ھەرمێ ، ھەمرۆ (بە ئینگلیزی: Pear) میوەیەکی وەرزی ھاوینەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A،E،C ھەروەھا کانزای دیکەی وەک، کالسیۆم، ئاسن، مانیزیۆم.. ھتد ئەو مادە فسفۆرەی کە لە ھەرمێدا ھەیە ھاوسەنگی دەمارەکان رادەگرێ و دەبێتە ھۆی ئارامبەخشین بەدەمارەکان. ئەو میوەیە یارمەتی راکێشانی مادەی کالسیۆم دەدات، ھەروەھا نەخۆشی نەرم بوونی ئێسک بەتایبەتی لە ئافرەتاندا کەم دەکاتەوە و بۆ کۆ ئەندامی ھەرس کردن زۆر بەسوودە.

ه‏‏‏ە‏‏‏رمێ
گڕك

ھەرمێ ئارامبەخشە، تا کەم دەکات، لابەری تینوییەتیە، ئەوانەی کە بەرۆژون پێویستە بەربانگان ھەرمێ بخۆن. ھەروەھا ئەو میوەیە بۆ سووتانەوەی کۆ ئەندامی میز کردن زۆر بەسوودە، ئەو مادە زیانبەخشانەی لەو کۆئەندامەدا کۆبوونەتەوە لا دەبات و بۆ لابردنی بەردی موسڵدان زۆر باشە.

ھەرمێ لەگەڵ ئەوەی شیرینە، بەڵام شیرینەکەی ھیچ زیانێک بۆ ئەوانەی کە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە ناگەیەنێت، ھەرمێ کۆلسترۆل کەم دەکاتەوە. ھەروەھا بۆ پاڵاوتنی خوێن و راگرتنی زەختی خوێن باشە. ھەرمێ بە ئاسانی ھەرس دەکرێ، بەشێک لە ھەرمێ کە ھەرس ناکرێ و رەقە، بۆ خاوێن کردنەوەی ریخۆڵەکە بەسوودە و گشت مادە زیادەکان لادەبات. ھەرمێ بۆ دەرمانی سینگ زۆر بە سوودە، گەر ھەندێک تفت بێ بۆ سینگ باشە. پێستی ھەرمێ زیاترین ڤیتامینەکانی لەخۆیدا کۆکردوونەتەوە، ھەربۆیە ھیچ کاتێک ھەرمێ سپی مەکەن و بە پێستەوە بیخۆن. ھەرمێ بۆ جوانکردنی پێست بە سوودە، لە بەھێزکردنی زەیندا کاریگەری زۆری ھەیە.

سوود و پێکھاتەکان دەستکاری

ھەرمێ دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر ڕیشاڵ ھەروەھا لە پێکھاتەکەیدا  ڤیتامینەکانی A،C،K،B2،B3،B6و کانزاکانی وەک کالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و مەنگەنیز ھەیە.

ھەرمێ مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەکانی قۆلۆن و مەمک کەمدەکاتەوە، ھەرمێ چەند ترشییەکی تێدایە کە لە شێرپەنجەی گەدە دەمانپارێزێت، بە خواردنی ھەرمێ ئاستی کۆلێسترۆڵ دادەبەزێنێت، ھەرمێ بە پێداویستییەکی گرنگ دادەنرێت بۆ خانمانی دووگیان و شیردەرد، ئەم میوەیە یارمەتی بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری 

ھەرمێ لە پوکانەوە و کەمپتەوی ئێسکەکان دەمانپارێزێت چونکە پێکھاتەکەی یارمەتی ھەڵمژینی کالسیۆم دەدات.

توێکڵی ھەرمێ بەسوودە بۆ تەندرووستی دڵ و بۆرییە خوێنەکان، خواردنی ٢-٣ ھەرمێ لە ڕۆژێکدا چاو دەپارێزێت، ھەرمێ ھەستیاری لەو کەسانەدا درووستناکات کە ھەستیارییان بە ھەندێک میوە ھەیە.

جۆرو ناوەکان دەستکاری

ھەرمێ، ھرمی، ھەمرۆ ، گرسک، کارچک، کارچین، کەرەگێژ ناوەکانی دیکەی ئەم میوەیەیە. کرۆسک کە توێکڵی رەقەو مەیلەو تاڵە و گڕک ئەمەش جۆرێکی چیاییەو شێوە خڕە توێکڵ رەقە، تامی مەیلەو ترشە.

سەرچاوەکان دەستکاری