پارێزگای کوردستان
ئەم وتارە سەبارەت بە پارێزگای کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردستان (ڕوونکردنەوە).
پارێزگای کوردستان یان پارێزگای سنە (بە فارسی: استان کردستان) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی گرینگی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسێی ھەمەدان و زەنگانە، لە باشوورەوە کرماشان، لە باکوورەوە ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای سلێمانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦دا ١٦٠٣٠١١ کەس لە ٤٧١٣١٠ بنەماڵەدا دانیشتووی ھەبوو.[١] ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری سنەیە و شارە گەورەکانی کە زۆرتر لە ٣٠ ھەزار کەس دانیشتوویان بێت بریتین لە: سەقز، مەریوان، بانە، قوروە، ,دیواندەرە، بیجاڕ و کامیاران. زۆربەی دانیشتووانی ئەم پارێزگا بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی و ژمارەیەکیش بە شێوەزارەکانی ھەورامی و کەلھوڕی قسە دەکەن.
سنە سنە. سنە دیژ | |
---|---|
وڵات | ![]() |
ناوەند | سنە |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١،٦٠٣،٠١١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
پارێزگاکەش پێک ھاتووە لەم شارستانانە:
شارستان | ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) |
---|---|
سنە | ٥٠١،٤٠٢ |
سەقز | ٢٢٦،٤٥١ |
مەریوان | ١٩٥،٢٦٣ |
بانە | ١٥٨،٦٩٠ |
قوروە | ١٤٠،١٩٢ |
کامیاران | ١٠٢،٨٥٦ |
بیجاڕ | ٨٩،١٦٢ |
دیواندەرە | ٨٠،٠٤٠ |
دێولان | ٦٤،٠١٥ |
سەوڵاوا | ٤٤،٩٤٠ |
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |