ترێ ڕەشە
ترێ ڕەشە جۆرێکە لە میوەی ترێ. ئەو ترێیە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکاردەھێنرێت و چەندین سوودی ھەیە. ترێ ڕەشە لە ھەندێک وڵات و ھەرێم وەکوو ئیتالیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئێران و کوردستان بەرھەم دەھێنرێت.
سوودەکان
دەستکاریترێ ڕەشە چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ،[١][٢] لە نێویاندا چالاککردنی سووری خوێن و ھاندانی سووڕانی لە خوێنبەرەکاندا. سوودەکانی دیکەی ترێ ڕەشە بریتین لە:[٣]
- ھاریکارە لە خواردنی ترێ ڕەشە یان شەربەتەکەی لە رێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، لەگەڵ باشترکردنی ھەستیاری دەردانی ئەنسۆلین لە لەشدا بەھۆی بوونی شەکری سووک کە ٤٣ بۆ ٥٣ تێناپەرێنێت.
- مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن بەرەکان بەشێوەیەکی کاریگەر بەھۆی بوونی ماددەی کیمیاییی ڕووەکی و پاراستنی ماسوولکەی دڵ لە تێکچوون.
- ھاندەری ڕێکخستنی ئەرکەکانی مێشک و ژیرییە و توانای لەش بۆ تێگەیشتن باشتر دەکات، مەترسی زەھایمەر و پیربوون ناھێڵێت بەتایبەت لە بەساڵاچوواندا.
- لەش دەپارێزێت لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و منداڵدان و پرۆستات.
- ھاندەری نەرمبوونی ڕیخۆڵە و دەرکردنی ژەھرە لە لەش بەھۆی بوونی ڕیشاڵی خۆراکی.
- پاکەرەوەیەکی باشی پێست و پاراستنە لە پیربوون و بەساڵاچوون.
- ھاندەری چالاککردنی سووری خوێنە کە پەیوەندیدارە بە جەڵتەوە.
- لەش دەپارێزێت لە ھەوکردنی جیاواز و بوونی ماددەی دژە ھەوکردن و ئۆکسان.
- چارەسەری ئەنیمیا دەکات بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئاسنەوە.
- ھاندەری دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێنە و خوێنبەرەکان فراوان دەکات.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی ترێی ڕەش». وێستگە. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ترێی ڕەش بخۆن، لەم نەخۆشیانە پارێزراو دەبن». کوردیو. ١٤ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «گرینگترین سودەکانی ترێی ڕەش». ئاژانسی زاگرۆس. ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
ئەم خۆراک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |