ئاوی پەسیرە (ئاوقۆرە)
ئاوی پەسیرە، کە ھاڵاو و ئاوقۆڕەی پێ دەگوترێ (بە ئینگلیزی ڤێرجویس Verjuice، بە عەرەبی: عصیر الحصرم، بە فارسی: آبغورە)، بریتییە لە گیراوەیەکی ترش کە لە ھەندێک جۆری ترێ یان لە پەسیرە دروست دەکرێت. ئەم ئاوگە (شەربەتە) بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چێشتیخانەی خۆراکی فەڕەنسی و شامی و لوبنانی و ئێراندا (شیراز بە تایبەتی) بەکاردێت. لە کوردەواریشدا لە بری سماق و لیمۆ دەکرێتە خۆراکی وەک گەڵامێو و مریشک و زەڵاتە. لە سنەی ڕۆژھەڵات خواردنێکی تایبەت ھەیە بە ھاڵاو ناسراوە. ترش ھاڵاو و سرکەی ئاوقۆرە لە پەسیرەوە ئامادە دەکرێت.
ئەمەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریئەم خۆراک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |