بۆ فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان.

پوختەی چیرۆک

دەستکاری

زینەدین، میری بۆتان، دوو خوشکی ھەیە بە ناوەکانی «زین» و «ستی» (Sitî) کە لە جوانیدا بەناوبانگن. «تاجدین» یەکێک لە پیاوانی ژێردەستی میرە کە زۆر لایدا خۆشەویستە. تاجدین برادەرێکی ھەیە کە لە برا نزیکترە پێی و ناوی «مەم» ە. ئێوارەیەکی نەورۆز کە ھەموو خەڵکی گوندەکە لە دەرن و خەریکی جەژن و گۆبەندن مەم و تاجدین جلی کچانە لەبەر دەکەن.

ئیللا کو تەنێ مەمۆ و تاجدینوان دانە خوە دوختەرانە تەزیین
یەعنی د دەما کو بوویە تەحویلئەو هەردو برا د جامە تەبدیل
ئستەبرەق و سوندسن د بەرداچەند معجەر و مەقرەمە ب سەردا
کاکول کربوونە توررە هەرسووپەرچەم کربوونە زولف و گیسوو
وان لەو کربوو لباس تەسریفدا قەت نەبتن ل وان چو تەکلیف

زین و ستیش جلی کوڕان لە بەردەکەن و…

ئەو هەردو پوسەر وەکی دو پەیکەرتابەندە ب شەکلێ شاهێ ئەختەر
یەک هەیئەت و شەکل و یەک لباسنئەمما د وی شەهری ڕەنگ نەناسن
سیرەت مەلەکن سوەر پەرینەنە بائعن ئەو نە موشتەرینە
ڤان هەردو بران کو ئەو دو ئۆباشدیتن دل و جان وە دان ب شاباش
ئەو ڕەنگ گەڕیان جونوون و والەھئێدی قە نەبوون ژ عەقلی ئاگەھ
نە فەهم و خرەد نە عەقل و نە هۆش..گێڕبوونە ل سەر زەمینێ مەدهووش
في الجمله ژ عەقل و جانی تێر بوونفي الحالی ژ دوورڤە هەردو گێڕ بوون
وان هەردو فریشتەئێ د کوبباردلدارەنە لێ جگەر کەبابن

تاجدین و مەم دەیانەوێ پێکەوە بڕۆنە داوای ستی و زین، بەڵام پێیان دەڵێن کە بەیەک جار دوو کچی ماڵێ بە شوو نادرێن. مەم و تاجدین بڕیار دەدەن کە سەرەتا تاجدین بڕواتە خوازبێنیی و پاشان مەم. میری بۆتان لە خوازبێنیی تاجدین خۆشحاڵ دەبێ و ستی و تاجدین زەماوەند دەکەن.

دوای دەمێک ڕۆژێک میر دەچێ بۆ ڕاو و بە ھەموو خەڵکی گوندەکە دەڵێ لەگەڵیدا بێنە دەرەوە. مەم و زینیش کە ماوەیەکە لە یەک دوور کەوتوون و لە عیشقی یەکدا دەسووتن، لە باخی میردا یەکتر دەبینن. ئێوارە کە میر و ڕاوکەران دێنەوە، بەسەریاندا دێن، کە بە ھێژایی تاجدینەوە، میر ئاگادار نابێ. بەڵام پاش ماوەیەک «بەکۆ» (بەکر) وەزیری زاڵم و دڵپیسی میر، ڕازەکە لای میر ئاشکرا دەکات.

میر ڕابوو و دەست وپ ێ مەمێ بەستتاجدین مرنا خوە وی دەمی خوەست
أما چ بکەت ژ بۆ نە عارەجەللاد ئەمیرە خوندکارە
مەم گرت و شهاندە پێش سەرهەنگگۆ: حەبس بکن د قوللەیا تەنگ
دیوانی و مەجلسی بەلاڤ بوونبالجمله ژ بۆ مەمێ د مەحزوون
دیوانە سفەت ب ئاھ و فەریادهەمیان دکرن ژ بۆ مەمێ داد

ماوەیەک مەم لە گرتووخانە دەبێ. تاجدین و براکانی بۆ شفاعەت دەچن بۆ لای میر. میر دەڵێت:

ئەو رۆستەم و گێوە لەندەهایەگەنجینەمە ئەز ئەو ئە ژدەهایە
بێژێ ب دلێ خوە من مەم و زینهەردو ب حەلالی دانە تاجدین

بەڵام پێش ئەوەی ھەواڵی بەخشینی میر بگات بە مەم، بەکۆ ژارئاوی پێدەدات. کاتێک زین ھەواڵەکە دێنێت بۆ مەم، مەم گیانی تیا نەماوە.

زینێ وهە گۆتە وی بەدیهی:قم یا جسداً نفخت فیە
شەوقا خەبەرێ د ڤێ شەپالێبەربوویە سەرێ د وێ شەمالێ
وێ دوویێ قەبەس ژ شەوقێ ڕاگرتقەندیلێ قەفەس قەبەس کو داگرت
 
دەستنووسێکی ساڵی ١٨٦٥ی مەم و زین

مەم ئەوەندە نامێنێت و لە ئامێزی زیندا دەمرێ. زین بەزەیی بە بەکۆدا دێ و ئازاوی دەکات. زین لە شینی مەمدا خۆی دەکوژێ و تاجدینیش بەکۆ دەکوژێ. مەم و زین لەپاڵ یەکدا و بەکۆش لە خواری ئەواندا دەنێژن.

ڕووخساری مەم و زین

دەستکاری
  • ئەحمەدی خانی زۆرینەی مەم و زینی بە شێوەزاری کرمانجی ژووروو شێوەزاری بۆتانی نووسیوە گەر چی ھەوڵی ئەوەی داوە شێوەزاری تری زمانی کوردی بەکاربھێنێت
  • خانی لە مەم و زیندا کێشی عەرووزی عەرەبی بەکارھێناوە
  • جگە لە کوردی گەلێ وشەی بیانی لەزمانەکانی عەرەبی و فارسی و تورکی بەکارھێناوە.
  • خانی لە یەکێتیی ھۆنراوەوە لایداوە و ھاتۆتە سەر قافیەی دێری مەسنەوێ یاخود جووت سەروا، کە پێشتر لە داستانە فارسییەکاندا بەکارھاتوە.

خانی لەمەم و زیندا

دەستکاری
  • لەسەرەتادا بە ستایشی خودا و پێغەمبەر دەستی پێکردووە
  • خانی لە مەم و زیندا خۆی وەک فەیلەسووفێکدا دەنووێنێت ئەویش بە شیکردنەوەو جیاوزی کردنی لە فەلسەفەی ئیسلامی و یۆنانی
  • خانی لە مەم و زیندا ھانی کوردی داوە بۆ بەرەنگاربوونەوە دژ بە داگیرکەران
  • خانی مەمووزینی کردۆتە دوو عاشقی خواناس کە وا داناوە ئەوان گەیشتوونە پلەی فەنا بوون.
  • خانی ویستی بووە کە بیرو ڕای خۆی دەرببڕێت

وەکو چۆن دەڵێت:

شەرحا غەمێ دل بکەم فەسانە
زین و مەمێ بکەم بەھانە.

خوێندنەوەی زۆرتر

دەستکاری
  • مەم و زین، ئەحمەدی خانی، پێشەکی و لەچاپدانەوە: نەجات عەبدوڵڵا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٨
  • ئەحمەدی خانی، ئەمادەکردن و پەراوێز نووسین: ھەژار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر
  • شیعرەکان لە دەقی مەم و زین وەرگێڕاوی ھەژار گیراون، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ 'And a Thornbush Sprang Up Between Them': Studies on 'Mem U Zin', a Kurdish Romance ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، زانکۆی کالیفۆرنیا، ١٩٩١.
  2. ^ خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی ناسیۆنالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خانەی کتابی کوردی، ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ "Titel des Vortrages". www.pen-kurd.org. Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 2020-03-28. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ وەرگێڕانی مەم و زین، ماڵپەڕی ڤەژین بووکس ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ "The Mausoleums of Mem and Zin are Restored". Bianet. Archived from the original on 13ی Julyی 2020. Retrieved 7 May 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ Ehmedê Xanî'den: Mem û Zîn, retrieved 2020-05-07
  7. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 3ی Decemberی 2009. Retrieved 19ی Augustی 2010. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ نزارسەلامی: ھیچ کارێک بە سەرکەوتووی دانانێم کە پێشتر نەمبینیبێت ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی گوڵان میدیا، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری
  • Mem-ü zin، فیلمی مەم و زین لە IMDB دا
  • Mem-ü Zin فیلمی مەم و زین لە Sinematurk دا