دەروازە:پارێزگای سلێمانی
پێشەکیپارێزگای سلێمانی یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق، و یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە. ناوەندی پارێزگای سلێمانی، شاری سلێمانیە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە ١٬٩٣٦٬٨٩١ کەس مەزەندە کراوە. شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانیپێنجوێن شارێکی باشووری کوردستانە کە خاوەنی مێژوویەکی کۆن و سرووشتێک دەوڵەمەندە. زۆر نزیکی سنووری ئێران و عێراقە و پەیوەندیە نزیکی ھەیە بە خاڵی سنووریی باشماخ و خەڵکی مەریوانەوە. کەسایەتیەکانی پارێزگای سلێمانیبەختیار عەلی (لەدایکبووی ١٩٦٠ لە سلێمانی، عێراق) ڕۆماننووس، شاعیر و ڕۆشنبیرێکی کوردە، و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند. یەکەم ڕۆمانی بە ناوی مەرگی تاقانەی دووەم، ساڵی ١٩٩٧ لە سوێد بڵاو کرایەوە. جوگرافیای پارێزگای سلێمانیبەنداوی دووکان لە ساڵانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا و لە پارێزگای سلێمانیی کوردستاندا دروست کراوە، ئەم بەنداوە٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لەشاری کەرکووکەوە دوورە. زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای سلێمانیزانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی (بە ئینگلیزی: The American University of Iraq – Sulaimani، کورت دەکرێتەوە بۆ "AUIS") زانکۆیەکی ئەھلیی قازانج نەویستە کە خوێندنێکی فراوانی ھونەرە لیبراڵیەکان لەسەر شێوازی ئەمریکی پێشکەش دەکات بۆ ھەموو خوێندکارە شایستەکان بێ گوێدانە ئینتیما و بنەچەیان. ھاوینە ھەوارەکانی پارێزگای سلێمانیسەرچنار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، دەکەوێتە ڕۆژئاوای شار. جاران بەھۆی لاوازی کەرەسەی ھاتوچۆوە و، کەمی دانیشتووانی شار، سەرچنار جیابوو لە بەشەکانی تری سلێمانی و دەزانرا لەکوێوە بۆ کوێ دەستپێک و کۆتایییەتی، ئەمڕۆکە سەرچنار تێکەڵ بووە و لەدەوریا چەندین گەڕەکی تر دروست بوون وەک: شەھیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، .. ھتد. وێنەیەک لە پارێزگای سلێمانیەوەمێژووی پارێزگای سلێمانیمیرنشینی بابان (١٦٤٩-١٨٥٠) لە بنەڕەتدا بە ناوی (فەقێ ئەحمەدی دارهشمانه )ەوە دامەزراوە. کە میرنشینەکەی لە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لە گوندی دارەشمانە دامەزراندووە لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان. پۆلەکاندیمۆگرافیای پارێزگای سلێمانیجاف یەکێکە لە ئێڵە گەورەکانی کورد و دابەش بوون لەنێوان ھەر دوو بەشی کوردستانی ڕۆژھەڵات و باشوور. لە ساڵی ١١١٤ دروستبووە لەلایەن پاشا زاھیر بەگی جاف[ژێدەر پێویستە]، سەرۆکە گرنگەکانی دی محەممەد پاشای جاف، عادیلە خانم، عوسمان پاشای جاف وە مەحمود پاشای جاف، خانووی بابوباپیرانی قەڵای شێروانەیە. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ناونیشانی پاشای پێ بەخشیون وەک خانەدان لە ساڵەکانی ١٧٠٠، گەورەترین ھۆزی سلێمانیە. پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە پەیوەندیدارەکان
پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |