زێی بچووک یان زێی کەڵوێ ڕووبارێکی کوردستانە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و باشووری کوردستان تێپەڕ دەکات و دەڕێژێتە سەر ڕووباری دیجلە. درێژایییەکەی ٤٠٠ کیلۆمەترە و لە بەشێکیدا سنووری ئێران و عێراق دەستنیشان دەکات. لە باشووری کوردستان، بەنداوی دووکان و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بەنداوی سەردەشت لە سەریدا دروست کراوە. دوای تێپەڕبوونی لە بەنداوی دووکان، سنووری ھەردوو پارێزگای ھەولێر و کەرکووک دیاری دەکات و دەڕژێتە دیجلە و لە کۆتاییدا تێکەڵی کەنداوی فارس دەبێت.

زێی بچووک، چۆمی کەڵوێ
دیمەنی دەریاچەی دووکان، خەزانێکە لەسەر زێی بچووک، لە پارێزگای سلێمانی لە عێراق.
نەخشەی فەرەنسی کە زێی بچووک و شوێنی بەنداوی دووکان و بەنداوی دووبز نیشان دەدات.
شوێنڕۆژھەڵاتی کوردستان(پیرانشار سەردەشت، میراوە، نەڵاس، کۆڵەسەباشووری کوردستان(پشدەر، بەنداوی دووکان).
درێژایی٤٠٠ km (٢٥٠ mi)
بەزایی زارک٢٬١٤٠ m (٧٬٠٢٠ پێ)
بەنداوی دووکان کە ئاوی زێی بچووکی دەڕژێتێ

لە زۆربەی ئەو ناوچانەی کە ئەو ڕووبارەی پێدا تێدەپەڕێ، خەڵکەکە ناوێکی تایبەت بە خۆیان لەسەرداناوە، وەکوو:

  • چۆمی کەڵوێ
  • چۆمی ڕیزی
  • چۆمی کەڵۆسێ
  • چۆمی بادیناوێ
  • چۆمی خدراوێ
  • چۆمی پردانان
  • چۆمی خاسی

زێی بچووک لە سەرەتا و دەستپێکی بە ٢١٤٠ مەتر بەرزی لە ئاستی دەریاوە و لە ڕۆژھەڵاتەوە دەست پێ دەکات و بەرەو باشوور خۆی خوار دەکاتەوە و لە دۆڵێکی پان و بەرین لە دەڤەری پیرانشار بەرەو سەردەشت درێژەی ھەیە و دۆڵەکانی سنووری پشدەرقەڵادزێ دەبڕێت و دەڕژێتە بەنداوی دووکان و لە کۆتاییدا دەڕژێتە دیجلە.

بە شێوەیەکی گشتی زێی بچووک بەبەردەوامیی ساڵ ئاوی ھەیە و وشک نابێت، بەو پێیەش بە ڕووباری وەرزی ھەژمار ناکرێت. ئێستا لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی پیرانشار (بەنداوی سێلوێ و کانییە سێو) دوو بەنداو لەسەر ئەو چۆمە چاک کراوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری