جانۆ ڕۆژبەیانی (بە ئینگلیزی: Jano Rosebiani) دەرھێنەر و سیناریۆنووسێکی کوردی نیشتەجێی ئەمریکایە. جانۆ براوەی گەلێک خەڵاتی نێونەتەوەییە و لە کتێبی «فیلمسازەکان لە سێبەرەوە» (Filmmakers from the Shadow) لە ڕیزی سی و پێنج فیلمسازی گەورەی جیھان ناوی ھێنراوە.

جانۆ ڕۆژبەیانی
لەدایکبوون١٨ی ئازاری ١٩٦٠
نیشتەجێیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نەتەوەکورد
پیشەدەرھێنەر
سیناریۆنووس

ژیان دەستکاری

جانۆ ڕۆژبەیانی لەدایکبووی شارۆچکەی زوممارە، بەڵام لە زاخۆ گەورە بووە و دەرسی خوێندووە. تەمەنی چاردە ساڵ بووە (١٩٧٤)، کە وێڕای بنەماڵەکەی پەیوەستی شۆڕش بووە و ڕووی لە شاخ کردووە و لەوێ لە نێو ئەشکەوت و لەژێر بۆمباراندا ژیاوە. دوو ساڵ دواتر (١٩٧٦)، لە ئەمریکا وەکوو پەنابەری سیاسی وەرگیراوە. لە نێوڕاستی ھەشتاکاندا ھاوکات لەگەڵ ئەوەیکە لە کۆلێژی NOVA خوێندوویەتی، بەرپرسیارییەتیی ھۆڵەکانی سینەماشی لە ئەستۆ بووە و بۆ تەلەڤیزیۆنێکی ڤیرجینیایش فیلمی ساز کردووە، ئیدی بەو شێوەیە فێرە سازکردنی فیلم بووە. ڕۆژبەیانی لە کوردستان و کالیفۆرنیا دەژی و خاوەنی دوو منداڵە.

دەرھێنەری دەستکاری

جانۆ لە سەردەمێکدا دەستی دایە گێڕانەوەی چیرۆکەکانی نەتەوەی کورد کە سینەمای کوردی ھێشتا لە دایک نەببوو و دونیا تەنیا یەک فیلمی کوردی دەناسی کە ئەویش ڕێی یەڵماز گونەی بوو. ساڵی ٢٠٠١ جانۆ گەڕاوە باشووری کوردستان و یەکەم فیلمی کوردیی خۆی بەناوی ژیان، ساز کرد.

سەمای شندل دەستکاری

Dance of the Pendulum (١٩٩٥)، یەکەم فیلمی ڕۆژبەیانی بوو.

ژیان دەستکاری

یەکەم فیلمێک بوو کە لە باشوور ساز دەکرا و باسی کیمیابارانکردنی ساڵی ١٩٨٧ دەکات؛ ھەر بۆیەش بە «فیلمی ھەڵەبجە» یش، دەناسرێت. ئەم فیلمە بەربژێری خەڵاتی پڵنگی زێڕین بوو لە فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆتێردام.

گۆڕەبەکۆمەڵەکانی سەددام Saddam's Mass Graves (٢٠٠٣) و عەلی کیمیاویChemical Ali (٢٠٠٤) دەستکاری

کە ھەردووکیان باس لە تاوانەکانی سەددام حوسێن و کورەمامەکەی دژ بە گەڵی کورد دەکەن. گۆڕەبەکۆمەڵەکانی سەددام دوای یەکەم نمایشەکەی لە فێستیڤاڵی فیلمی ترابیکا لە ساڵی ٢٠٠٤، لە ھەموو ئەمریکا پیشان درا.

  • ڕۆژبەیانی چەند کاری بۆ تەلەڤیزیۆن کردووە:

Radio Citadel دەستکاری

(٢٠٠٦)، لە سێ ئەڵقەدا.

The House of Hope دەستکاری

(٢٠١٤)، درامایەکە کە باس لە توندتیژیی ڕەگەزی و بەتواناکردنی ژنان دەکات.

  • فیلمە سینەمایییەکان:

چیاکانی چاپڵین[١] دەستکاری

(٢٠١٣)، یەکەم فیلمێک بوو لە کوردستان کە زمانەکەی ئینگلیزی بێت و ئەکتەرەکانی کورد و بیانی بن.

Êk Momik, Du Momik دەستکاری

One Candle,Two Candles (٢٠١٤)، بوو بە بەربژێری گۆڵدن گڵۆبی ساڵی ٢٠١٥. فیلمەکە باس لە توندوتیژی لە کۆمەڵگای پیاوساڵردا دەکات.

  • دوایین کاری جانۆ ڕۆژبەیانی بەڵگەفیلمی:

بەڵێنی سەدڕۆژ دەستکاری

The 100-Day Promise (٢٠١٧)، باس لە شەڕی داعش، دەکات.

فیلمەکان دەستکاری

  • Dance of the Pendulum (١٩٩٥)
  • ژیان (٢٠٠٢)
  • Saddam's Mass Graves (٢٠٠٣) - بەڵگەفیلم
  • Chemical Ali's Anfal (٢٠٠٤) - بەڵگەفیلم
  • Radyo Qelat (Radio Citadel) (٢٠٠٧) - کۆمێدیای دۆخی
  • چیاکانی چاپڵین (٢٠١٣)
  • One Candle, Two Candles (٢٠١٤)
  • The House of Hope (٢٠١٤) - تاقیکردنەوەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی
  • The 100-Day Promise (٢٠١٥) - بەڵگەفیلم

خەڵاتەکان دەستکاری

  • بەربژێری خەڵاتی پڵنگ (Tiger Award)، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆتێردام، ٢٠٠٢[٢]
  • خەڵاتی تایبەتیی دادوەران بۆ ناساندنی دەرھێنەری نوێ، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سیاتێل، ٢٠٠٢
  • خەڵاتی باشترین فیلم، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فێسترۆیا، پورتوگال، ٢٠٠٢
  • ئاماژەی تایبەت لە خەڵاتی ڕووحی ئازادی، فێستیڤاڵی فیلمی ئورشەلیم، ٢٠٠٢
  • خەڵاتی باشترین فیلم، فێستیڤاڵی فیلمی ھەبوونی ماف، ئیتالیا، ٢٠٠٣

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Catsoulis, Jeannette. "Kurdish Travels With the Tramp". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331.
  2. ^ "VPRO Tiger Awards Competition | IFFR". web.archive.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری