دەمەوێت بژیم (بە ئینگلیزی: I Want to Live)[١] بەڵگەفیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی کارزان کاردۆزی لە ساڵی ٢٠١٥ بەرھەم ھاتووە.[٢] فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر ژیانی ڕۆژانەی شندار، کوڕێکی گەنجی کوردی ڕۆژاوای کوردستان کە نەخۆشی تەلاسیمیای ھەیە و لە کەمپی پەنابەران دەژی لەگەڵ خێزانەکەی لە ھەرێمی کوردستان.[٣]

دەمەوێت بژیم
I Want to Live
دەرھێنەرکارزان کاردۆزی
چەشنی فیلمبەڵگەفیلم
کاستشندار عەلی
ئەحمەد عەلی
نورەدین خەلیف
وێنەگری سینەماییکارزان کاردۆزی
ڕێکەوتی دەرچوون٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
ماوەی فیلم١٠٦ خولەک
وڵاتھەرێمی کوردستان
زمانکوردی

لە پاشخانی ھێرشی داعش بۆ سەر کوردستان، شیندار، کوڕێکی گەنجی کورد کە نەخۆشی تەلاسیمیای ھەیە، لەگەڵ پەنابەرانی تری کوردانی ڕۆژاوای کوردستان لە کامپی عەرەبەت نیشتەجێبوون لە پارێزگاری سلێمانی. لە تێڕوانینی شیندراوە نمایشی ژیانی ڕۆژانە و ڕۆتینی ناو کامپەکە کراوە.[٤]

  • شندار نورەدین عەلی
  • ئەحمەد نورەدین عەلی
  • نورەدین خەلیف عەلی
  • نەریمان عەبدوڵا

بەرھەمھێنان

دەستکاری

کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە ماوەی چوار ڕۆژدا کراوە لە لۆکەیشن لە کامپی عەرەبەت لە پارێزگاری سلێمانی بە ستافێکی دوو کەس، دەرھێنەر کارزان کاردۆزی و دەنگ ھەڵگر، حەمە قادر. بووجەی فیلمەکە تەنھا چوار سەد دۆلار بووە.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «I Want to Live (03 January 2015) IMDB». لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «5 Heart-Wrenching Documentaries about Syria (04 April 2017) Paste Magazine». لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ Refugee Tales (بە ئینگلیزی). Comma Press. 2016. pp. 78. ISBN 978-1-910974-23-0.
  4. ^ Traumatic Imprints: Performance, Art, Literature and Theoretical Practice (بە ئینگلیزی). Brill. 2020. p. 265. ISBN 978-1-84888-085-6.
  5. ^ Casagrande، Orsola (2023). Kurdistan + 100. Comma Press. ISBN 978-1-912697-92-2.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری