قەزای زاخۆ

شارۆچکەیەکە لە باشووری کوردستان

قەزای زاخۆ یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای دھۆک لە عێراق. ناوەندەکەی شاری زاخۆیە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٢٣٧٬٢٣٦ کەس بووە. قەزاکە لە چوار ناحیە پێکھاتووە:

قەزای زاخۆ
نەخشەی قەزای زاخۆ لە پارێزگای دھۆکدا ڕەنگی(پەمەیی)
Map
قەزای زاخۆ
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
مەڵبەندزاخۆ
ڕووبەر
 • سەرجەم١٬٢٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٠٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٤٧١ مەتر (١٬٥٤٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٣٧٬٢٣٦
 • چڕی١١٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووئاکرێی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانیعەرەبی، سوریانی
 • ئایینئیسلام (سوننە و شیعەمەسیحی و ئێزیدی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە شاری زاخۆیە.

  • ھەندێک لە زمانناسان پیان وایە زاخۆ واتای ھێز و تواناییە و بە ناوی چیای "زاخ"ەوە ناونراوە.
  • ھەندێکی تر پێیان وایە کە سەرکردەی زەینەفۆن بە ناوی "زاخاریۆس" بەو ناوچەیە تێپەڕ بووە و بۆیە ئەو ناوچەیە ناونراوە "زاخا" بەپێی تێپەڕبوونی کات ناوەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و بووە بە "زاخۆ"،
  • بۆچوونێکی تریش ھەیە کە زمانناسان خستوویانەتەڕوو ئەویش ئەوەیە کە ڕەچەڵەکی ناوی زاخۆ دەگەڕێتەوە بۆ وشەی ئارامی سوریانی "زاخۆسا/زاخوثا" کە واتای "سەرکەوتن"ە.
  • ناوی زاخۆ، یان زاخۆتا، لە زمانی سوریانیدا، بە واتای سەرکەوتن دێت، کە دەشێت ھێمایەک بووبێت بۆ زاڵ بوونیان بەسەر ئیسرائیلییەکان. ھەروەک ڕێژەیەکی بەرزی دانیشتوانی زاخۆ، تا سەرەتاکانی دروست کردنی دەوڵەتی عێراقیش، ھەر جوو بوون. گوایا ناوەکە لە (زاخۆتا)ی ئارامییەوە ھاتووە، بە واتای (سەرکەوتن). واتا شوێنەکە دەبێت مەیدانی سەرکەوتنی لەشکرێک بووبێت، بە سەر دوژمنانیدا. یان ئاشوورییەکان، وەک سوکایەتی کردن بە دیلە جووەکانی ژێر دەستەیان، ئەم ناوەیان لە شوێنی بە زۆر نیشتەجێ کردنیان ناوە.[٢]

جوگرافیا

دەستکاری

قەزای زاخۆ ھاوسنووری لەگەڵ:

شاری زاخۆ بۆ سەدان ساڵ، شوێنی گردبوونەوەی ئەو جووانە بووە، کە ئاشوورییەکان لە شاری ئورشەلیم، بۆ کوردستانیان ڕاگواستن.

لە دەقەکانی تەوراتیشدا، ئاوا ئاماژە بۆ ئەو ڕووداوە کراوە: (لە ساڵی حەوتەمی ھۆشەع دا، پاشای ئاشوور، سامیرەی گرت. ئیسرائیلییانی بۆ ئاشوور ڕاگواست و لە ھەلا و سەر خاپور و ڕوباری گوزان و شارەکانی ماد، نیشتەجێی کردن). لێرەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت، کە لە دەوروبەری ساڵی ٧٢٠پ.ز، جووەکان بۆ یەکەمینجار لە مێژووی مێزۆپۆتامیادا، ڕاستەوخۆ لە کوردستان نیشتەجێ کراون، بێگومان ئەمەش زۆر پێش دیلییەتی بابل بووە. بە گومانی زۆر، دیلانی جووی سامیریی، لە چەند شوێنێکی کوردستان، بڵاوکراونەتەوە. بەشێکی گرنگیان، لە (زاخۆ) نیشتەجێ کراون.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  3. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/3376283#map=10/37.1888/42.7856