ھێرۆ
ھێرۆ، گوڵە ھێرۆ، ھەڵمەڵە یان ھەرمەڵە، ڕووەکێکە لە تیرەی ھەرمەڵەیەکان (Malvaceae) و لە بنەماڵەی ئالسیا. ئەم گوڵە لە کوردستاندا بە چەندین رەنگ لە دەست پێکردنی بەھاردا شین دەبێ، گوڵێکی ناسک و گەورە دەگرێ. سێ ڕەنگی سەرەکی مۆر، سپی و زەردی ھەیە و باڵای تا یەک تا دوو مەتر بەرز دەبێ. تەمەنی گوڵەکەی نزیکی ٢٥ ڕۆژە. ھێرۆ بۆ دەرمانی ھەڵامەت و کەمکردنەوەی ژان دەشێ. ئەم گوڵە ڕەنگ و ڕەواڵەتێکی جوانی ھەیە، بەس بۆنی نیە، نالی لە بەیتێکدا دەڵێ:
نەمبیستووە ھەرگیز لەدەمت بێنی وەفایێ
ھەرچەندە سەراپا گوڵی، ئەمما گوڵی ھێرۆ
جۆرەکانی گوڵە هێرۆ
دەستکاریگوڵى هێرۆجۆرى زۆرەلە كوردستاندا:
- ھێرۆى كوردى جۆرى قوڵ—خطمية الكردية نويع العمقية–Alcea kurdica subsp.coelesyiraca
- ھێرۆى كوردى جۆرى قەلەمونى –خطمية الكردية نويع القلمونية –Alcea kurdica subsp. antilibanotica
- ھێرۆى پزيشكى –الخطمي المخزني —Alcea officinalis
- ھێرۆى گوڵباخى –الخطمية الوردية — Alcea rosea
- ھێرۆى جووتساڵان(دووساڵانە)–الخطمية ثنائية الحول —Alcea biennis
پێشانگا
دەستکاری-
.
-
تۆوی گوڵە ھێرۆ لەژێر وردبین
سەرچاوەکان
دەستکاری- گوڵنامەی کوردی ٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دیوانی نالی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عبدالکریم مدرس و فاتح عبدالکریم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد – بەغدا ١٩٧٦
- فەرھەنگى گيا دەرمانيەكانى كوردستان فارسى –كوردى سەيد شەهاب خزرى
- سروشت وتەندروستى، صالح عبداللة ابراهيم
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرۆ تێدایە. |