کۆماری کوردیی لاچین

کۆماری کوردی لاچین (بە کوردیی باکووری: Komara Kurdî ya Laçîn) دەوڵەتێکی دانپێدانەنراوی تەمەن کورت بوو کە لەلایەن ناسیۆنالیستە کوردەکانەوە لەسەر خاکی کوردستانی سووری پێشوو،[١] لە ساڵی ١٩٩٢، لە سەردەمی شەڕی یەکەمی ناگۆرنۆ‒قەرەباغدا ڕاگەیەندرا، و لە ساڵی ١٩٩٩دا ھەڵوەشایەوە ھەمان ساڵ.[٢][٣]

کۆماری کوردی لاچین
Komara Kurdî ya Laçînê
کۆماری کوردی لاچین لە ١٩٩٢
کۆماری کوردی لاچین لە ١٩٩٢
کۆماری کوردی لاچین لە ١٩٩٢
پایتەختلاچین
دەوڵەت کۆمار
 -  سەرۆک وەکیل مستەفایێڤ

پشت ڕووداوەکان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٢٣ حکوومەتی یەکێتیی سۆڤیەت یەکەیەکی کارگێڕی دروست کرد کە بە یوزەیدی کوردستان یان «کوردستانی سوور» لە چوارچێوەی یەکێتی سۆڤیەتی ئازەربایجان ناسرابوو. پێکھاتبوو لە قەزاکانی لاچین و قوبادلی و زەنگیلان کە پایتەختەکەشی لە لاچین بوو.[٤] بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٢٦، ٧٣٪ی دانیشتووانەکەی کورد بوون و ٢٦٪ ئازەربایجانی بوون.[٥] یوزەیدی کوردستان لە ساڵی ١٩٣٠ بۆ ماوەیەکی کورت ڕێکخرایەوە بۆ ئۆکروگی کوردستان و دواتر ھەڵوەشایەوە؛ دوای ئەمەش کۆمەڵێک ڕاگواستن و ئاوارەکردنی کوردەکان دەستی پێکرد لە ناوچەکە.[٦]

لە سەردەمی پەرەسترۆیکا لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، سەرھەڵدانەوەی خواستە ناسیۆنالیستییەکانی کوردانی سۆڤیەت ھاتە ئاراوە، کە بووە ھۆی پێکھێنانی ڕێکخراوی یەکبوون لە ساڵی ١٩٨٩، کە ئامانجی دووبارە دامەزراندنەوەی ئۆتۆنۆمی کورد بوو. حکوومەتی یەکێتی سۆڤیەت لە سەردەمی گۆرباچۆڤ ھەوڵیدا ھاوکاری یەکبوون بکات بۆ دانوستان کردن، بۆ دووبارە دامەزراندنەوە و نۆژەنکردنەوەی کوردستانی سوور. سەرەڕای ئەوەش، داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ دوژمنایەتی تورکیا بەرامبەر بەم پلانە، کۆتایی ھێنا بە ھەموو خواستەکانی دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ لە ناو یەکێتی سۆڤیەت.[٧][٨]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Reviving a Forgotten Threat: The PKK in Nagorno-Karabakh". Retrieved 25 October 2023.
  2. ^ "Red Kurdistan". KurdishPeople.Org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  3. ^ English, Duvar (2020-03-10). "Red Kurdistan in Nagorno-Karabakh". https://www.duvarenglish.com/columns/2020/10/03/red-kurdistan-in-nagorno-karabakh (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2023-12-29. {{cite web}}: External link in |website= (help)
  4. ^ Kreyenbroek, Philip G.; Sperl, Stefan (1992). The Kurds: a contemporary overview. Routledge-SOAS politics and culture in the Middle East series. London: Routledge. ISBN 978-0-415-07265-6.
  5. ^ "Курдистанский уезд 1926". www.ethno-kavkaz.narod.ru. Retrieved 2023-10-27.
  6. ^ "ПАРТИЗАНЫ НА ПОВОДКЕ". www.hist.ru. Retrieved 2023-10-27.
  7. ^ "Özerk Kızıl Kürdistan'a Türkiye nasıl engel oldu?". 2019-12-18. Archived from the original on 18 December 2019. Retrieved 2023-10-27.
  8. ^ admina (2022-08-29). "May 16-18, 1992: Lachin Falls, Red Kurdistan between Armenia and Karabakh". Aniarc (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.