سێو
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
سێو یا سێف (ناوی زانستی: Malus domestica) لە شوێنە مامناوەندەکانی نیوەی باکووری گۆی زەوی، لە چیاکانی حەوزی زەریای سپی ناوەڕاست ھەیە. سێوی کێوی لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و ناوچەی قەوقاز و نۆرویژ لە شوێنە نزمەکان ھەیە. سێوی کێوی (Pyrus malus) شوێنی سەرەکی بریتانیایە. جۆرەکانی سێو بەربڵاو و ناسراو بوو بەر لە داگیرکردنی بریتانیا لەلایەن ڕۆمانەکان، بۆیە ڕۆمانەکان بوون سێویان لەگەڵ خۆیان ھێنا بۆ بریتانیا.
پێکھاتەکەی
دەستکاری- ئاو ٨٠–٨٥ ٪
- پرۆتین ٥ ٪
- شەکر و نیشاستە ١٠–١٥ ٪
- خوێ و ترشەکان ١–١٫٥ ٪
- شەکر ٦–١٠ ٪
- سێوی پێگەیشتوو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A , C, B1, B2، ھەروەھا ترشی ئەندامی Malic Acid , Gallic Acid ی تێدایە.
- خوێیەکانی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفات و مەگنیسیۆم و ئاسنی تێدایە.
- توێکلی درەختی سێو کە تامێکی تاڵی ھەیە، ھەردوو ماددەی Phlorizdin , Querection ی تێدایە.
- ڕەگەکانی ھەمان ماددەی تیدایە.
- تۆوی سێو Amygdalin ی تێدایە کە جۆرێکە لە چەوری.
- بۆنی سێو پێکھاتووە لە ٢٦ ڕەگەزی کیمیایی ئەمەش وای لێ کردووە کە بۆنێکی خۆش و سەرنج ڕاکێشی ھەبێت.
- ڕۆنی سێو بریتییە لە Amyl Valevate.
بەکارھێنان و سوودەکان
دەستکاری- سێو باشترین و بەسوودترین میوەیە لە ناو میوەکاندا کە ڕیخۆڵە چالاک دەکات و قەبزی درێژ خایەن نایەلێت.
- سوودی ھەیە بۆ چارەسەری ڕشانەوەی منداڵ و بەردی گورچیلە و میزڵدان و ترشەڵۆکی میز لادەبات.
- نەخۆشی تا دادەبەزێنێ و تینوێتی دەشکێنی و جەرگ چالاک دەکات و کۆکە ھێمن دەکاتەوە.
- شەربەتی سێو ترشی ئەسیدی گەدە دەمژێت و جارەسەری گرفتەکانی برینی گەدە و برینی دوانزە گرێ دەکات.
- ڕێ لە نەخۆشییە دەروونییەکان دەگرێت و دەمارەکان ئارام دەکاتەوە.
- چارەسەری نەخۆشییەکانی خێرا لیدانی دڵ دەکات کە لە ھەڵئاوسانی دڵ و نەخۆشییەکانی ماسوولکە و کارەبایی دڵ پەیدا دەبێت.
- سرکەی سێو ئەگەر لەگەڵ ئاو بوخرێتەوە ئەوا قەڵەوی ناھێڵێت و لەش لە سەرما دەپارێزێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- پەرتووکی خۆراک و چارەسەری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێو تێدایە. |