هەنگوور بەری دارمێوە شوێنی بنەڕەتی ئەم میوەیە کشوەری ئاسیایە یەکەم جاریش فینقیەکان گواستیانەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان و سەقلییە و ئیتاڵیا و مەرسلیا و میسر و شام و شوێنی دیکەش ، وەکو خواردن و شەربەت بەکاریان ھێناوە. هەنگوور مادە بەسوودەکانی وەک "ساکارۆز" و "گلوکز" و "دیکسترۆز" و سەرچاوەیەکی گرنگی مادەکانی وەک مەنیزیۆم و ئاسن و مەنگنێزە . هەنگوور و ئاوی هەنگوور دەرمانێکی شیاو و بەسوودە بۆ نەخۆشی کەم خوێنی و دەبێتەھۆی بەھێزکردنی دڵ و رێکوپێکردنی لێدانی دڵ و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

دوو جۆری هەنگوور سپیکە و هەنگوور ڕەشە

چارەسەر بە هەنگوور دەستکاری

پێکھاتووە لە ڕێژەیەکی بەرز لە شەکری هەنگوور و کالسیۆم و فۆسفۆر و ئاسن و ڕێژەیەکی کەم لە ڤیتامینی A و C. ھەروەھا باشە بۆ:

  1. پاککردن و نەرم کردنی خوێن وھاندانی چالاکیی کۆئەندامی ھەرسەوە.
  2. دەمار و ماسولکەکان بەھێزتر وچالاکتر دەکات و دەبێتە ھۆی تازەکردنەوەی خانەکانی ناو لەش و چارەسەرکردنی کەم خوێنی و کەمی خۆراک و ھیلاکی و لاوازی و پەستانی سەر ئێسقان.
  3. باشە بۆ زەردوویی و دەبێتە ھۆی دەرکردنی ژەھراوی ناو لەش بۆ دەرەوەی لەش و باشە بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە.
  4. کوڵاوی گەڵای ووشکی هەنگوور باشە بۆ چارەسەرکردنی بەستنی میزەوە (کێشەی میزنەکردن) و سکچوون بە خواردنەوەی یەک کوپی کوڵاوی گەڵای ووشک پێشی نان خواردن.
  5. هەنگوور ووشک کراو (مێوژ) خواردنێکی بەھێزە و باشە بۆ جگەر و ھاندەرە بۆ چالاکیی گشتی لەش، ھەروەھا کوڵاوەکەی لەگەڵ ئاو و شەکر بۆ چارەسەرکردن و نەرم کردنی کۆکە و رێکخستنی ھەناسەدان.

تێبینی/ نابێت مێوژ و خورما بە پێکەوە بھەنجێنرێن چونکە زوو گەنییو دەبن. ھەروەھا نابێت مێوژ لە (٣) ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە چونکە تێک دەچێت و پێکھاتەکەی دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ژینگەیەکی گەرم.

جۆرەکانی هەنگوور دەستکاری

بابەتی پەیوەست دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری