ناوچەی پشدەر یەکێک لە ناوچەکانی کوردستان کە ناوەندەکەی شاری قەڵادزێیە و دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی. ئەم ناوچەیە لەلای ڕۆژھەڵاتەوە بە چیای مامەند، لە باکوورەو بە چیای قەندیل، لە ڕۆژئاواوە بە کێوەڕەش و دەربەندی پشدەر ، دەورە دراوە.

پێکهاتووە لە(٥) پێنج نەحیە 

١-سەنگەسەر ٢-ژاراوە ٣-هێرۆ ٤-ئیسێوە ٥-هەڵشۆ.

لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایەزیاتر لە (١٤٠،٠٠٠) کەس بووە [١]

جوگرافیادەستکاری

ناوچەی پشدەر ھەروەک ھەموو ناوچەکانی تری کوردستان بەپیت و بەرەکەتە، بە چەند زنجیرە چیایەک دەورە دراوە. لەلای رۆژ ھەڵاتیەوە بە چیای مامەندە و لە باکوریشەوە بە چیای قەندیل و لە ڕۆژ ئاوا‌شەوە کێوەڕەش گرتویەتە ئامێزی خۆی و لە باشورەوە لەگەڵ ھەڤاڵی خۆی، ئاسۆس دەروازەی ناوچەی پشدەری پێک ھێناوە کەناوی دەربەندە.

چیای قەندیلدەستکاری

یەکێکە لە ھەرە شاخە بەرزەکانی کوردستان، بەرزی شاخی قەندیل ٣٤٥٢ م، بە چلەی ھاوین بەفری لێ دەمێنێتەوە و زۆر فێنکە، مەڕداران و کوێستانچیان ھەر کە گەرمێن گەرم داھات بار لێ دەنێنوو دەچنە ھەواران.

ئاوبەندی سەنگەسەردەستکاری

لەسەر ڕووباری گاڕفێن ھەڵکەوتووە و لە شارۆچکەی سەنگەسەرەوە نزیکە، مەبەستی سەرەکی لە دروستکردنی ئەم پڕۆژەیە ئا‌ودانی بانوەکانی گوندی قادراوا و بانوەکانی خوارووی گرتک و دووگۆمانە، کە جوتیارەکانی ئەم ناوچەیە سودی لێ وەردەگرن بۆ بەرھەم ھێنانی کشتوکاڵ.

کشتوکاڵدەستکاری

خاکەکەی بەپیت و بەرەکەتە، توانای بەرھەم ھێنانی کشتوکاڵی زۆرە و جوتیاران سودی لێ‌دەبینن بە ھاوینان بە بەرھەم ھێنانی (توتن، گوڵەبەڕۆژە، تەماتە، پیواز، شوتی، پەموو) وە گەلێک بەرھەمی تر. بێجگە لەوەش زەویەکان بەکار دەھێنن بۆ بەرھەم ھێنانی (گەنم، جۆ، نۆک، نیسک، وە بۆ بێستانی کاڵەک. لە ناوچە فێنکەکانیش وەک ناودە‌شت و گوندەکانی پشت قەڵادزێ میوەجاتێکی زۆری لێ بەرھەم دێت وەک ھەنار، سێو، گوێز، ھەرمێ وە ترێ. بەرھەمە سروشتییەکانیش زۆرن بو نموونە ڕێواس، کەنگر، تۆڵەکە، ھێرۆ، کیسوێ، کارگ، بنێشتیکوردی، قەزوان، مێوژ، کرۆسک گیانەوەری ناوچەی پشدەر.

گوندەکاندەستکاری


سەرچاوەکاندەستکاری