گلگامێش لە کوێیە؟ (بە ئینگلیزی: ?Where Is Gilgamesh) فیلمێکی تاوانی، دراما و هەستبزوێنی کوردییە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایشکراوە. فیلمەکە لە دەرهێنانی کارزان کاردۆزی و نواندنی سەرەکی بارزان یونس، گۆران دڵشاد و ڕاگەش کیژانە. چیڕۆکی فیلمەکە لە داستانی گلگامێش بە ناوەڕۆک و وێنەیەکی هاوچەرخ دەگێڕدرێتەوە.[١][٢]

گێلگامێش لە کوێیە؟
?Where is Gilgamesh
دەرھێنەرکارزان کاردۆزی
سەرچاوەی چیڕۆکداستانی گلگامێش
چەشنی فیلمدراما، تاوان، هەستبزوێن
کاستبەرزان یونس
گۆران دڵشاد
ڕاگەش کیژان
وێنەگری سینەماییلانە دیار
ڕێکەوتی دەرچوون١ی شوباتی ٢٠٢٤
ماوەی فیلم٩٠ خولەک
وڵاتھەرێمی کوردستان
زمانکوردی

تابلێتێکی داستانی گلگامێش کە دێرینترین و گرنگترین بەرهەمی ئەدەبییە لە مۆزەخانەیەک دەدزرێت. پاسەوانێک پەیمان دەدات کە هەرچی پێویست بێت بیکات بۆ وەرگرتنەوەی لە دەست کۆمەڵێک قاچاخچی پێش ئەوەی تابلێتەکە ببدرێتە دەرەوەی وڵات.

  • بەرزان یونس (گۆڤان/گێلگامێش)
  • گۆران دڵشاد (ئاکام/ئینکیدو)
  • ڕاگەش کیژان (ئەڤین/خودا ئینانا)
  • یاسین عومەر (حاجی هازۆ/هومبابا)
  • تەها محەممەد (باوکی ئەڤین/خودا ئێنلیل)
  • شادمان عەزیز (شوفێری بارهەڵگر/ئوتناپیشتم)

بەرھەمھێنان

دەستکاری

کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە ماوەی ٣٣ ڕۆژدا کراوە لە لۆکەیشن لە شاری سلێمانی و ستافێکی حەوت کەسی بەشداری پرۆسەی وێنەگرتن بوون بە بوجەی نۆ هەزار دۆلار. [٣][٤]

بڵاوکردنەوە

دەستکاری

ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ پۆستەری فیلمەکە بڵاوکرایەوە.[٥] لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ ترایلەری فیلمەکە بڵاوکرایەوە، سەرەتا بڕیار بوو کە فیلمەکە لە پاییزی ئەو ساڵە بڵاوبکرێتەوە،[٢] بەڵام دواتر لە ١ی شووباتی ٢٠٢٤ لە سینەما هەولێر لە هەولێر و سینەما سالم لە سلێمانی نمایشکرا.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «فیلمی 'گلگامێش لە کوێیە؟' لە هەولێر و سلێمانی پێشاندەدرێت». www.rudaw.net. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ ئ ا لانە دیار؛ یەکەم کچە سینەماتۆگرافەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کەناڵ٨، لە ڕۆژی 12.10.2023 بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ «Wedonet Is Revolutionizing Work For Kurdistan's Freelancers». Ideas Beyond Borders (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Karzan Kardozi». IMDB (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ Corporation، Nalia. «پۆستەری فیلمی کوردی». nrttv.com. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.

بەستەری دەرەکی

دەستکاری