ناسر حەسەن (لە دایکبووی ١٩٤٧، خانەقین)[١] ئەکتەر و دەرھێنەرێکی کوردە کە لە فیلمی سینەمایی، شانۆ، زنجیرەدراما و کلیپی گۆرانی کاری کردووە.[٢] ناسر لە ساڵی ١٩٧١، پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدای تەواوکردووە.[٣] لە ساڵی ١٩٧٢ وەک دەرھێنەر دەستی بەکارەکانی کردووە.[١]

ناسر حەسەن کاری دەرھێنانی بۆ سەدان ڤیدیۆ کلیپ کردووە لە ناویشاندا بۆ گۆرانیبێژی ناسراو لەوانە عەلی مەردان، محەممەد عارف جزیری، عوسمان شارباژێری و خاتوو گوڵبەھار کردووە.[١] لە ساڵانی ١٩٧١ بۆ ١٩٩١ وەک دەرھێنەر لە تەلەفزیۆنی عێراق کاری کردووە.[٤] ناسر ماوەیەک بەڕێوبەری گشتی سینەما بووە لە وەزارەتی ڕۆشەنبیری و لاوان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[٢]

کارەکان

دەستکاری

بەشیک لە کارەکانی ناسر حەسەن:

زنجیرەدراما

دەستکاری
  • ئەڵوەن (فیلمی بەڵگەنامەیی)[٤]
  • ژیان (وەک ئەکتەر)
  • سیمای خۆڵەمێش (وەک ئەکتەر)[٦]
  • لاس وخەزاڵ

شانۆگەری

دەستکاری
  • نامەیەک لەخنکاو (١٩٧٩)[٧]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ ت ناسر حەسەن: درامای کوردی لە تەنگەژەیەکی گەورەدایە، ماڵپەڕی وشە، ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ ئ ا ناسر حەسەن : سینەمای کوردی ھەنگاوی زۆری ناوە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی گوڵانی ھونەری، ٤ی ئابی ٢٠١١ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ ناسر حەسەن بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانی شۆفێری دەکات ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی نەتەوە، ڕۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٦ نووسراوە.
  4. ^ ئ ا ب بەھۆی بێدەنگییەکەی گفتوگۆکردن لەگەڵ عەلی مەردان ئاسان نەبوو[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ژیان، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ نزارسەلامی: ھیچ کارێک بە سەرکەوتووی دانانێم کە پێشتر نەمبینیبێت ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی گوڵانی ھونەری، ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ لە کەرکووک فلمی سیمای خۆڵەمێش نمایش دەکرێت، ماڵپەڕی ئێن ئارتی ٢، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ ھونەرمەندێکی کورد باری تەندروستی ناجێگیرە، ماڵپەڕی وشە، ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.