سینەمای کوردی مەبەست لەو فیلمانەن کە بە زمانی کوردی، دەربارەی چاندی کوردی و گەلی کورد، لە چوارچێوەی خاکی کوردستان لە وڵاتانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا، یان شوێنی تر، بەتایبەت ئەورووپا بەرھەم ھاتوون.

فیلمی زارێ لە ساڵی ١٩٢٨ بە یەکەمین فیلمی کوردی دادەنرێت،[١] کە لە ئەرمەنیای یەکێتیی سۆڤیەت بەرھەم ھاتووە. فیلمی کوردەکان-ئێزیدییەکان فیلمێکی بێدەنگی ڕەش و سپی دیکەیە کە باس لە کوردە ئێزیدیییەکانی ئەرمەنیای سۆڤیەت دەکات و لە ساڵی ١٩٣٣دا بڵاوکرایەوە. ئەو فیلمە لە دەرھێنانی ئاماسی مارتیرۆسیان دەرھێنەری ئەرمەنییە و دامەزرانی کۆلخۆزێک لە گوندێکی کوردنشین نیشان دەدات.[٢]

بەڵام دەکرێت بەرھەمە سینەمایییەکانی یەڵماز گونەی فیلمسازی باکووری کوردستان، مێگەل (١٩٨٧) و دیوار (١٩٨٣) و بەتایبەت فیلمە سەرکەوتووەکەی ڕێ (١٩٨٢) کە توانی خەڵاتی دارخورمای زێڕینی فێستیڤاڵی کان بەدەست بھێنێت. گونەی لە وێنەی فیلمسازێکی کورد بە ڕوانگەیەکی شوناسخوازانەوە (خود لە ڕوانگەی خودەوە) بۆ یەکەمین جار لە سینەمادا شێوازی ژیانی کوردەکان و کێشەکانیانی لە دوو پانتایی گرنگی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەو سەردەمەی تورکیا، لە دووتوێی دیمەندا بەرجەستە کردەوە و بەکردەوە بوو بە دامەزرێنەری سینەمایەکی «شوناستەوەر»؛[٣] دواتر بە ھاتنی دەرھێنەرەکانی وەک بەھمەن قوبادی، جانۆ ڕۆژبەیانی، مانۆ خەلیلی و دەیان دەرھێنەری دیکەش ئەوا سینەمای کوردی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گیرسایەوە. لەگەڵ ئەوەش چەندین دەرھێنەر لە دەرەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەوانە ھونەر سەلیم کاریان لەسەر فیلمی کوردی کردووە. ھەرساڵان ڕۆژی ٩ی ئەیلوول (١٨ی خەرمانان) وەکوو «ڕۆژی سینەمای کوردی» پیرۆز دەکرێت.[٤]

دەرھێنەرەکان

دەستکاری
ھونەر سەلیم لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک
 
سینەما سیروان لە ھەولێر، یەکێک لە سینەما کلاسیکییە تاک سکرینەکان.

ڕۆژی سینەمای کوردی

دەستکاری

ھەرساڵان ڕۆژی ٩ی ئەیلوول ھاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی یەڵماز گونەی دەرھێنەر، نووسەر و ئەکتەری کورد وەکوو «ڕۆژی سینەمای کوردی» پیرۆز دەکرێت. بەڕێوەبردنی ڕۊێوڕەسم بەبوونەی ئەم ڕۆژە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بە دەستپێشخەریی ھاوار مستەفا خان ھونەرمەندی کورد و ھەروەھا کۆمپانیای ھاواری فیلم، ناوەندی سینەمایی و ڕۆژنامەڤانیی بەدرخان، کۆماری یەڵماز گونەی ژیاندۆستی دەستیپێکراوەتەوە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ سینەمای کوردی لە فیلمی زارەوە بۆ کوێ، کوردیپێدیا
  2. ^ Bozarslan، Hamit، ed. (2021-04-22). The Cambridge History of the Kurds (1 ed.). Cambridge University Press. doi:10.1017/9781108623711. ISBN 978-1-108-62371-1.
  3. ^ [١] ٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.(دەستپێکی سینەمای کورد - شوناسی کولتووری و سینەمای کورد – لە نووسینی دوکتور خوسرەو سینا).
  4. ^ ئ ا پۆڵەتیک پرێس: لە ساڵی دووەمی ڕۆژی سینەمای کوردی چەندین چالاکی بەڕێوەدەچن، نووسراو لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  5. ^ «Kurdish Kurdistan – iCheckMovies.com». iCheckMovies.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ ئینتەرنێت موڤی داتابەیس: ڕەیتنی فیلمەکان بە زمانی کوردی لە ئینتەرنێت موڤی داتەبەیس، نوسراو لە ٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤؛ سەردان لە لە ٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤.