گیلگامێش یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەفسانە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا و کارەکتەری سەرەکی «داستانی گلگامێش» کە لە کۆتایی ھەزارەی دووەمی پێش زایین بە زمانی ئەکەدی نووسراوە. ڕەنگە ئەو پاشای مێژوویی شار-دەوڵەتی سۆمەری ئورووک بووبێت، کە دوای مردنی بووەتە خوداوەند چیرۆکی کارە ئەفسانەییەکانی گیلگامێش لە پێنج ھۆنراوەی سۆمەری کە ھەتا ئەمڕۆ ماونەتەوە، دەگێڕدرێتەوە. ڕەنگە کۆنترینیان گلگامێش و ئێنکیدو و جیھانی ژێرزەوی بێت. ھۆنراوەکانی دیکە بریتین لە «گیلگامێش و ئاگا»، «گیلگامێش و ھۆڤاڤا»، «گیلگامێش و نێرگاڤی ئاسمان» و «مەرگی گیلگامێش».

ھەڵکەندراوێکی سەر بەرد کە ڕەنگە پەیوەندی بە گلگامێشەوە بێت

سەرچاوەکان دەستکاری