ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩٢٦)

دووەمین ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک ڕاپەڕینێکی کورتخایەنی کوردی بوو لە دژی بنەماڵەی پەھلەویی ئێران لە ساڵی ١٩٢٦، بە سەرکردایەتی سمکۆی شکاک سەرۆک عەشیرەتێکی کورد لە عەشیرەتی شکاک.

دووەمین ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩٢٦)
ڕێکەوت تشرینی یەکەمی ١٩٢٦
شوێن سەڵماس، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ئەنجام بردنەوەی ئێران
  • ھەڵھاتنی سمکۆی شکاک بەرەو عێراق
  • تیرۆر کردنی سمکۆ
شەڕکەرەکان
کوردستان ھۆزەکانی شکاک
کوردستان ھۆزی ھەرکی
کوردستان ھۆزی بەگزادە
ئێرانی پەھلەوی
ھێزی ئاشوورییەکان
خۆبەخشە ئاشوورییەکان
سەرکردەکان
سمکۆی شکاک
حاجی ئاغا

ساڵحە ڕەش

ڕەزاشا
ئاغا پەترۆس
مەلیک خوشەبا
مالیک یاقۆ

سەرەتا

دەستکاری

لە ساڵی ١٩١٩ سمکۆی شکاک یەکەم ڕاپەڕینی بە پشتیوانی دەرەکی لە دژی حکومەتی ئێران دەست پێکرد. دوای سێ ساڵ ڕاپەڕینەکەی شکستی ھێنا، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٤ ڕەزاخان لێی خۆش بوو،[١] و لە ئاوارەیی گەڕایەوە ئێران. کاتێک ڕەزاخان لە ساڵی ١٩٢٥ بوو بە ڕەزا شای ئێرانی پەھلەوی، ساڵی دواتر سمکۆ لەگەڵ حاجی ئاغای ھەرکی و سەرۆک ھۆزەکانی عەشیرەتی بەگزادە ھاوپەیمانی پێک ھێنا،[٢] کۆنترۆڵی ھۆزەکەی خۆی وەرگرتەوە و ڕاپەڕینێکی دیکەی دەستپێکرد.[٣][٤][٥]

ڕاپەڕین

دەستکاری

ڕووبەڕووبوونەوەی کورتی سەربازی لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٦[٦] لە سەڵماس دەستی پێکرد، و ڕاپەڕیوە کوردەکان گەمارۆی شارەکەیان دا. دوای ماوەیەکی کەم، ھێزەکانی ئێران لە ورمێ و شەرەفخانە و خۆییەوە ڕەوانەی ھیزەکانی سمکۆ کران و شکستیان بە ھێزەکانی ھێنا. لە کاتی شەڕکەدا نیوەی سەربازە شکاکەکانی سمکۆ، خیانەتیان لە سمکۆ کرد و ڕوویان لە سەرکردەی پێشووی ھۆزەکە کردەوە، بە ناچاری سمکۆ ھەڵھات بۆ عێراق و لە ناوچەی بارزان گیرسایەوە.[٧]

لە ساڵی ١٩٢٦ ڕاپەڕینێکی تری خێڵەکی کورد لە پارێزگای کوردستان ڕوویدا.[٨] یاخیبوون و کۆچی وەرزیی کورد لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، لەگەڵ گرژییە درێژخایەنەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە، بووە ھۆی پێکدادانی سنووریی و تەنانەت دزەکردنی سەربازی لە ھەردوو خاکی ئێران و تورکیادا.[٩] لە ساڵی ١٩٣٠ فەرماندەی سوپای ئێران ژەنەڕاڵ حەسەن موقەدەم نامەیەکی بۆ سمکۆ نارد کە ئەوکات ھەر لە عێراق بوو، و بانگھێشتی کرد بۆ کۆبوونەوەیەک لە شارۆچکەی شنۆ. سمکۆ دوای ڕاوێژ لەگەڵ ھاوڕێکانی، لەگەڵ خورشید ئاغا ھەرکی بەرەو شنۆ دەچن و بانگھێشتی ماڵی فەرماندەی سوپا، عەقید نەورۆزی کران و پێیان گوترا چاوەڕێی ژەنەڕاڵی ئێران بکەن، عەقید نەورۆزی سمکۆی ڕازی کرد کە بچێتە دەرەوەی شارۆچکەکە بۆ پێشوازیکردن لە ھاتنی ژەنەڕاڵ، بەڵام ئەمە تەڵەیەک بوو و ئێوارەی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٣٠ سمکۆ کەوتە بۆسەیەک و کوژرا.[١٠][١١][١٢]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «سمكۆی شكاك رێبوارێك بەدوای دەوڵەتی كوردییەوە |» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Entessar، Nader (٢٠١٠). Kurdish Politics in the Middle East. Lanham: Lexington Books. لاپەڕە ١٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٣٩١-٤٠٣٩-٠. OCLC ٤٣٠٧٣٦٥٢٨.
  3. ^ Smith، Benjamin (٢٠٠٩). «Land and Rebellion: Kurdish Separatism in Comparative Perspective» (PDF). Working Paper: ١١.
  4. ^ «Lênihêrînek li ser şoreşa mezin a Simkoyê Şikak». Kurdpa (kurdpa.net) (بە kt). ١٩ی شوباتی ٢٠١٣. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ «سمكۆ ئاغای شكاك ناسیۆنالیستێكی ئازاو بیرفراوان بوو». www.sharpress.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ McDowall، David (١٤ی ئایاری ٢٠٠٤). A Modern History of the Kurds (بە ئینگلیزی). I.B.Tauris. لاپەڕە ٢٢١. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٠٤٣-٤١٦-٠.
  7. ^ «Simkoyê Şikak; Şoreşgêrekî serxwebûnxwaz». KURDŞOP (kurdshop.net) (بە kt). ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  8. ^ Arfa، Hassan (١٩٦٦). The Kurds: An Historical and Political Study. London: Oxford University Press. لاپەڕە ٦٤. OCLC ٤٦٣٢١٦٢٣٨.
  9. ^ Schofield، Richard N. (١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٩). Boundaries v. With Turkey. New York: Columbia University. {{cite book}}: |ئیش= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  10. ^ «93 sal derbas bûn, lê Kurd qet Simkoyê Şikak ji bîr nakin». www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ «لە ساڵوەگەری شەهیدکرانی سمکۆی شکاکدا». ڕۆژپڕێس | Rojpress (بە کوردی). ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ Institute، Washington Kurdish (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «Jin, Jiyan, Azadî: The Appeal for Kurdish Self-Determination in Eastern Kurdistan». Washington Kurdish Institute (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.