کوردایەتی

(ڕەوانەکراوە لە ناسیۆنالیزمی کوردیەوە)

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە کوردایەتی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).

ئاڵای کوردستان
نەخشەی کوردستان دیاریکراو لەلایەن CIA ی ئەمریکی ساڵی ١٩٩٢

کوردایەتی یان ناسیۆنالیزمی کوردیی ئایدیۆلۆجیای نەتەوایەتیی کوردییە. ئەم ئایدیۆلۆجیایە ھەوڵ دەدات بۆ بەدیھاتنی مافەکانی نەتەوەی کورد و پاراستنی زمان و کولتوری کوردی. بڕێک لە کوردەکان پێیان وایە کە کورد تەنیا لە ڕێگای پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردییەوە بە مافەکانی دەگات. کورد بەھۆی نیشتەجێ بوون لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا کە ژمارەیەکی زۆر نەتەوە و کولتوری جیاوازی تێدا لە مێژەوە تووشی کێشە و پێشێلبوونی مافەکانی بووە.

ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردیدەستکاری

گرنگترین ھەوڵەکانی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و شۆڕشەکان:

ناکۆکییەکانی ناوخۆی کورددەستکاری

شەڕی براکوژیدەستکاری

 
دوو ئیدارەیی دوای شەڕی ناوخۆ، بەشی پارتی دیموکرات و بەشی یەکێتیی نشتیمانی
  وتاری سەرەکیشەڕی براکوژی

شەڕێکی چەکداریی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو کە لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردانی تەنھا بەشی ڕزگارکراوی کوردستاندا بە شەڕی براکوژی ناسراوە. بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا، کۆتایی پێھات.[١]

دانیشتوانی کورددەستکاری

  • کوردانی تورکیا ١٠ تا ٢٠ میلیۆن [١]
  • کوردانی ئێران ٦ تا ٩ میلیۆن [٢]
  • کورانی عێراق ٥ تا ٦ میلیۆن [٣]
  • کوردانی سوریا ١ تا ٢ میلیۆن [٤]

سەرچاوەکاندەستکاری