کوردستانی سوور

یەکەیەکی ئیداریی کوردی بوو لە باشووری ڕۆژاوای قەوقاز

کوردستانی سوور (بە کوردیی باکووری: Kurdistana Sor، بە ئازەربایجانی: Qizil Kurdistan،[١] بە ڕووسی: Красный Курдистан) وەک یەکەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی کوردی لە کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٢٣ تا ١٩٢٩ دادەنرێت؛ زمانی سەرەکی کوردی زاراوەی کرمانجی بوو، و ناوەندەکەشی شاری لاچین بووە.[٢] لە ٣٠ی ئایار تا ٢٣ی تەممووزی ١٩٣٠ ئۆکروگی کوردستان بۆ ماوەیەکی کورت شوێنی گرتەوە.

کوردستانی سوور
Kurdistana Sor
ئیدارەی کوردستانی سوور
پایتەختلاچین
زمانە فەرمییەکان کوردی
زمانە ناوچەییەکان زمانی ئازەربایجانی
گرووپە ڕەگەزییەکان  کورد، ئازەری
دەوڵەت یەکەی ئیداریی سەر بە کۆماری سۆسیالیستی ئازەربایجان، یەکێتیی سۆڤیەت
دامەزران ١٩٢٣
دراو ڕەبڵی ڕووسی

ئەو ناوچەیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانی گەورە. بەگوێرەی نەخشەی ئێستا دەکەوێتە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە تاوەکو ئێستاش کێشەیەکی زۆری لەسەرە. شەڕێکی گەورە لەسەر ئەم ناوچەیە لە ساڵانی ھەشتاکان بۆ نەوەدەکان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان دروست بوو کە ھەر یەکێک لەم وڵاتانە خۆی بە خاوەنی دادەنێت، لەم شەڕەدا زیاتر لە ٣٠ ھەزار سەرباز لە ھەردوولا کوژرا.

بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٢٦ لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە ژمارەی دانیشتووانی کوردستانی سوور ٥١٫٢٠٠ بووە. ڕێژەی دانیشتووانی کورد ٧٣٬٧٪ بووە و ڕێژەی ٢٦٬٣٪ ئازەربایجانی بووە. دوای ئەم سەرژمێرییە.[٣][٤]

ژیاندنەوە

دەستکاری

لە ساڵانی ١٩٩١‒١٩٩٢ ھەندێک چالاکی بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی کوردستانی سوور لەژێر ناوی کۆماری کوردیی لاچین ھاتە ئاراوە، بەڵام سەری نەگرت. وەکیل مستەفایێڤ کەسێک بوو کە لە ئەو سەردەمەدا لەلایەن ڕووسیا و ئەرمەنستانەوە بۆ دووبارە دامەزراندنی کوردستانی سوور دەستنیشان کرابوو.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «About: Kurdistan uezd». dbpedia.org. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://www.scribd.com/doc/16800029/Kurdistana-SorKIZIL-Kurdistan