کوردستان (ڕوونکردنەوە)
پەڕەی ڕوونکردنەوەی ویکیمیدیا
ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە: .
جوگرافی
دەستکاری- کوردستان، ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- ھەرێمی کوردستان، ھەرێمێکی فیدراڵیی، نەتەوەیی و ئابووری ئۆتۆنۆمی لە ناو کۆماری عێراقدا
- ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ناوێکی نافەرمی بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە خراوەتە سەر وڵاتی ئێران
- ڕۆژاوای کوردستان، ناوێکی نافەرمی بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە خراوەتە سەر وڵاتی سوریا
- باکووری کوردستان، ناوێکی نافەرمی بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە خراوەتە سەر وڵاتی تورکیا
- باشووری کوردستان، ناوێکی نافەرمی بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە خراوەتە سەر وڵاتی عێراق
- پارێزگای کوردستان، یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی گرینگی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- کوردستان (ئۆتۆبان)، شاڕێگەیەکی خێرای شاری تارانی پایتەختی ئێران
مێژوویی
دەستکاری- شانشینی کوردستان، دەوڵەتێکی تەمەن کورتی ھەڵوەشێنراو لە ھەرێمی کوردستان
- کوردستانی سوور، یەکەیەکی کارگێڕی لە یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوودا لە ساڵی (١٩٢٣ – ١٩٢٩)
- کۆماری ئارارات، یەکەم کۆماری کوردی کە خۆی ڕاگەیاندبێت، کەوتبووە ڕۆژھەڵاتی تورکیای ئێستا و دواتر ھەڵوەشاندنەوەی
- کۆماری کوردستان، کۆمارێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو، کەوتبووە موکریان و دواتر هێزەکانی محەممەدڕەزا پەھلەوی ھەڵوەشاندەوە
- کوردستانی عوسمانی، ناوێک بوو بۆ ناوچە کوردستانییەکانی نێو نەخشەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- کوردستانی سەفەوی، ویلایەت یاخود بەڕێوەبەرایەتییەک بوو لە ڕۆژاوای دەوڵەتی سەفەوی
چاپەمەنی و بڵاوکردنەوە
دەستکاری- کوردستان (ڕۆژنامە)، یەکەم ڕۆژنامە بە زمانی کوردی
- کوردستانی نوێ (ڕۆژنامە)، ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە لە ھەرێمی کوردستان لە لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەردەکرێت
کەسایەتییەکان
دەستکاری- کوردستان موکریانی، زمانناس و نووسەر و چالاکوانی مافی ژنان و ھۆنراوە نووسێکی کورد
میدیاکان
دەستکاری- کوردستان تیڤی، کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی کوردی، سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان
- کوردستان ٢٤، پڕۆژە میدیاییەکی کوردی - ئەورووپی. لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ماڵپەڕی ئەلیکتڕۆنی پێکدێت
- کەناڵی گەلی کوردستان، کەناڵێکی کوردی ئاسمانی، بوونی بە جیا لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی کەناڵی ناوخۆیی ھەیە، سەر بە لایەنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان
- کەناڵی کوردستان، کەناڵێکی کوردی، سەر بە ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی
گوندەکان
دەستکاری- کوردستانی بزورگ لە پارێزگای خووزستان، ئێران.
- شەھرەکی کوردستان لە پارێزگای خووزستان، ئێران.
- کوردستانی کوچەک لە پارێزگای خووزستان، ئێران.
ھیتر
دەستکاری- بۆ کوردستان، و ھەروەھا ناسراو بە ھەژار بۆ کوردستان ناوی یەکێک لە دیوانەشیعرەکانی ھەژار
- کوردستانیکا، فەرھەنگێکی ئینگلیزی بە کوردی و فارسی، لە دانراوی عەلی جەوشەنی
- کوردستانیکا (ئینسایکڵۆپیدیا)، ئینسایکڵۆپیدیایەکی سەرھێڵ
ئەمانەش ببینە
دەستکاری ئەم پەڕە ڕوونکردنەوەیە پێڕستی ئەو وتارانەیە کە پەیوەندییان لەگەڵ سەرناوی کوردستان ھەیە. ئەگەر بەستەرێکی ناوخۆ ھێناوتی بۆ ئێرە، دەتوانیت دەستکاریی بەستەرەکە بکەیت بۆ پەیوەندیدانی سەرڕاست بۆ وتاری مەبەست. |