پارتی یەکێتیی دیموکرات (سووریا)

(لە پەیەدەەوە ڕەوانە کراوە)

پارتی یەکیەتی دیموکرات ناسراو بە پەیەدە حیزبێکی چەکداری کوردییە، لەساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و لەئێستادا شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال ھاوسەرۆکی ئەو حیزبەن. ئامانجی پەیەدە دامەزراندنی سیستەمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتی مەدیایە لە ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ گەل بە شێوەیەک کە ھەموو پێکھاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کورد و عەرەب و سریانی و تورکمان و ھتد. لەو خۆبەڕێوەبەریەدا جێبگرن، لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی بۆ سوریە پەیەدە بە بەرێکخستن کردنی گەل زوو توانی بە بێ شەڕ ناوچەکانی ڕۆژاوا لە حکومەتی ئەسەد پاک بکاتەوە و بە دامەزراندنی مەجلسی گەل بە کردەوە دەسەڵاتی بۆ گەل گەڕاندەوە.

پارتی یەکێتی دیموکرات
پەیەدە
ناوی عەرەبیحزب الاتحاد الدیمقراطی
ئایدۆلۆژیاسۆشیالیزمی دیموکراتی
ناسیۆنالیزمی کوردی
سەربەخۆیی کوردی
شوێنی سیاسیباڵی چەپ
ئایینعەلمانی
ئینتیمای نیشتمانیڕەھەندی نیشتمانی
کۆمیتەی گۆڕانی دیموکراتی
ئەنجومەنی باڵای کوردی
ئینتیمای نێودەوڵەتیکۆما جڤاکێن کوردستان
نوێنەران
٠ / ٢٥٠
ماڵپەر
http://pydrojava.com

باڵی سەربازی

دەستکاری

یەکینەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازیی پارتی یەکیەتی دیموکرات بوو کە بە دوای دامەزراندنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دیتر دڵسۆزیی حیزبیی ھەڵوەشێندرا و وەکوو بەشێک لەو ھێزە پێناسە کرا.

ھاوسەرۆکەکان

دەستکاری

کۆنگرەی ھەفتەم

دەستکاری

تا بەر لە کونگرەی ھەفتەم لە ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم مەحەممەد ھاوسەرۆکی ئەو حیزبە بوون. بەڵام لەو کونگرەیە شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال بە جێگریی ئەوان ھەڵبژێردران.[١]

کۆنگرەی دەیەم

دەستکاری

لە دەیەمین کۆنگرەی پارتی یەکیەتی دیموکرات لە ئەیلوولی ٢٠٢٤ پەروین یووسف و غەریب حەسۆ وەکوو ھاوسەرۆکانی حیزبەکە ھەڵبژێردران.[٢]

بەستەری دەرەکی

دەستکاری