زاخۆ یەکێکە لە شارەکانی باشووری کوردستان، ئەو شارە دەکەوێتە سنووڕی کارگێڕی پارێزگای دھۆک و لە ناوچەی بادینان ھەژمار دەکرێ.[١][٢].[٣][٤][٥][٦][٧]

زاخۆ
زێخویک، ئازوخیز
شار
وڵات کوردستان
پارێزگادھۆک
ئیدارەی سەربەخۆزاخۆ
بەرزایی
٤٤٤ مەتر (١٬٤٥٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٠)
 • سەرجەم٥٠٠،٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجی)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
زاخۆ

زاخۆ شاریکی بازرگانی گرنگە چونکە لە نێوان سنووری باشوور و باکووری کوردستاندا و خاڵی سنووری ئیبراھیم خەلیلی تێدا ھەڵکەوتوە، ئەو شارە بە ھۆی جوانیکەی نازناوی زاخۆیا دەلالی لە خۆ ھەڵگرتوە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و لە ناوچەکانی تری عێراق ڕووی تێدەکەن.[٨]

  • ھەندێک لە زمانناسان پیان وایە زاخۆ واتای ھێز و تواناییە و بە ناوی چیای "زاخ"ەوە ناونراوە.
  • ھەندێکی تر پێیان وایە کە سەرکردەی زەینەفۆن بە ناوی "زاخاریۆس" بەو ناوچەیە تێپەڕ بووە و بۆیە ئەو ناوچەیە ناونراوە "زاخا" بەپێی تێپەڕبوونی کات ناوەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و بووە بە "زاخۆ"،
  • بۆچوونێکی تریش ھەیە کە زمانناسان خستوویانەتەڕوو ئەویش ئەوەیە کە ڕەچەڵەکی ناوی زاخۆ دەگەڕێتەوە بۆ وشەی ئارامی سوریانی "زاخۆسا/زاخوثا" کە واتای "سەرکەوتن"ە.
  • ناوی زاخۆ، یان زاخۆتا، لە زمانی سوریانیدا، بە واتای سەرکەوتن دێت، کە دەشێت ھێمایەک بووبێت بۆ زاڵ بوونیان بەسەر ئیسرائیلییەکان. ھەروەک ڕێژەیەکی بەرزی دانیشتوانی زاخۆ، تا سەرەتاکانی دروست کردنی دەوڵەتی عێراقیش، ھەر جوو بوون. گوایا ناوەکە لە (زاخۆتا)ی ئارامییەوە ھاتووە، بە واتای (سەرکەوتن). واتا شوێنەکە دەبێت مەیدانی سەرکەوتنی لەشکرێک بووبێت، بە سەر دوژمنانیدا. یان ئاشوورییەکان، وەک سوکایەتی کردن بە دیلە جووەکانی ژێر دەستەیان، ئەم ناوەیان لە شوێنی بە زۆر نیشتەجێ کردنیان ناوە.[٩]

جوگرافیا

دەستکاری

شارۆچکەی زاخۆ ھاوسنوورە لەگەڵ:

شاری زاخۆ بۆ سەدان ساڵ، شوێنی گردبوونەوەی ئەو جووانە بووە، کە ئاشوورییەکان لە شاری ئورشەلیم، بۆ کوردستانیان ڕاگواستن.

لە دەقەکانی تەوراتیشدا، ئاوا ئاماژە بۆ ئەو ڕووداوە کراوە: (لە ساڵی حەوتەمی ھۆشەع دا، پاشای ئاشوور، سامیرەی گرت. ئیسرائیلییانی بۆ ئاشوور ڕاگواست و لە ھەلا و سەر خاپور و ڕوباری گوزان و شارەکانی ماد، نیشتەجێی کردن). لێرەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت، کە لە دەوروبەری ساڵی ٧٢٠پ.ز، جووەکان بۆ یەکەمینجار لە مێژووی مێزۆپۆتامیادا، ڕاستەوخۆ لە کوردستان نیشتەجێ کراون، بێگومان ئەمەش زۆر پێش دیلییەتی بابل بووە. بە گومانی زۆر، دیلانی جووی سامیریی، لە چەند شوێنێکی کوردستان، بڵاوکراونەتەوە. بەشێکی گرنگیان، لە (زاخۆ) نیشتەجێ کراون.

تا دەرکرانی جووەکان لە ساڵانی پەنجای زاینیی، ئەوان ھێشتا ڕێژەیەکی دیاری دانیشتوانی شاریان پێک دێنا، ھەروەک چەندان گوندیشیان ھەبوو. زاخۆ تەنیا شارێکی باشووری کوردستان بوو، کە تا ڕاگواستنی جووەکان، ڕابین کاروباری سینەگۆگ، یان کەنیشت و کۆمەڵگەی جووانی بەڕێوەدەبرد. لە ساڵی ١٩١٠ز، لە (٤٠٠٠) کەسی دانیشتوانی شار، نیوەیان (٢٠٠٠) جوو بوون. ھەزاریان کلدانی و ھەزاریشیان کورد. ئێستا زۆرینەی دانیشتوانی زاخۆ کوردن. ژمارەیەکی کەم کلدانی و چەند بنەماڵەیەکی ئەرمەنییشی تێدایە.

بەشێک لە بەڵگە مێژووییەکان سەلماندوویانە کە لە ساڵی ١٧٧٩ یەکەمین ڕەبەن و مژدەھێنەری مەسیحی بە ناوی "دۆمینیکی سۆلدینی" لە زاخۆ نێژراوە، ھەتا ساڵی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوویش مەسیحییەکان سەردانی گۆڕەکەیان دەکرد، گۆڕەکەی وەکوو مەزارگای لێھاتبوو و مەسیحییەکان بە شوێنێکی پیرۆزیان دادەنا.

دانیشتوان

دەستکاری

لە ساڵی ١٩١٠ز، لە (٤٠٠٠) کەسی دانیشتوانی شار، نیوەیان (٢٠٠٠) جوو بوون. ھەزاریان کلدانی و ھەزاریشیان کورد. ئێستا زۆرینەی دانیشتوانی زاخۆ کوردن. ژمارەیەکی کەم کلدانی و چەند بنەماڵەیەکی ئەرمەنییشی تێدایە.

ژماری دانیشتوانی زاخۆ بەپیی کۆتا سەرژمێرییەکانی عێراق ٣٥٠٫٠٠٠ کەس بوون، دانیشتوانی ئەم شارە کوردن و بە شێوەزاری کرمانجی و بادینی قسە دەکەن، زۆرینەی دانیشتوانەکەی پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن لەسەر ڕێبازی سوننەن، ژمارەیەک لە پەیرەوانی ئایینی مەسیحی و ئێزیدی و کاکەیی لە چەند گوند و ناوچەیەکی ئەو شارە بوونیان ھەیە.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Council of Ministers approves Soran and Zakho as autonomous administrations». Kurdistan Regional Government (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «زاخۆ | کوردستانی سەرسوڕھێنەر- وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتی گەشت و گوزار». bot.gov.krd. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  8. ^ «Maps, Weather, and Airports for Zakho, Iraq». web.archive.org. ٣١ی ئازاری ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  10. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/7462925