پەرەسترۆیکا (/ˌpɛrəˈs trɔɪkə/؛ بە ڕووسی: перестройка، IPA: [pʲɪrʲɪˈstrojkə]) بزووتنەوەیەکی چاکسازی سیاسی بوو لەناو حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت (CPSU) لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرفراوان پەرەی سەند لەژێر دروشمی چاکسازی سیاسی. مانای ڕستەیی پەرەسترۆیکا لە دووبارە داڕشتنەوە ھاتووە، کە ئاماژەیە بۆ داڕشتنەوەی سیستەمی سیاسی و ئابووری یەکێتیی سۆڤیەت، لە ھەوڵێکدا بۆ کۆتایی ھێنان بە سەردەمی دواکەوتویی.[١]

پولێکی دراوی کۆپک کە چاکسازی پەرەسترۆیکا نیشان دەدات

چاکسازی سیاسی دەستکاری

میخائیل گۆرباچۆڤ گەیشتبووە ئەو ئەنجامەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی لە کۆنگرەی بیست و حەوتەمی حیزبدا، پێویستی بە زیاتر ڕێکخستنەوە ھەیە، بۆیە ماستەر پلانی خۆی گۆڕی لە ھەوڵدان بۆ کارکردن بۆ حیزب، لەبری ئەوە بۆ خەڵک. بەمەش گۆڕانکاری کرد لە دەسەڵاتی سیاسیی یەکێتی سۆڤیەت[٢]

چاکسازی ئابووری دەستکاری

لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٨٥ گۆرباچۆڤ لە شاری لێنینگراد وتارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا دانی بە خاوبوونەوەی گەشەسەندنی ئابووری و ناتەواوی ئاستی ژیاندا لە یەکێتی سۆڤیەتدا و بەڵێنیدا چاکسازی ڕیشەیی بکات لە وڵاتەکەدا.

ئەم چاکسازیە لە کۆنگرەی بیست و حەوتەمی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ڕاپۆرتێکی گۆرباچۆڤدا بۆ کۆنگرەکە خرایە ڕوو و چەندین پێشنیار درایە ئەندامانی کۆنگرەکە.[٣][٤]

لە ماوەی ١٩٨٥‒١٩٨٧ی سەردەمی دەسەڵاتی میخائیل گۆرباچۆڤدا، ھیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی ڕاستەقینە نەکرا، پاشان گۆرباچۆڤ و تیمی ڕاوێژکارە ئابوورییەکان، چاکسازیی بنەڕەتیتریان ھێنایە ئاراوە، کە ئەویش بە پەرەسترۆیکا ناسرا.[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://carnegieendowment.org/politika/87790
  2. ^ "Deadlock of "Perestroika" | Ukraine War Explained". web.archive.org. 2022-11-27. Retrieved 2023-12-09.
  3. ^ "Which were the two policies introduced by Gorbachev?". byjus.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.
  4. ^ "History of Leningrad/St. Petersburg during Perestroika". www.saint-petersburg.com. Retrieved 2023-12-09. {{cite web}}: no-break space character in |title= at position 25 (help)
  5. ^ gazetteimport (2002-11-14). "Mikhail Gorbachev 'Looking Back on Perestroika'". Harvard Gazette (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.
  6. ^ "Trauma, pride and beauty: towards an emotional history of Perestroika from below". Central European University (بە ئینگلیزی). 2023-11-07. Retrieved 2023-12-09.