کارزان کاردۆزی (بە ئینگلیزی: Karzan Kardozi) دەرھێنەر، بەرھەمێنەری فیلم و نووسەرێکی کوردی نیشتەجێی ئەمریکایە.[١][٢][٣]

کارزان کاردۆزی
لەدایکبوون
نیشتەجێیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نەتەوەکورد
پیشەدەرھێنەر
نووسەر
وێبگەKarzan Kardozi

ژیاننامە

دەستکاری

کارزان کاردۆزی لەدایکبووی شاری سلێمانییە لە باشووری کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٩ لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی کۆچی کردووە و لە ئەمریکا لە شاری ناشڤیڵ لە ویلایەتی تێنێسی نیشتەجێ بوون.[٤] لە ساڵی ٢٠١٠ بەکالۆریۆسی لە بواری دەرھێنان و بەرھەمێنانی فیلم لە کۆلێژی واتکنس بۆ ھونەر و دیزاین و فیلم لە ناشڤیڵ بە دەست ھێناوە و، لە ساڵی ٢٠١٤ ماستەری لە بەرھەمھێنانی فیلم لە زانکۆی سێنتڕاڵ لانکەشەر لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بە دەست ھێناوە.[٥]

وەک دەرھێنەر

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٥ کارزان دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان بۆ دروستکردنی فیلمی بەڵگەنامەیی دەمەوێت بژیم کە باس لە ژیانی ڕۆژانەی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژئاوا دەکات لە کامپی عەربەت لە پەرستگای سلێمانی، فیلمەکە بە بوودجەی ٤٠٠ دۆلار بەرھەم ھێنراوە و لە ماوەی تەنھا چوار ڕۆژدا وێنەی گیراوە.[٦] لە ساڵی ٢٠٢٣ کارزان یەکەم فیلمی درێژی داستانیی گێلگامێش لە کوێیە؟ دروست کرد، کە سەرچاوەی لە داستانی گلگامێش وەرگرتووە.[٧] فیلمەکە لە شاری سلێمانی بە تیمێکی پێنج کەسی و بوودجەی تەنھا نۆ ھەزار دۆلار وێنەی گیراوە.[٨][٩]

کارزان کاری دەرھێنانی بۆ ئەم فیلمانەی خوارەوە کردووە:

  • A Walking Shadow (٢٠٠٧)
  • A Day in the Country (٢٠٠٨)
  • Greed Eats the Soul (٢٠٠٩)
  • The Arcturian (٢٠١٣)
  • A Viewer on a Movie Projector (٢٠١٤)
  • Yilmaz Guney: Rebel with a Cause (٢٠١٤)
  • I Want To Live (٢٠١٥)
  • ?Where Is Gilgamesh (٢٠٢٤)

وەک نووسەر

دەستکاری
  • یەڵماز گیونەی (٢٠١٨/غەزەلنووس/٩٠٠ لاپەڕە) [١٠]
  • سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی یەکەم: برایانی لومێر، میلیەس، فۆییاد، فەرھەنگی سینەما (٢٠١٩/غەزەلنووس/١٠٧٦ لاپەڕە)
  • سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی دووەم: دی دەبلیوو گریفیز، چارلی چاپلن (٢٠١٩/غەزەلنووس/١١٣٠ لاپەڕە)
  • سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی سێیەم: بەستەر کیتن، ڕۆبەرت فلاھێرتی، کارل درایەر (٢٠٢٠/غەزەلنووس/١٢٦٠ لاپەڕە)
  • سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی چوارەم: ئێریک ڤۆن سترۆھایم، فریتز لانگ (٢٠٢٠/غەزەلنووس/١٤١٠ لاپەڕە)[١١]
  • Kurdistan +100: Stories from a Future State (Comma Press, 2023) [١٢][١٣]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Casagrande، Orsola (2023). Kurdistan +100: Stories from a Future State. Comma Press. ISBN 978-1-912697-36-6.
  2. ^ Coleman، David (2014). The Bipolar Express: Manic Depression and the Movies. Rowman & Littlefield. ISBN 978-0-8108-9194-4.
  3. ^ Holliday، Shabnam J. (2016). Political Identities and Popular Uprisings in the Middle East. Rowman & Littlefield International. ISBN 978-1-78348-450-8.
  4. ^ Seyder، Ferhad Ibrahim، ed. (2019). The Kurds before a regional transformation: rollback of independence efforts. Konfrontation und Kooperation im Vorderen Orient. Zürich: Lit Verlag. p. 107. ISBN 978-3-643-91037-0.
  5. ^ Traumatic Imprints: Performance, Art, Literature and Theoretical Practice. Brill. 2020. ISBN 978-1-84888-085-6.
  6. ^ «I Want to Live». MUBI.
  7. ^ «پۆستەری فیلمی کوردی». nrttv.com. لە 2023-11-27 ھێنراوە.
  8. ^ «Wedonet Is Revolutionizing Work For Kurdistan's Freelancers». Ideas Beyond Borders (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2022-12-07. لە 2023-11-27 ھێنراوە.
  9. ^ «Karzan Kardozi». IMDB (بە ئینگلیزی). لە 2024-03-02 ھێنراوە.
  10. ^ «100 Years of Cinema, 100 Director (20 January 2020) Karzan Kardozi». لە 2024-09-27 ھێنراوە.
  11. ^ «کارزان کاردۆزی دوو بەرگی دیکەی (سەد ساڵ سینەما، سەد دەرهێنەر) بڵاو دەکاتەوە». Politic Press (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2021-02-13. لە 2024-03-02 ھێنراوە.
  12. ^ {{Citation | vauthors=((Broomfield, M.)) | date=28 November 2023 | title=First Kurdish Sci-Fi Collection is Rooted in the Past | website=The Markaz Report | url=https://themarkaz.org/first-kurdish-sci-fi-collection-is-rooted-in-the-past/ | access-date=2023-05-01
  13. ^ {{Citation | year=2023 | title="Kurdistan + 100", edited by Orsola Casagrande and Mustafa Gündoğdu | website=Asian Review of Books | url=https://asianreviewofbooks.com/content/new-book-announcement-kurdistan-100-edited-by-orsola-casagrande-and-mustafa-gundogdu/ | access-date=2023-05-01

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری