کانتۆنی کۆبانێ (بەکورمانجی:Kantona Kobaniyê) ئەو کانتۆنەیە کە لەڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ڕاگەیاندرا کەلەلایەن ئەنجومەنی باڵای کوردەوە بەڕێوەدەبردرێت کە ئەو ئەنجومەنە دامەزراوەیەکی سەر بە پەیەدە. لە ئێستادا ئەنوەر موسلیم سەرۆککوەزیرانی ئەو کانتۆنەیە.

کانتۆنی کۆبانێ
Kantona Kobaniyê
یەکێ لەسێ کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڵای کانتۆنی کۆبانێ
Country سووریا
GovernorateAleppo
Autonomy declared٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (2014-01-27)
Administrative centerKobanî
دەسەڵات
 • Prime Ministerئەنوەر موسلیم
ژمارەی دانیشتووان
 • مەزندە 
(٢٠١٣)
٤٠٠٬٠٠٠
ناوچەی کاتیUTC+٢ (EET)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (EEST)
Area code+٩٦٣ ٢١

مێژوو دەستکاری

گەمارۆدانی کۆبانێ دەستکاری

گەمارۆدانی کۆبانێ بە دەستی ھێزەکانی داعش لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دەستی پێ کرد بە مەبەستی داگیرکردنی شاری کۆبانی کە لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی یەپەگەدایە. ئەم شەڕە بووەتە ھۆی ئاوارە بوونی نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەس لە خەڵکی شاری کۆبانی و گوندەکانی دەوروبەری بۆ خاکی تورکیا. یەکێ لە خاڵە گرنگەکانی ئەم شەڕە کە لە میدیاکانی دنیادا دەنگی دایەوە بەشداریی شەڕڤانانی ژن بوو لە شەڕەکەدا.[١]

ژێدەر دەستکاری

  1. ^ "ئەلعەرەبیە: ژنان پێشەنگی شەڕی دژی داعشن".