کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان

کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان (بە ئازەربایجانی: Azərbajcan Sosjalist Зyra Cumhyrijjəti؛ بە ڕووسی: Азербайджанская Социалистическая Советская Республика) کە بە ئازەربایجانی سۆڤیەت ناسراوە، یەکێک بووە لە کۆمارە پێکھێنەرەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لە نێوان ساڵانی ١٩٢٢ و ١٩٩١، لە ٢٨ی نیسانی ١٩٢٠ دامەزراوە، دوو ساڵی یەکەمی ئازەربایجانی سۆڤیەتی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ بوو، تا پێکھێنانی کۆماری سۆڤیەتی ترانسقەوقاز بە یەکگرتنی لەگەڵ کۆمارەکانی کۆماری سۆڤیەتی ئەرمینیا و کۆماری سۆڤیەتی جۆرجیا.

کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان
Azərbajcan Sosjalist Зyra Cumhyrijjəti
Азербайджанская(زمانی ئازەری) Социалистическая Советская Республика(ڕووسی)
دروشم: "کرێکارانی جیھان، یەک بگرن"
سروود: سروودی نیشتیمانیی ئازەربایجانی سۆڤیەت
شوێنی ئازەربایجانی سۆڤیەت (سوور) لە یەکێتیی سۆڤیەتدا
پایتەخت
و
باکوو
زمانە فەرمییەکان زمانی ئازەربایجانی، ڕووسی
زمانەکانی تر زمانی ئەرمەنی، زمانی تاڵشی، لەزگی، تات
گرووپە ڕەگەزییەکان  ئازەر، ئەرمەن، کورد
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٧٫٠٣٧٫٨٦٧ 

لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٢دا، ترانسقەوقاز بوو بە بەشێک لە یەکێتیی سۆڤیەتی نوێ پێکھاتوو. دەستووری ئازەربایجانی سۆڤیەت لەلایەن نۆیەمین کۆنگرەی سەرتاسەری ئازەربایجانی سۆڤیەت لە ١٤ی ئازاری ١٩٣٧ پەسەندکرا. لە ٥ی شوباتی ١٩٩١، ئازەربایجان ناوی گۆڕدرا بۆ کۆماری ئازەربایجان[١] بەپێی بڕیاری ژمارە ١٦‒١٢ی سۆڤیەتی باڵا، بڕیارەکە پەسەند کرا. دەستووری یەکێتی سۆڤیەتی ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٩٥دا بوونی نەما، لەگەڵ پەسەندکردنی دەستووری نوێی ئازەربایجان.[٢][٣]

دامەزراندن

دەستکاری

کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان لە ٢٨ی نیسانی ١٩٢٠ دوای ڕادەست بوونی حکوومەتی کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان بە بەلشەفییە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە، بە سەرۆکایەتی میرزا داود حوسێنۆڤ و نەریمان نەریمانۆڤ و لەشکرکێشی سوپای سووری بەلشەفییەکان دامەزراوە.

لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢١ کۆمارەکانی سۆڤیەتی ڕووسیا، ئەرمینیا، ئازەربایجان و جۆرجیا ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا واژوو کرد کە بە پەیمانی قەرس ناسرا. ھەروەھا کۆماری سۆسیالیستی ناخچیڤان کە پێشتر سەربەخۆ بوو، بەپێی پەیمانی قەرس دەبێتە ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەریی ئازەربایجان.[٤]

سنوورەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا وەک شوێنەکانی دیکەی یەکێتیی سۆڤیەت چەند جارێک کێشرانەوە، بەڵام ھیچ کام لە لایەنەکانی ھەردوولا بە تەواوی لە ئەنجامی سنوورەکان ڕازی نەبوون.[٥][٦]

کۆماری سۆسیالیستی ترانسقەوقاز

دەستکاری

لە ١٢ی ئازاری ١٩٢٢ سەرکردەکانی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان و ئەرمەنستان و جۆرجیا یەکێتییەکیان دامەزراند، کە بە کۆماری سۆڤیەت فیدڕاڵی سۆسیالیستی ترانسقەوقاز (TSFSR) ناسرا.[٧] ئەمە یەکەم ھەوڵی یەکێتی کۆمارەکانی سۆڤیەت بوو، پێش یەکێتیی سۆڤیەت. ئەنجومەنی یەکێتی TSFSR بە نوێنەرانی سێ کۆمار پێکھاتبوو: نەریمان نەریمانۆڤ (ئازەربایجان)، پۆلیکارپ مدیڤانی (جۆرجیا)، و ئەلێکساندەر فیۆدۆرۆڤیچ میاسنیکیان (ئەرمینیا). سکرتێری یەکەمی پارتی کۆمۆنیستی ترانسکۆقازیا سێرگۆ ئۆردزۆنیکیدزێ بوو.[٨]

لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٢ TSFSR ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەشداریکردنی یەکێتییەکە لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیا و بێلاڕووس، بەم شێوەیە یەکێتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەت دامەزرا و پێکھێندرا، کە تا ساڵی ١٩٩١ بەردەوام بوو.[٩][١٠] بەڵام TSFSR زۆری نەخایاند. لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٣٦ یەکێتیی ترانسقەوقاز ھەڵوەشایەوە، کاتێک سەرکردەکانی ئەنجومەنی یەکێتییەکە نەیانتوانی لەسەر چەند پرسێک ڕێکبکەون. پاشان ئازەربایجان و ئەرمینیا و جۆرجیا ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی فەرمی بوونە بەشێک لە کۆماری یەکێتی سۆڤیەت.

ھەڵوەشانەوە

دەستکاری

ئازەربایجانی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ سەربەخۆیی لە یەکێتیی سۆڤیەت بەدەستھێنا و بەتەواوەتی بووە کۆمارێکی سەربەخۆ، بە ھۆکارەکانی وەک: چاکسازییەکانی گۆرباچۆڤ،[١١] بزووتنەوە ناسیۆنالیستەکان،[١٢][١٣] ململانێی ناگۆرنۆ‒قەرەباغ[١٤] و ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت.[١٥][١٦]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Milli Meclis». meclis.gov.az. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Soviet republics». rulers.org. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ www.etutor.pl https://www.etutor.pl/slownik-angielskiego?q=Azerbaijan+SSR&popupmode=etutor. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ «Nakhchivan Autonomous Republic». nakhchivan.preslib.az. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «The Azerbaijani Turks: Power and Identity under Russian Rule». Hoover Institution (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ «Wilson Center». www.wilsoncenter.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ «Azerbaijan | History, People, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ «Azerbaijan SSR - Azerbaijan». www.azerbaijans.com. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. ^ «The Parliament of the Azerbaijan Democratic Republic (1918-1920)». The Parliament of the Azerbaijan Democratic Republic (1918-1920) (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. ^ «USSR established | December 30, 1922». HISTORY (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  11. ^ «Gorbachev and Perestroika | History of Western Civilization II». courses.lumenlearning.com. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. ^ Yilmaz، Harun (2013). «The Soviet Union and the Construction of Azerbaijani National Identity in the 1930s». Iranian Studies. 46 (4): 511–533. ISSN 0021-0862.
  13. ^ «A Brief Description of Azerbaijani Nationalism from its Inception to Today - Baku Research Institute». bakuresearchinstitute.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  14. ^ «Nagorno-Karabakh issue». www.mfa.am (بە ئەرمەنی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  15. ^ «46. Azerbaijan/Nagorno-Karabakh (1991-present)». uca.edu (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  16. ^ «cluster:6222: OneLook Thesaurus». www.onelook.com. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.