گەدە (بە ئینگلیزی: Stomach) ئەندامێکی ماسوولکەییە لە توورەکە دەچێت بە بەشی خوارەوەی سورێنچکەوە بەندە. گەدە ھەرسی میکانیکی ئەنجام دەدات ئەمەش بە گوشینی خۆراک بە یارمەتی گرژبوونی ماسوولکەکانی. وە لە کاتی ئەم گوشینە، ڕژێنە زۆر بچووکەکانی دیواری گەدە ئەنزیمەکان و ترشێک بەرھەم دێنن، ھەردوو دەردراوەکان بە یەکەوە کاردەکەن لە ھەڵوەشاندنی خۆراک بۆ پارچەی زۆر بچووک، وە ترشەکەش زۆربەی ئەو بەکتریایانە دەکوژێت کە لەوانەیە لەگەڵ خاراک قوت درابن. دوای چەند کاتژمێرێک دوای ھەرسی میکانیکی و کیمیایی کە بەسەر خۆراک دادێت، خۆراکە ماددەکە دەگۆڕێت بۆ تێکەڵەیەکی خەست پێی دەڵێن کیمۆس.

وێنەی شوێنی گەدە لە مرۆڤدا

دژە ترشێتی گەدە دەستکاری

مرۆڤی تەمەن مامناوەند رۆژانە ٢ لیتر - ٣ للیتر ئاوگەکانی گەدە بەرھەم دەھێنێت، ئاوگی گەدە ترشێکی سوکەڵەیە، ترشەلوولەکانی ئەو لینجە پەردەیەکی کە گەدەی ناوپۆش کردووە دەری دەدات کە ترسی ھایدرۆکلۆریک ماددەی تری تیایە بۆ ئاسان کردنی ھەرس، کە خەستی ترشە ھایدرۆکلۆریکەکە ٠٫٣ مۆڵە ئەو خەستیە دەتوانێت زینگ بتوێنێتەوە. کردەی خواردن دەردانی ئەنزیمەکانی H چالاک دەکات ئینجا ئاوگەکانی گەدە بەدوایدا دەردەدرێن. لە گەدەدا بەنزیکەی نیوملیۆن خانە لەخولەکێکدا لەبەردەگیرێتەوە واتە دووھێندە دەبێت، وە ھەرسێ رۆژ جارێکیش گەدە بەرگەکەی نوێ دەکاتەوە ھەندێ جار HCL لە گەدەدا زۆر دەبێت ئەمیش دەبێتە ھۆی کزانەوەی کۆتای سورێنچک (دڵەکزی)، ئەمیش دەبێت ھاوکێش بکرێت بە خواردنی حەبی مەگنیسیۆم کە دەبێت لەرێی پزیشکەوە رێنمای بکرێن ئەویش دژە ترشێتی دەدات بە نەخۆشەکە جۆری چارەسەریەکە دەگۆرێت بەپێی حاڵەتی نەخۆشەکە ئەویش پزیشک دیاری دەکات لەئەنجامی ئەو ھاوکێکشبوونە کیمییایە گازێک پەیدادەبێت ئەویش دوانئۆکسیدی کاربۆنە کە بۆ گەدە بێزیانەو پەستانی سەر گەدە زیاد دەکات و دەبێتە ھۆی قڕقێنەدان شایەنی باسە ھەموو خواردنەوە گازییەکان دەبنەھۆی زیادبوونی ترشی گەدە ئەگەر بەرێژەیەکی زۆر بخورێت و ئەگەر جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن، بۆیە ناتوانین ھەندێ لە خواردنەوە گازییەکان بەکاربێنین بۆ ھاوکێشکردنی ترشی گەدە، بەلام ھەندێک جۆر تایبەت بەوە درووست کراوە کە ترشێتی گەدە ھاوکێشبکات بەھۆی بوونی ھەندێ ماددە سەرەرای بوونی ترشێتی، لەھەمووی سەلامەت تر سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕە بۆ دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنی چونکە ھەموو دڵکزێیەک نیشانەی زیادبوونی ترشی گەدە نیە.

زیانەکانی مەی لەسەر گەدە دەستکاری

ئەسپرین کەناوی کیمیای ناوی ترشی ئەسیتایل سالیسیلیکە خۆی ئەسپرین ترشێکی لاوازە بەلام گەردە جەمسەردارە لاوازەکانی ئەو ترشە دەتوانن بەپەردەی گەدەدا تێبپەڕن کە ئەویش ھەر لە گەردی بێجەمسەر پێکدێت بەلام لەناو پەردەکەدا زۆر کەلێنە ئاوی بچووک ھەیە کە لەگەڵ ئەسپرینەکەدا یەکدەگرن و کۆدەبنەوە و پێکھاتەی پەردەکە لاواز دەکەن لەئەنجامدا دەبێتە ھۆی خوێن بەربوون خواردنی ھەردەنکێک ئەسپرینی ئاسای دەبێتە ھۆی ونکردنی نزیکی ٢مللیلتر خوێن ئەم بڕە خوێنە ونکراوە بەگشتی ئازاردەر و زیان بەخش نیە بەلام لەکاتی خواردنی بڕێکی زۆر لە ئیسپرین دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن ھەرچەندە کاریگەری ئەسپرین ببێتە ھۆی خوێنبەربوونێکی ئاسایی لە ھەندێ کەسدا، شایەنی باسە خواردنەوەی کھوول دەبێتە ھۆی تواندنەوە و تێکردنی ئەسیتیل سالیسیلیک لە گەدەدا و لەویشەوە خوێن بەربوون پەیدادەبێت بۆیە بەگشتی لە رێژەیەکدا دەبێتە ھۆی کوشتنی کەسی بەکارھێنەر ئەگەر بە رێژەی ٠٫٥٠ لە خوێندا.

سەرچاوەکان دەستکاری