پارێزگای حەسیچە یان پارێزگای حەسەکە (بە کوردیی باکووری: Parêzgeha Hesîçeyê)، (بە عەرەبی: مُحافظة الحسكة) یەکێک لە پارێزگاکانی سووریایە کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە ١،٤٧٧،٠٠٠ کەس بووە. ناوەندی پارێزگای حەسکە شاری حەسیچەیە. پارێزگای حەسکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی سوریا زۆرینەی دانیشتووان کورد و عەرەبن. کوردی موسڵمان و ئێزیدی. ئەم پارێزگایە کراوە بە چوار بەش: قەزای حەسکە کە بریتیە لە ناحیەکانی: تەلتەمر - شەدادا‌- مەرقەدا - بیر حلو قەزای قامشلو کە دەبێتە ناحیەکانی: تەلحمیس ، عامودا و تربەسپی (قەحتانیە) قەزای سەرێکانی (رأس العین) و ناحیەی: دەرباسیە قەزای دێرک (مالکیە) کە بریتیە لە دوو ناحیە: جل ئاغا (جەوادیھ)‌ و تەلکۆچک (یەعربیە).

پارێزگای حەسیچە
مُحافظة الحسكة
وڵات خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا  سووریا
ناوەندحەسیچە
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٤٧٧٠٠٠

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیسی