ته‌لاسیمیا

Thalassemia :بریتیه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌کی بۆماوه‌ی (الوراثي) که‌ تووشی هیمۆگلۆبینی hemoglobin خڕۆکه‌ سوره‌کانی خۆێن ئه‌بێ که‌ فرمانیان گواستنه‌وه‌ی ئوکسیجنه‌ بۆ ناو خانه‌کان. ئه‌م نه‌خوشیه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌ردوو باوان بۆ منداڵه‌کانیان ده‌گوێزرێته‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامدا خڕۆکه‌ سوره‌کانی خوێن تێکده‌شیکێ ده‌بێته‌ هۆی که‌م خوێنی له‌ نه‌خوشه‌که‌. ئه‌م نه‌خوشیه‌ له‌ دوای 6 مانگ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت له‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌لاسیمیایان هه‌یه‌.

ته‌لاسیمیا به‌گوێره‌ی که‌م خوێنی ده‌توانین پۆلێنی بکه‌ین بۆ سێ جۆر (سووک ، مام ناوه‌ند ، قورس) توشبوانی ته‌لاسیمیای سوک و مام ناوه‌ند پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ر نیه‌ و که‌سێکی ته‌ندروستن له‌ چاو ته‌لاسیمیای قورس. هه‌رچی ته‌لاسیمیای قورسیش هه‌یه‌ پێویستی به‌ چاودیری پزیشکی و خوێن گواستنه‌وه‌ی مانگانه‌ هه‌یه‌.

نیشانه‌کانی نه‌خوشیه‌که‌ جیاواز و فره‌جۆرن، ڕه‌نگه‌ هه‌موو نیشانه‌کانی ده‌رنه‌که‌وێت له‌ منداڵه‌که‌ بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نیشانه‌کانی نه‌خوشیه‌که‌ ئه‌مانه‌ن ( که‌م خوێنییه‌کی زۆر ، ئێسکه‌کانی سه‌رو ده‌موچاویان گه‌وره‌تر ئه‌بن، هه‌میشه‌ کفت و ماندوون ، ڕه‌نگی پێستیان زه‌رده‌ Jaundice ، جگه‌رو سپڵ وسکیان hepatosplenomegaly گه‌وره‌ ئه‌بێ ، له‌گه‌ڵیشا ته‌نگه‌نه‌فه‌سن

نه‌خوشیه‌که‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌ست نیشان ئه‌کرێت له‌ ڕێگه‌ی پشکینینی خوێن و مۆخی ئێسک.

به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی توشبووانی نه‌خوشی ته‌لاسیمیای قورس له‌ دوه‌روبه‌ری 30 ساڵی ده‌مرن به‌ هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی ئاسن له‌ ناوخوێن له‌ ئه‌نجامی تێکشکاندنی خرۆکه‌ سوره‌کانی خوێن. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی لاوێتی دڵ و جگه‌ر و گلانده‌کانی زوو له‌ کار بکه‌ون.

لەزمانی یۆنانیەوە وەرگیراوە واتای کەمخوێنی دەریای ناوەڕاست دەگەیەنێت (Thalassa).

*دیارە ھۆی ئەو ناوزەندکردنە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی بەرزی بەربڵاوی ئەو نەخۆشیە لەوڵاتانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاستدا بەتایبەتی لەوڵاتانی ئیتاڵیا، تورکیا، یۆنان‌و قوبرێ بەپلەی یەکەم، عێراق، ئێران، ھند، پاکستان، ئەفغانستان، بەنگلادیش‌و باشوری چین).

*لەڕوی مێژوییەوە زیاتر لەو وڵاتانەی بەناوچەی نەخۆشی مەلاریا بەناوبانگن.

*ھۆکارەکانی توشبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵەیەکی جینی (Gen defect) لەکەمی دروستبونی یان زو لەناوچونی پێکھاتەی ھیمۆگڵۆبین. لەناو خڕۆکە سورەکانی خوێندا، کەمخوێنی بۆ ماوەیی زگماکی لێدەکەوێتەوە.

*مۆخی زۆرێک لەئێسکەکان ئەو شوێنەی جەستەن کە خڕۆکە سورەکانی تێدا دروستدەکرێن. کاتێک بەھۆی ئەو ھەوڵە جینیەوە لەکرۆمۆسۆمەکانی ١١ و ١٦ دا لەمۆخی ئێسکدا خڕۆکەی سوری ناتەندروست دروستدەکرێت‌و زوو شیدە کرێنەوەو لەناودەچن، بەناچاری ئەندامەکانی سپڵ‌و جگەر ھەڵدەستن بەدروستکردنی خڕۆکەی سورو پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی دروستدەبێت.


*ئەمەش ڕێگە چارەیەکی زۆر دروست نیە و دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسانی ئەو دوو ئەندامە لەلایەکی ترەوە ڕیخۆڵە ناچار دەبێت بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگی ڕێژەیەکی زۆر لەمادەی ئاسن لەخۆڕاکی ھەرس کراو گل بداتەوە، بەوپێیەی ئاسن یەکێک بە پێکھاتەکانی ھیمۆگلۆبین ئەوەش دەبێتەھۆی زیادبونی ڕێژەی ئاسن لەخوێن‌و ئەندامانی لەشدا، بەتایبەتی لەدڵدا دواتر ھەڵدەپەسێنرێت.

چاره‌سه‌ری تووشبوانی ته‌لاسیمیا دەستکاری

1-ته‌لاسیمیای سوک و مام ناوه‌ند پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ر و خوێن گواستنه‌وه‌ نیه‌....

2-ته‌لاسیمیای قورس پیویستی به‌ خوێن گواستنه‌وه‌ی خوێن ی مانگانه‌ هه‌یه‌..

3-ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ندێ حاڵتدا پێوسیت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی سپڵ هه‌بێ

4- به‌هوی زۆری ئاسن پێوسیان به‌ ده‌رمانی deferoxamine هه‌یه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاسن له‌ خوێن.

5-چاندنی مۆخی ئێسک bone marrow transplantionتاکه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌که‌ ڕزگاری بێت له‌ نه‌خۆشیه‌که‌ ئه‌م کرداره‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و عێراق ئه‌کرێت.


نیشانەکانی دەستکاری

لەجۆری (Thalassaemia minor) کەئاسانترین جۆریەتی توشبوان بەگشتی تۆزێک کەمخوێنن بەڵام نیشانەکانی تێدا زۆر بەدی ناکرێت.

*جۆری دووەم (intermedia ) واتە مامناوەند، نیشانەکانی وەک لاوازیو زوو ھیلاکبون‌و ھەندێکجار زەردی پێست بەدی دەکرێت.

*جۆری سێیەم (major) کەمەترسیدارترین جۆریەتیو کەمخوێنیەکی زۆری لێدەکەوێتەوەو لەپاڵ لاوازیو زوو ھیلاکبونی جەستەدا ھەناسە توندی لەکاتی ھیلاکبونداو دەنگ بەرزیو خێرایی ترپەی دڵ‌و گێژیو وڕبونی لێدەکەوێتەوە.

*زیادەڕەوی ئێسکەکانت لەدورست کردنی خڕۆکە سورەکاندا ھەڵئاوسانی ئێسک، بەتایبەتی ئێسکی کەللەی سەری بەدوادا دێت.

*لەپاڵ تێکچونی ڕەوشی گەشەسەندنی منداڵانی توش بوو، ئەندامەکانی سپل َو جگەر ھەر لەتەمەنی ٣ مانگیەوە ھەڵئاوسانیان پێوە دیار ئەبێت و پەستان لەسەر ئەندامەکانی دراوسێیان دروست دەکەن.

*ئەوەش دەبێتە ھۆی تێکچونی باری سپڵ و جگەرو کەم بونەوەی توانای سپڵ لەدروستکردنی خانەکانی بەرگری لەشداو دواتر لاوازی جەستە لەبەرەنگاربونەوەی جۆرەھا ڤایرۆس و میکرۆبی زیان بەخش و زۆرجار ھەوکردنی سیەکان و دەروازەکانی ھەناسە.

*گەر توش بوان لەڕێی پێدانی دەرمانەوە بەپێویست چارەسەر نەکرێن ڕێژەیەکی زۆر لەئاسن لەناو ئەندامەکاندا کۆدەبێتەوە و دڵیش پشکی شێری بەردەکەوێت و دەبێتە ھۆی لاوازبونی و ھەناسە کوتێ.

دەست نیشان کردن (Diagnostic) دەستکاری

بەگشتی لاوازی و زوو ھیلاک بون دو نیشانەی سەرەکی کەم خوێنن، بەڵام بۆ دەست نیشانکردنی تالاسیما چەندەھا پشکنین و نیشانەی دی پێویستن.

*سەرەتا ھەندێک خوێن لە (vene) وەردەگیرێت، تیایدا ڕێژەو چۆنایەتی خڕۆکە سورەکان ھەڵدەسەنگێن درێن. توش بوان بەتالاسیما ڕێژەیەکی کەم و خڕۆکەی سوری لاواز وبچوک لەخوێنیاندا دەبینرێت. لەھەمان کاتدا ڕێژەی بەرزی ئاسن لەخوێندا نیشانەیەکی تری ئەو نەخۆشیەیەو لەکەم خوێنی ئاسایی بەھۆی کەمی ئاسنەوە جیای دەکاتەوە.

چارەسەر (Therapy): بەگشتی تەنھا جۆری (magor) کەخراپترین جۆریەتی پێویستی بەچارەسەری ھەمیشەیی یە .

*چاندنی مۆخی ئێسک تاکە ڕێگا چارەیە بۆ چاک کردنەوەی تەواوەتی توشبوو کەزۆر جار لە خوشک و برا وەردەگرێت لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی ئەوەھەیە کەجەستەی وەرگر مۆخی ئێسکی چێندراو ڕەت بکاتەوە و ھەمیشە پێویستی بەدەرمان بێت. سەرەکیترین چارەسەر پێدانی خوێن و کەم کردنەوەی ڕێژەی ئاسن لەخوێن و ئەندامەکاندا.

توش بوان پێویستیان بەوەرگرتنی خوێنە ھەر سێ ھەفتە جارێک دیارە ئەوەش دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی ئاسن، ھەربۆیە زۆر جار ھەر لەتەمەنی سێ ساڵیەوە جۆرە دەرمانێک بەنەخۆش دەدرێت کەدەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ڕێژەی ئاسن لەخوێن و جەستەدا و فڕێدانی لەڕێی میزەوە.

ھەندێک جار دەرھێنانی سپڵ جۆرێکە لەچارەسەر بەمەبەستی وەستاندنی لەناوبردنی خڕۆکە سورەکان لەلایەن سپڵەوە و لەھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی کەمتر پێداویستی نەخۆش بە وەرگرتنی خوێن.