زوممار
گوندێکە لە باکوری خۆرئاوای عێراق
زوممار یان زومار شارۆچکەیەکە لە قەزای تەلەعفەر، پارێزگای مووسڵ، عێراق. لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شاری زاخۆ، لە باشوورەوە لەگەڵ شاری تەلەعفەر و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ شاری شنگال ھاوسنوورە.
زوممار
زومار | |
---|---|
وڵات | عێراق |
پارێزگا | پارێزگای مووسڵ |
قەزا | قەزای تەلەعفەر |
ئەم شارۆچکەیە بە ھۆی شەڕی زوممار نێوان پێشمەرگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و داعشەوە سەرنجی نێونەتەوەیی بە خۆی ڕاکێشا.