خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا
خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا (Rêveberiya Xweser a Bakur û Rojhilatê Sûriyeyê) ھەروەھا ناسراو بە ڕۆژاوا، ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری دیفاکتۆیە لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا. ھەرێمەکە لە چەند ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری و حکوومەتێکی سەربەخۆ پێکھاتووە لە ناویان کانتۆنی جزیرە، کانتۆنی کۆبانی، ڕەققە، ئەلتەورە، مەنبج، پارێزگای دێرەزۆر، لە دوای ٢٠١٢وە ناوچەکە خۆبەڕێوەبەری دیفاکتۆی وەرگرتووە.
لە ڕۆژی ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە کۆنفیرانسێک لە کانتۆنی جزیرە بە بەرێوەبەرایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا سیستەمی فیدرالی ڕاگەیەندراوە.
حەکۆمەتی بەشار ئەسەد و لایەنە بەرھەڵستکارەکانی سووریا و ھەروەھا حەکۆمەتەکانی ئەمریکا و تورکیا ھەموو دژایەتیان لەگەڵ ئەم سیستەمە ھەیە و بە بێھەژیا و بەتالیان زانیویانە. ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات گۆتووە ئەم فیدیرالیزمە بە شوێنی دوپاتەکردنی تەجروبەی کوردستانی عێراق نییە و نایەوێت سووریە پارچەپارچە بکات.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Autonomous Administration of North and East Syria»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- ماڵپەڕی فەرمیی «خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا» (AANES)
- کاردانەوەی ڕاگەیاندنی فیدڕاڵی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |